قاچه‌كانی به شێوه‌یه‌كی رێك خسته سه‌ر یه‌ك، هه‌ر به‌م شێوه‌ی خانمی زۆر خانم لێی ده‌زانن، چاوێكی گێرا 20-30 كه‌س چاوه‌رێی بوون... گووتی ببورن دره‌نگ بوو، چووم كه‌وشه‌كانم گۆڕی و تا هاتمه ئێره دره‌نگ بوو...
دوو جووت قاچ و قولی رێكی تر پرسیاریان لێ ده‌كرت سه‌باره‌ت به كتێبه‌كه‌ی تازه ده‌رهاتووه... قاچ و قولی هه‌وه‌ڵ نووسه‌ر بوو...ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ش چاوه‌رێ بوون له نووسه‌ر ئیمزای وه‌رگرن و كتێبه‌كه‌ی بكرن...
باسی كتێبه‌كه‌یان لێ پرسی، ئاخۆ به‌شی دووهه‌می ده‌بێ؟... نووسه‌ر ده‌ڵێ: قاره‌مانی داستان ئیختیاری له ده‌ستی من ده‌رچۆ... نازانم به ته‌مایه چ بكا؟ ده‌بینم كه له من سه‌ركه‌وتوتره له ژیاندا، ره‌نگه ببێته مۆدیری كاربه‌ده‌ستی ئه‌م شوێنه‌ی كاری لێده‌كا، كاتێك من ده‌بێ وه‌ك هه‌میشه وتاری بۆ گۆڤاری Flair بنووسم... سواری ماشێنی كادیلاكی نوێ بێت كاتێك من هه‌مان ماشێنی كۆنم سوار ده‌بم... ده‌گه‌ڵ دۆستی كوڕی دڵخوازی رێك ده‌بێ كاتێك من ئێستاش له دۆستی كوڕ ده‌گه‌ڕێم!!!... بروا بكه‌ن "جێین" له منی نووسه‌ری به‌خته‌وه‌رتره!
... به‌خته‌وه‌ری له روانگه‌ی ژنێكی نووسه‌ری ئامریكایی ئاوا خۆ ده‌نوێنێ... بوون به CEO ، ماشێنی گڕان، هه‌بوونی دۆستی كوڕ!... ئه‌و به‌خته‌وه‌ری مۆشته‌ری زۆره... هه‌ر ئێستا 20-30 كه‌س له‌م كتێب فرۆشییه چاوه‌رێن خه‌ونی به‌خته‌وه‌رییان بۆ ئیمزا بكرێ...
چاو له كتێبه‌كه ده‌كه‌م له گۆشه‌یه‌ك هه‌ڵچندراوه... سه‌ر كتێبه‌كه رازاوه‌ته‌وه به وێنه‌ی 2 قاچی رێكی له سه‌ر یه‌ك داندراو .....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر