شه‌یتان ده‌ڵێ باشتره ده‌رب و دۆڵاگی ئه‌م وێبڵاگه داخه‌م و كه‌م كه‌م ده‌ست له سه‌ر نووسین لێره هه‌ڵگڕم به‌ڵام كورده نامووسی ناهێڵێ و وه‌ك چه‌قه به بوونی ئێره‌وه نووساوه... مادام نووسینی بێ تام و بێ خه‌ته‌ر مابێ ئه‌وه ده‌ێنووسم و ته‌ركه وێبڵاگ ناكه‌م... به‌ڵام له‌مێژه هه‌ست به سه‌ربه‌ستی نووسین لێره ناكه‌م... "میوان" گووته‌نی بوومه سانسۆرچی، به‌س ئه‌وه‌ی میوان ناێزانێ ئه‌وه‌یه كه من له‌مێژه بووم به سانسۆرچی خۆم.... جارێك كاتی بیركردنه‌وه خۆم سانسۆر ده‌كه‌م، جارێك كاتی نووسین، جارێكیش ئه‌و كاته‌ی پێیدا ده‌چمه‌وه... بۆیه كاتێك كه شتێك پابلیش ده‌كه‌م قه‌ت ئه‌وه نییه له هه‌وه‌ڵه‌وه به ته‌مای نووسینی بووم... ئه‌وه وا هه‌ڵكه‌وت كه كاتی دوای نووسینیش به یه‌كجار نووسراوه‌ی خۆم لابرد!
مادام بێجگه له دۆست و هاورێیان خۆشك و برا و خزم و كه‌س ئێره ده‌خوێننه‌وه زه‌حمه‌ته من بتوانم لێره به دڵی خۆم بنووسم. جارێك دۆست لێم تێناگا، جارێك خزم نیگه‌ران ده‌بێ، جارێك یه‌ك ده‌ڵێ بۆ ئاوا ده‌نووسی؟ .... هه‌ر لێی گه‌رێ....
پێم وایه به‌س كاتێك ده‌توانی سه‌ربه‌ست و به دڵی خۆت بنووسی كه كه‌س نه‌زانێ تۆ كێی و نێو و نیشانیشت ون بێ! شه‌ێتان ده‌ڵێ وێبڵاگێكی تر بكه‌وه و به دڵی خۆت فه‌رمایشتان بفه‌رموو! هه‌ر وه‌ها شه‌ێتان ده‌ڵێ : نه نووسی باشتر، پێت وایه زۆر گرینگه ده‌نووسی یا نانووسی؟
شه‌ێتان زۆر قسه‌ی تریش ده‌كا و نازانم بۆ وڵامی ناده‌مه‌وه... خۆ زۆر پیاوی چاكه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر