ئه‌گه‌ر كورد 40 میلیۆن كه‌س بێ، 39.9 میلیونی شاعیره... منیش تا ئێستا به‌شێك بووم له‌م 0.1 میلیۆنه‌ی باقی! هاتم دوای ماندووبۆنی سه‌فه‌رێكی دوور و دریژ كه‌مێك "هه‌ستناك" و "ناسك" و له "فۆرمێكی نوێ‌دا"!! شتێكی نۆتان بۆ بخوڵقێنم كه چی ڕاست و ره‌وان له زه‌وقتان دام! كاكه من زیز بووم ئیدی شێعرتان بۆ ناڵێم! به‌خیلان ناهێڵن ببم یه‌كێك له‌م 39.9 میلیۆن كه‌سه!...دوایه نه‌ڵێن گوڵه بێ زه‌وقه!؟ زه‌وقم مرد تازه زیندوو نابێته‌وه!
به‌ڵام ئێستا تۆڵه‌تان لێ ده‌كه‌مه‌وه به وه‌رگێرانێك! هه‌تا ره‌شه‌ی دز خه‌ریكی پیزایه و دیار نییه!
ئه‌وه‌ی وه‌ریده‌گێرمه‌وه له ئه‌سڵ دا هۆنراوه‌یه به‌ڵام دیاره وه‌رگێرانی من هۆنراوه نییه! مانایه‌تی و به‌س!
********************************
تۆ به‌هارت خۆش ده‌وێ
تۆ به‌هارت خۆش ده‌وێ
من پاییز
ژیانی تۆ به‌هاره
ژیانی من پاییز.
كۆڵمه‌ی سووری تۆ
سوور گوڵی به‌هارییه
چاوه ماندووكانی من
هه‌تاوی بێ‌تیشكی پاییز.
ئه‌گه‌ر من هه‌نگاوێك هه‌ڵێنمه‌وه
هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش
له ده‌ستپێكی سه‌هۆڵبه‌ندانی زستانم.
ئه‌گه‌ر تۆ هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش ده‌هاتی
و من هه‌نگاوێك به‌ره‌و پاش،
به‌یه‌ك ده‌گه‌یشتینه‌وه
له هاوینی گه‌رم و خۆش.
شاندۆر پتۆفی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر