ده‌ڵێن سینما ناتوانێ هوونه‌ر بێ، ده‌ڵێن جێی نییه كه له ناو هوونه‌ره‌كان دا بگونجێ، سینما سێ باڵی هه‌یه، هونه‌ر و سه‌نعه‌ت و تێكنیك... كه وایه به ته‌نیا هونه‌ری حه‌وتوم نییه...
لێی ده‌گه‌رێم خه‌ڵك چ ده‌ڵێن و ناڵێن... داده‌نیشم بۆ دیتنی فیلم... فیلمێكی به ناو بانگی ئه‌مریكی، هه‌ر وه‌ك ماتریكس... هه‌ر سێ باڵی هه‌یه، تكنیكێكی جوانی به كار هێناوه، پاره‌یه‌كی زۆری تێدا سه‌رف كراوه كه چه‌ندین به‌رابه‌ری بگه‌رێته‌وه ناو گیرفانیان، جوانی ئه‌و رێكخستنه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك چاوت ئه‌سیر ده‌كا... هه‌ر سێ باڵی هه‌یه، كه چی له سینما دێمه ده‌رێ له هیچ كامیان هیچم له بیر نامێنێ، به‌س له بیرمه فیلمێك بوو كه باش بوو بیبینی...
ئیستا فیلمێك ده‌بینم له شاعیرێك كه وشه‌كانی فڕێمه‌كانی فیلمه‌كه‌یه‌تی، به‌ش به‌شی فیلمه‌كه‌ی ده‌مباته ناو خۆی، سه‌مای ڕه‌نگه به ده‌نگێكی كه هه‌ڵبژاردنی بێ هۆ نییه .. لێره‌دا باڵی هوونه‌ر ئه‌وه‌نده به‌رچاوه كه باڵه‌كانی تری خستۆته ژێر و وه‌ك پلیكانێك لێیان وه‌سه‌ر كه‌وتووه.... لێره‌دا سینما هونه‌ره و به‌س!
" ژیانی دوانه‌ی ڤرۆنیك" م پێشتریش دیتبوو و سه‌یره هه‌ر وه‌كوو فیلمه‌كانی تری "كیشلوفسكی" ئه‌م جاره‌ش كه دیتم له به‌ر چاوم جوانتر بوو...
ڤرۆنیكا و ڤرۆنیك دوو كیژی هاوته‌مه‌نن ، وه‌كوو دوو هه‌مزاد وان( هه‌ر وه‌ك یه‌كن به‌س له دوو شوێنی جیاواز دا ده‌ژین) خاڵی هاوبه‌شیان زۆره به‌س ئه‌وه‌ی سه‌ره‌كی موزیك و ده‌نگ و خوێندنه(ناتوانم بڵێم گورانیبێژی چون باسی ئۆپێرایه!)
ڤرونیكا پێش ئه‌وه‌ی هه‌مزاده‌كه‌ی ببینێ پڕه له هه‌ستی خۆشی، هۆی خۆشێكه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌ست ده‌كا ته‌نیا نییه... ڤرۆنیك ئه‌و ده‌مه‌ی كه ڤرۆنیكا ده‌مرێ خه‌مێكی گه‌وڕه داێده‌گرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێكی زۆر به نرخی له كیس چوو بێت، بێ ئه‌وه‌ی بزانێ ڤرۆنیكاێه‌ك پێشتر ژیاوه... شادی و خه‌می هه‌ست پێكردن به بوون و نه‌بوونی یه‌كتر له چه‌ند چركه‌یه‌ك له فیلم نیشان ده‌ده‌رێ ، ئه‌م به‌شانه له هه‌ر فیڵمێكی تر دا بایه بێ‌مانا ده‌بوو به‌ڵام لێره‌دا ده‌بێته خاڵی گرێدانه‌وه‌ی دوو ژیان... قه‌وڵ وا نییه ڤرۆنیك به‌رده‌وام بێ له ژیانی ڤرۆنیكا چون هه‌مان كات كه ڤرۆنیكا نامێنێ، ڤرۆنیكیش ده‌ست له خوێندن(گۆرانی) هه‌ڵده‌گرێ و ژیانی ئه‌و له فیلم دا ده‌ست پێده‌كرێ... هه‌ر وه‌ك دوو ژیانی یه‌ك كه‌س!
فیڵمه‌كانی كیشلوفسكی بۆ گێرانه‌وه نابن، به‌س ده‌بێ بیبینی و بیچێژی و هه‌ر جاره‌ی ده‌ێبینێوه تامێكی تری لێده‌كه‌ی، ده‌ڵه‌ی نا تاقی كه‌نه‌وه!

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر