گوڵدانێكی پڕ له گوڵی سووری وردم كری و پێشكه‌شم كرد به خۆم... به‌راست گوڵدانێكی جوانه، دڵت نایه تێر به چاوان چاوی لێكه‌ی( نازانم به چاوان چاوی لێ نه‌كه‌ی به چی چاوی لێده‌كه‌ی!!!).. ئه‌وه ئێستا دڵم به‌م پێشكه‌شی تازه‌یه خۆشه..له به‌رانبه‌ر خۆم دامناوه و خه‌ریكی چاوه‌چاوم له‌گه‌ڵی! ... بۆخۆم نه‌بم كه‌س به فكری خۆم نییه و پێشكه‌شی ئاوا جوانی ناداتێ... ئه‌و ده‌مانه‌یه كه ئاشقی خۆم ده‌بم و ده‌زانم چه‌نده دڵی گه‌وره‌یه و كه‌سی له بیر ناچێ! ..
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر