ماوه‌یه‌كه له كار گه‌ڕان بۆته به‌ڵای گیانم، هه‌موو رۆژێ دێم به‌رانبه‌ر ئه‌م كامپیوتێره داده‌نیشم، دانه دانه ئادره‌سی ماڵپه‌ره‌كانی كار دۆزینه‌وه ده‌كه‌مه‌وه، كاره‌كانی به شێوه‌یه‌ك بۆ من ده‌بێ جیایان ده‌كه‌مه‌وه... 100 خه‌ون و خه‌یاڵ بۆ رێزۆمه‌که‌م ( یانی كورته‌یه‌ك له ژیانی پڕ له مانا و به‌سوودی كاری خۆم!!!!) ده‌بینم، ئاخۆ چ درۆیه‌كی تازه‌ی تێدا بنوسم به‌ڵكو داوام بكه‌ن!
راستیه‌ك هه‌یه كه ئه‌و هه‌له‌ت ناداتێ كار به‌م شێوه بدۆزێوه... ئه‌وه‌ی كه 80 له 100ی كاره‌كان قه‌ت بڵاو ناكرێته‌وه... ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی تر بیدۆزێوه! شێوه‌ی تریش دیاره چییه... ئاشنا به ئاشنا ! ئاشنای ئێمه‌ش هه‌موو وه‌كوو خۆمان! زۆربه‌یان ده‌ستیان له كاری خۆیان هه‌ڵگرتووه و خه‌ریكی كاری ترن، له رستوران و پییزا وقاوه‌خانه را بگره تا تاكسی و كاری قیله‌تاو و ئه‌وانه‌ی من هه‌ر لێێ نازانم... ده‌زانم بۆ ئه‌م كارانه نابم، دوای رۆژێك وه‌ده‌رم ده‌نێن! ئه‌گه‌ر له رێی خوڵا و پێغه‌مبه‌رانیش رامگرن بۆ خۆیان وه‌رشكه‌ست ده‌بن!
ئه‌وانه‌ی به‌خته‌وه‌رتر بوون ئێستاش ئه‌وه له سه‌ر كاری خۆیانن به‌ڵام وه‌كو گیسكی هه‌یاسی ئه‌وه‌ی ده‌یخۆن له ترس وه‌ده‌رنان ده‌بێته‌وه هیچ!
ئیستا من ماوم و كامپیوتێر و رێزۆمه‌ی خوار و خێچ! هه‌ر بڵێن مۆدێرنیزم ژیان هاسان ده‌كاته‌وه!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر