ده‌ڵێ: قسان بكه.. له خۆتی مه‌كه‌وه، ئه‌و بیره ئالۆزانه‌ت رێگات لێ ده‌گرێ...
ده‌ڵێ: تۆ وه‌ك مرۆڤێك وای به كوتكێكی په‌لاستیك خه‌ریكی دیواری سمیت بروخێنی و رێی هه‌ڵاتن بدۆزێوه...
ده‌ڵێ: هه‌ر خۆت ماندوو ده‌كه‌ی و هیزت نامێنێ، ئه‌وه له چاوه‌كانت را دیاره چه‌نده بێ هێزی...
ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر كه‌س نییه قسه‌ی بۆ بكه‌ی، دانیشه به‌رانبه‌ر ئاوێنه‌ی بۆخۆت قسان بكه...
ده‌ڵێ: من نامه‌وێت تو دانیشی و ده‌ست بكه‌ی به گریان، گریان ڕێی چاره نییه...
ده‌ڵێ و ده‌ڵێ و ده‌ڵێ... منیش كه‌متر و كه‌متر ده‌بیستم... له ژوره‌كه‌ی به هه‌ڵاتان ده‌رباز ده‌بم... فرمێسكه‌كان رزگار ده‌بن و ده‌رژێنه خوارێ...
بڵێی ئه‌م مرۆڤه چی له روخساری من دا دیتبێ؟ به‌خێر من هاتووم بۆ ئامۆژگاری وه‌رگرتن بۆ كار دۆزینه‌وه...
پێویستم به ئاوێنه‌یه... كوا ئاوێنه؟؟؟ ... بڵێی چی دیتبێ؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر