نازانم خه‌تای كامه‌یانه، فه‌رمانداری مه‌هاباد؟ هه‌واڵنێری "ایسنا" یان ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ی لێره داناوه!!!
خه‌تای هه‌ر كامێكان بێ، عینوانی "رێز گرتن له دوو شاعیره‌ێ كورد له مه‌هاباد" كاری خۆی كرد و ویستم بزانم كێین ئه‌م جووته! یه‌كیان "ژیلا حوسینی" بوو به‌ڵام ئه‌وه‌ی تر "سواره‌ی ئیڵخانی زاده‌ی" ره‌حمه‌تی!
بێ یه‌ك و دوو كۆڵێك پرسیار هاته نێو مێشكم... ها ئه‌گه‌ر سواره‌ی فه‌قیر له‌م مه‌جلیسه بایه و ناوی خۆی به "خانم" بیستبا چی ده‌كرد... بڵێی "ه" ی "سواره" فه‌رمانداری شاری كوردانی به هه‌ڵه خستبێته بیری "ه" تانیسی عه‌ره‌بی؟ ئاخر زۆربه‌ی ئه‌م فرماندارانه له سه‌وادی مه‌كته‌ب به‌ده‌ر خوێنده‌واری تریان نییه!
باشه كه‌س ناڵێ كابرا كه ئاگای له زمانی كوردی و فه‌رهه‌نگی كوردی نییه بۆ ده‌بێته فه‌رمانداری شاری كورد؟ یان ئه‌گه‌ر ده‌بێ به حوكمی زۆر، نابێ پێش چوونی مه‌جلیسی ئاوا، وه‌ك كابرای مه‌ڵا كاتی یاسین خوێندن له سه‌ر مردووی بپرسێ ئه‌رێ كاكه مردوو ژن بوو یا پیاو!؟؟؟
هه‌موو ئه‌وانه‌ش با بڵێن مۆشكیله‌یه‌ك نییه و ده‌گه‌ڵ حاكمان هیچ ناگووترێ!، به‌ڵام سه‌رم سوور ده‌مێنێ له‌م جه‌ماعه‌ته كورده‌ی ده‌چنه كۆمه‌ڵێكی "فه‌رماندار" به‌رێوه‌ێ ده‌با!! یانی كابرا فه‌رماندار بێ ودێت رێز له "هونه‌رمه‌ند" ده‌گرێ؟!!!! كوو وا ده‌بێ؟
دۆعای رۆژی دووشه‌مه! خوا كه‌مێك مێشك نه‌سیبی ئه‌و كه‌سانه بكات و فه‌رده‌یه‌كیش دۆڵار بۆ من... هه‌ردووكیان زۆر لازمن!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر