له زمانی یونانی دا، بۆ گه‌ڕانه‌وه ، له وشه‌ی nostos كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ. algos به مانای مه‌ینه‌ت كێشانه. بۆیه nostalgia / نوستالژی/ ، مه‌ینه‌ت كێشان له به‌ر ئاواتی پێنه‌گه‌یشتووی گه‌ڕانه‌وه‌یه. زۆربه‌ی ئوروپایه‌كان بۆ ده‌ربرینی ئه‌م مانا بنه‌ڕه‌تییه له وشه‌ی وه‌رگیراو له‌م ریشه یونانیه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن،یان ئه‌م وشه‌یه‌ی به‌كار دێنن كه له زمانی خۆیان دا بنی هه‌یه: له زمانی سپانیایی پێی ده‌ڵێن anoranza و له پورتگالی دا saudade. ئه‌م وشانه له هه‌ر زمانه‌ی مانایه‌كی جێوازی هه‌یه. زۆربه‌ی جاران به‌س به مانای خه‌مێكه سه‌رچاوه له" نه‌بوونی ئیمكانی"* گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی خۆیه. مه‌رگی وڵات. مه‌رگی ماڵ. له ئینگلیزی دا وشه‌ی homesickness, له ئاڵمانی دا وشه‌ی heimweh, و له هوڵه‌ندی دا وشه‌ی heimwee به كار دێ. به‌ڵام هه‌موویان له قوڕسایی ئه‌م مانا شكۆداره كه‌م ده‌كه‌نه‌وه. له زمانی ئیسله‌ندی، یه‌كێك له كۆنترین زمانه‌كانی ئورۆپی، ئه‌م جووته به جوانی له یه‌ك جێاواز ده‌بنه‌وه: soknudur "خه‌می غوربه‌ت" به مانای گشتی ئه‌م وشه‌یه و heimfra , مه‌رگی وڵات. چێكه‌كان، جگه له وشه‌ی نوستالگی وه‌رگیراو له زمانی یونانی، نێو و فه‌رمانی تایبه‌ت به خۆیان بۆ ئه‌م مانایه هه‌یه" Stesk; یه‌كێك له به قه‌وه‌تترین رسته‌كانی ئاشقانه له زمانی چێك دا " Styska se mi potobe" yh: بیرت ده‌كه‌م (دڵم ته‌نگه بۆ تۆ)، ئیتربه‌رگه‌ی ژانی دووریت ناگرم.
له زمانی سپانیایی، وشه‌ی "anoranza " له فه‌رمانی "anoar" گیراوه كه له فه‌رمانی لاتینی "ignorare" ( نه‌زانی، بێخه‌به‌ری له شتێك) وه‌رگیراوه. له مه‌ر ئه‌م ریشه ناسییه، نوستالژی به مانای ژانی نه‌زانییه: له من دووری و من له تۆ بی‌خه‌به‌رم. وڵاته‌كه‌م دووره و نازانم له‌وێ چ باسه. به‌شێك له زمانه‌كان ده‌گه‌ڵ وشه‌ی نوستالژی گرفتیان هه‌یه: له زمانی فه‌رانسه دا به‌س به كه‌ڵك وه‌رگرتن له وشه‌ی ئه‌سلی یونانی ده‌توانن مه‌به‌ستی خۆیان بگه‌یه‌نن nostalgie, و فه‌رمانێكیان بۆی نییه؛ ده‌توانن بڵێن: je m'ennuie de toi ( بیرت ده‌كه‌م یان لێره نی) به‌ڵام ئه‌وه ده‌سته وشه‌یه‌كی سست و سارد و بۆ ئه‌م هه‌سته گرینگه زۆر سووكه. ئاڵمانێكان وشه‌ی " نوستالگیا" وه‌ك یونانیه‌كه‌ی زۆر كه‌م به كار دێنن و پێیان باشتره وشه‌ی Sehnsucht بۆ ویستی شتێكی كه ده‌ست ناكه‌وێ، به كار بێنن؛ به‌ڵام Sehnsucht ده‌توانێ هه‌م به مانای شتێك بێ كه پێش ئێستا هه‌بۆ ،و هه‌م به مانای شتێكه كه قه‌ت نه‌بۆ ( به‌سه‌رهاتێكی نوێ)، چون مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی گه‌یاندنی nostos (گه‌ڕانه‌وه) نییه؛ بۆ تێهه‌لكێشانی مانای گه‌ڕانه‌وه له وشه‌ی Sehnsucht دا پێویست به ته‌واو كه‌ره‌وه‌یه‌ك هه‌یه:
Sehnsucht nach der vergangenheit,
nach der verlorenen kindheit, یا
nach der ersten Liebe ( ویستی رابردوو، ویستی مناڵی له ده‌ست چوو، یان ئه‌وینی هه‌وه‌ڵ)
................................
ئه‌وانه به‌شێكه له كتێبی La ignorancia (نه‌زانی) نووسراوه‌ی Milan kunderaa . نووسه‌ر له‌م به‌شه‌دا لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌یه له سه‌ر نێوی كتێبه‌كه و ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه. مه‌به‌ستم وه‌رگێرانی نه‌بوو( چون كارێك نییه به من بكرێ!) به‌ڵام پێم خۆش بوو لێره بینووسمه‌وه... پێم وایه ئه‌وه به هێزترین كتێبی كوندێرا بێ یان ره‌نگه من هه‌ستێكی هاوبه‌شم له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه هه‌بێ كه به لای منه‌وه كتێبه‌كه‌ی به هێز كردبێ...
ئه‌وانه‌ی سه‌ر هێشه‌ی نوستالژی زوو زوو ده‌یانگرێ خراپ نییه بیخوێننه‌وه...
۱۳۸۲/۰۵/۲۰
اشتراک در:
نظرات پیام (Atom)
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر