ئیزابێل هات، به‌ره‌به‌ری به‌یانی زوو هات، له خه‌وی هه‌ستاندم به هاژه هاژی و ده‌نكی درشتی ئاو پرژێن... سه‌رم هه‌ڵێنا و حه‌سیری به‌ر په‌نجه‌ره‌م لادا بیبینم... چه‌ند رۆژه چاوه رێی هاتنی بووم! به ده‌نگی موسیقای خۆی داره‌كانی وه سه‌ما خستبوو دیاره هیزی له به‌ر دا نه‌مابوو تا گه‌یشتبوو ئێره، به‌ڵام هاتنی هه‌ر به سام بوو...
هاژه هاژی وه‌ك لایه‌لایه له خه‌وی كردمه‌وه و كاتێك وه‌خه‌به‌ر هاتم وڵاتی ئاو پرژێن كرد بوو و هه‌مووی ماڵیبوو... ئیتر گێژه‌لووكه نه‌بوو و تۆفانێكی باران بوو...
بۆ لێره ناوی ژنانه له گێژه‌لووكه ده‌نێن؟ پێیان وایه ژن ئاوا به هێزن؟....... نازانم بۆ پێم خۆشه كه بڵێم بریا وا با!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر