له‌م شاره مۆدێرنه، كه به‌رق(كاره‌با) نه‌بوو، ئاویش نییه.... چون بۆ ژیانی ئاسایی هه‌موو شتێك به به‌رق ئیشێ ده‌كا، چێشت ناتوانی لێنێ، چای ناتوای ساز كه‌ی، ناتوانی هیچ گه‌رم كه‌یه‌وه، ناتوانی هیچ سارد كه‌یه‌وه، باس و مێترۆ ئیشێ ناكا، دوكان و بازار داده‌خرێ چون سندووقی پاره كارێ ناكا، بنزین و گاز نییه، ئه‌گه‌ر تاقه‌تی 17 نهۆم سه‌ر و خوار كردنت هه‌بێ ناتوانی زۆر دوور برۆی.. به‌ڵێ ئه‌وه حاڵی ئێمه‌یه له دوێنێیه‌وه تا ئه‌مرۆ به‌یانی...ئێستاش به‌ڵێنی ده‌ده‌ن كه دیسان چاوه‌رێی بێ به‌رقی بینه‌وه... ئێمه به‌شێك له‌م نیوه به‌خته‌وه‌ره‌ی به‌شێكی كانادا و ئامریكایه‌ن كه ئێستا به‌رقمان هه‌یه!!! بۆ ئه‌م خه‌ڵكه‌ی له ژیانیان دا هیچ به‌ڵایه‌ك نه‌هاتووه ئه‌وه هه‌واڵێكی گرینگه... به‌شێك پێی توڕه‌ن و به شێك كه‌یفی پێوه ده‌كه‌ن... ڕه‌نگه دوای چه‌ن ساڵ وه‌ك بیره‌وه‌رێكی به تام بۆ نه‌وه‌كانیان باسی كه‌ن!
به‌ڵام ئه‌م شتانه‌ی تا ئێستا نه‌مدیتبوو و له دوێنێوه دیتوومه:
-جیرانه‌كانمان له رێگای پلیكانه‌كانه‌وه و له به‌ر ده‌رگا!... زانیم 2-3 نه‌فه‌ریان چ كاره‌ن و چه‌ند ساڵه لێره ده‌ژین...
- ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی ئێره... له‌وه‌تی له كانادام، ئه‌ستێره‌م نه‌دیبوو!
- مناڵانێك كه له ده‌ره‌وه خه‌ریكی كایه و هه‌ڵات هه‌ڵاتن! كاتێك tv و game و كامپیوتێر نه‌بێ وه‌ده‌ر ده‌كه‌ون!
- برایه‌كی نه‌وسن كه به مۆم چای دێم كات!
- ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵكردنی مۆم له سه‌ر رۆمه‌نسی به‌عزه‌كه‌سێك!!( به كوردی ناسك بۆنه‌وه‌ی هه‌ستی دڵداری له‌به‌ر هه‌لكردنی مۆم!)
كێ ده‌زانی چی تریش ده‌بینین تا به‌رق ئاوا نازمان بۆ بكا!
ئه‌رێ كه‌س ده‌زانێ بۆ به‌رق نه‌ماوه لێره؟؟؟
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر