من به فیڵمێكی هیندی كه نه‌مدیت ئاشقی سینه‌ما بووم!
زۆر جار هه‌یه كه له ژیان دا به پێی ته‌مه‌ن هه‌ڵبژارده‌كان و بیر و ڕای مرۆڤ سه‌باره‌ت به شتێكی ده‌گۆڕدرێ، جا خوا ده‌زانی چۆن، ڕه‌نگه خه‌رفان بێ یا شتێكی تر!
هه‌وه‌ڵ جار كه وشه‌ی" سینه‌ما" ده‌نگی داوه ناو گوێم و مانایه‌كی په‌یدا كرد ئه‌و ده‌م بوو كه فیلمی " شۆعله" یان "شۆله" هاته سینه‌ماكانی شاره‌كه‌مان.. هه‌ر ڕۆژه‌ی له زمانی یه‌كێك باسه‌كه‌یم ده‌بیست و تامه‌زرو بووم خێر خوڵایه‌ك له براكانم بمبات بۆ دیتنی ئه‌و فیڵمه كه دیار بوو هیچییان خێر خوڵا نه‌بوون و سینمای شاره‌كه‌مانیش به قسه‌ی ئه‌وان بۆ كچان نه‌ده‌بوو!...
كاتێك هه‌ڵاله هاته‌وه مه‌دره‌سه‌ی و باسی كرد كه نه ته‌نیا له‌گه‌ڵ بابی چۆت بۆ سینما به‌ڵكو بابی كاسێتی گۆرانێكانیشی بۆ كڕیوه، ئێتر من له داخان چاوم پڕ بوو له گریان... هه‌ڵاله‌ی فه‌قیر بۆ دڵخۆشی من گوتی : خه‌مت نه‌بێ هه‌موو گۆرانێكانیم له به‌ره ئه‌وه‌نده‌م گوێ لێگرتووه، هه‌موو فیڵمه‌كه‌ت بۆ ده‌گێرمه‌وه و گۆرانێكانیشت بۆ ده‌ڵێمه‌وه...
هه‌ڵاله كه وه‌ك بابی حه‌زی له گۆرانیبێژی بوو، له كاتی زه‌نگی وه‌رزش بوو به رێبه‌ری ئێمه بۆ ده‌رهێنانی ئه‌وه‌ی ئه‌و له سینما دیتبووی! خۆی بوو به " به‌سه‌نتین" منیش بووم به دڵداره‌كه‌ی و ئاوانی تریش هه‌ر كامه‌یان بوون به كاراكتێرێكی ئه‌م فیڵمه... ئاوا بوو فیڵمی "شۆله"م به نه‌خشاندنی خۆمان دیت!
چه‌ندین ساڵ دوایه كه خۆم به ته‌نیا ده‌چووم بۆ سینه‌ما، وای لێهات هیچ فیڵمێكم له كیس نه‌ده‌دا هه‌ر وه‌ها بازاری قاچاخ پڕ بوو له فیڵمی جۆر به جۆر به تایبه‌ت هیندی... به‌ڵام زه‌وقم بۆ فیڵم دیتن وه‌كوو مناڵی نه‌مابوو، هه‌ر بۆیه كاتم به دیتنی فیڵمی هیندی خه‌سار نه‌ده‌كرد و چاوم له فیلمه باوه‌كانی رۆژ ده‌كرد.. رۆژێك ده‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ڤیدیۆكان ناوی فیڵمی "شۆله"م دیت... ته‌واوی داخ و حه‌سره‌تی نه‌دیتنی ئه‌و فیڵمه‌م وه‌بیر هاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م زه‌می فیڵمی هیندی له لای هه‌موو كه‌س كردبوو، شه‌رمم ده‌كرد دانیشم بیبینم، له لایه‌كیش بیره‌وه‌ری مناڵی ده‌ستی له سه‌ر هه‌ڵنه‌ده‌گرتم... ئاخری خۆم مات كرد تا هه‌موو خه‌وتن و ئه‌و كات تازه فیڵمه‌كه‌م دانا!... فیلمی هیندیش خۆ نایبرێته‌وه... تا به‌ری به‌یانی خه‌ریكی فیڵم دیتن بووم!... به‌ڵام به‌ته‌واوی چێژم له دیتنی ئه‌م فیڵمه وه‌ڕگرت، كاتی فیڵم دیتن بیرم له هه‌ڵاله ده‌كرده‌وه كه شایانی خه‌ڵاتی باڵیووده! چوون هیچ به‌شێك له فیڵمه‌كه بۆ من نامۆ نه‌بوو! ده‌تگووت هه‌ڵاله خۆی ئه‌م فیڵمه‌ی ساز كردووه!
ئیستا رۆژی یه‌كشه‌مۆیان رۆژی فیلمی هیندیه... هیندیان كه دووهه‌م كۆمه‌ڵی گه‌وڕه‌ی میله‌تانن له كانادایه رۆژی شه‌مه و یه‌كشه‌مۆیان تی وی ئێره داگیر ده‌كه‌ن و یه‌كشه‌مانه نۆره‌ی فیڵمی 3 یان 4 ساعه‌ته‌ی هیندیه!
بێ مه‌نتیقی ، ساكار بوونی ، سانتیمانتالی و مۆزیك و جڵ و به‌رگی ره‌نگاوره‌نگی فیڵمی هیندی بۆته باعیسی خۆشی ئه‌و فیڵمانه...
بروا بكه‌ن ئه‌و كاته‌ی مێشكتان پڕه له شتی قۆڕ و بێ مانا كه ئازارتان ده‌دا، ئه‌و كاته‌ی تاقه‌تی كه‌ستان نییه و تاقه‌تی هیچتان نییه، هیچ شتێك وه‌ك دیتنی فیڵمێكی هیندی بزه‌تان ناهێنێته‌وه سه‌ر لێو و مێشكتان ناحه‌سێنێته‌وه! به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاتی گۆڕانی و سه‌ما ده‌نگی تی وی داخه‌ی و سه‌یری سه‌ماكه‌یان بكه‌ی به بێ مۆسیقا!....
بژی باڵیوود! ئه‌گه‌ر نه‌با خه‌فه‌ت چه‌ند زۆر ده‌بوو!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر