مرۆڤ ئه‌گه‌ر date ی هه‌بوو خۆی پێ گرینگه!
............................................
"بیره ئالۆزه‌كانی" ساندرینتان دیتووه؟ ئه‌وه چه‌ند رۆژ ده‌بێ كه لینكه‌كه‌یم له به‌شی زمانه‌كانی تر داناوه... به زمانی فه‌رانسه و ئینگلیزی ده‌نووسێ و زۆربه‌ی نووسراوه‌كانی سه‌باره‌ت به كوردانه... وه‌ك خۆی ده‌ڵێ كورد‌و كوردستان باش ده‌ناسێ و شاره‌زای كرمانجیش هه‌یه به‌س سورانی باش نازانێ...
............................................
نه‌مردم و هه‌وه‌ڵ فێستیڤاڵی موزیكی كوردی كاناداشم دیت... هه‌رچه‌ند من وامده‌زانی ئه‌وه فێستیڤالێكی گشتیه كه كوردانیش تێیدا به‌شدارن، مه‌ڵێ ئه‌وه فێستیڤاڵێكی كوردیه كه ئه‌وانی‌تر تێیدا به‌شدارن!!!
وا دیاره له‌مه‌و به‌دواوه هه‌موو ساڵێ له تۆرێنتۆ ئه‌و ده‌مانه ئه‌م فێستیڤاڵه هه‌یه و كوردیش بوون به یه‌كێك له 72 میلله‌تی ئه‌م شاره!
ده‌ستكه‌وتی من له‌م به‌زمه دا ئاڵایه‌كی كوردستان بوو و فیر بوونی هه‌ڵپه‌ركێی "گه‌ڕانه‌وه" له كچۆڵه‌یه‌كی 10 ساڵانه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر