ژیاننامه‌ی خه‌لیفه حیكایه‌تی هاورێیه‌كمی بیر خستمه‌وه...
هه‌وه‌ڵ جار كه دیتم له ناو مینی بووس دا بوو، كه منی دیت پێكه‌نی و چوو لای په‌نجه‌ره و جێگه‌یه‌كی بۆ چۆل كردم، دانیشتمه لای و سپاسم لێ كرد... ماوه‌یه‌ك رابوارد تاقه‌تی نه‌هێنا و گووتی" ئێمه له یه‌ك كلاسین"... پێم سه‌یر بوو، هه‌فته‌یه‌ك بوو ده‌چووم بۆ ئه‌و كلاسه و ئه‌وم وه‌به‌ر چاو نه‌هاتبو... گوتم هه‌وه‌ل جاره ده‌ی بینم... گوتی" ئێمه له یه‌ك گه‌ره‌كیش ده‌ژین".... دیار بوو به یه‌كه‌وه‌ش داده‌به‌زین و من ئاگادار نیم!
زاراوه‌یه‌كی شیرینی هه‌بوو، وه‌ك هیچ زاراوه‌یه‌ك نه‌ده‌چوو... پرسیم خه‌ڵكی كوێ؟ پرسی بۆ؟
گوتم: زاراوه‌كه‌ت نامۆیه...
بی ده‌نگ بوو.... منیش بی‌ده‌نگ بووم...
كه گه‌یشتینه ئاخری رێگا، ئاوری داوه لام پرسی" ده‌كرێ كرێ رێگات من بده‌م به‌س تۆ ئه‌و دوو 5 تمه‌نیه‌ت بگۆرێوه ده‌گه‌ڵم؟" 5 تمه‌نیم دایه و گوتم: پێویست ناكا، سپاس...
ماڵئاوایی كرد و گوتی ده‌تبینمه‌وه...
ئه‌وه ده‌ستپێكی دۆستایه‌تیمان بوو...دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خۆشه‌ویسترین هاورێكانم...
........................................
گوتی: نه‌مگووت خه‌ڵكی كام شارم، چون خۆشم نازانم... به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دڵی خۆم بێ ، خۆم به خه‌ڵكی "خارك" ده‌زانم... خۆشترین به‌شی ژیانم له‌م جه‌زیره‌یه بۆ....
.......................................
باوكی، كوڕه ئه‌ر‌مه‌نییه‌كی ئێرانی بوو كه له سه‌فه‌رێك بۆ توركییه ئاشقی دایكی، كچه توركێكی ئیزمیری ده‌بێ! به حاشا كردنی ئه‌رمه‌نی بوونی كچه ده‌خوازێ و كاتێك كچه دێنێ بۆ ئێران پیی ده‌ڵێ باسه‌كه چییه... دیاره ده‌بێ له‌مه‌و به‌ولاوه تازه بووك درۆیان بكات و خۆی به ئه‌رمه‌نی بناسێنێ... هه‌ستی ناخۆشی ژیان به درۆوه بۆ هه‌میشه له دڵی دا ده‌مێنێ!
.......................................
هاورێیه‌كه‌م له شارێكی دوور له بنه‌ماڵه‌كانی دایك و بابی له "خوڕه‌مشه‌هر" له دایك ده‌بێ و له جه‌زیره‌یه‌كی دوورتر " خارك" گه‌وره‌ده‌بێ ...و به گه‌نجی ده‌چێته "تاران"...
چون مناڵی هه‌وه‌ڵی دایك و بابی ناوێكی ئه‌رمه‌نی لێ ده‌نێن...مناڵی دوهه‌م هه‌رچی ده‌بێ ببی دایكی ناوی هه‌ڵبژاردوه و ده‌بێ ناوێك بی ئارامی بداته دڵی دایكی... ناوی ده‌بێته "ئاراز" هه‌رچه‌ند كچه... مناله‌كانی تر هه‌موو ناوی ئه‌رمه‌نیان هه‌یه، چون دوای ئاڵ و گۆڕی ئێران دایكیان ناوێری باسی موسولمان بوونی بكا، ئاخر خوێنی ژنی موسولمان كه شوو به ئه‌رمه‌نی بكا ده‌بێ برژێ! ئاوا دایك ده‌بێته زیندانی مێرده‌كه‌ی....
..................................
باسی شه‌ر ده‌كه‌ین، من شه‌ری كوردستان و ئه‌و شه‌ری ئێران و عێراق....
باسی بۆمبێك ده‌كا ماله‌كه‌یان ده‌كاته خه‌لوس، ده‌لێ له چركه‌یه‌ك دا هیچمان نه‌ما گیانه‌كانمان نه‌بێ.... ئاوا ده‌بێ كۆچ ده‌كه‌نه تاران...
ده‌ڵێ: تاڵی ئه‌و شه‌ره‌م له بیر چۆته‌وه، چون ته‌واو بۆ... به‌ڵام شه‌رێكه قه‌ت ته‌واو نابێ...
ده‌ڵێ: ره‌نگه شه‌ڕی تورك و ئه‌رمه‌نی دوای 1915 بۆ زۆر كه‌سان ته‌واو بووبێ، به‌ڵام له ماڵی ئێمه ئێستاش به‌رده‌وامه...
منی خاو كه دونیا‌م به حه‌ق و ناحه‌ق دابه‌ش كردووه ده‌پرسم: تۆ لایه‌نگری كامه‌یانی؟
بزه‌ی دێته سه‌ر لێوی و ده‌ڵێ: هه‌ر ئه‌وه‌م مابوو منیش ببم به لایه‌نگریان و ئاوری جه‌هه‌نه‌م خۆشتر كه‌م!
..................................
هه‌ر جاره‌ی ده‌چینه ده‌رێ به یه‌كه‌وه، 5 تمه‌نێكانی گیرفانم تاڵان ده‌كا... ده‌ڵێم : ئه‌وانه‌ت بۆ چییه؟...
ده‌ڵێ وه‌كۆی ده‌كه‌م... هه‌ركاته‌ی پێویستم به شتێكه باوكم ده‌ست ده‌كا به هه‌را هه‌رایه ده‌ڵێ هه‌ر پێم ده‌كرێ تێرتان كه‌م و لیباستان بۆ بكرم... 5 منداڵ شۆخی نییه بۆ كارمه‌ندێكی خوێری!... بۆیه ناچار له خۆم ده‌دزم بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌م هه‌بێ بۆ شتێكی پێویستی خۆم وه‌كو كلاسێك یان كتێبێك... ئه‌و 5 تمه‌نیانه زۆر به فریام ده‌گه‌ن!
( 5 تمه‌ن ئه‌و كات پاره‌ی سوار بوونی تاكسی بوو)
...................................
باسی كتێبان ده‌كات، زۆر زۆرتر له من كتێبی خوێندۆته‌وه... زۆرترین به‌ڕه‌لا‌یه‌تی له بازاری كتێبانه، زۆریك له كتێبه‌كان به سه‌ر پێوه ده‌خوێنێته‌وه.... ئاوا 5 تمه‌نێكانی ده‌پارێزێ! تاڵان كردنی كتێبه‌كانی منیش 5 تمه‌نێكانی ده‌پارێزێ!!...
هه‌ر جاره‌ی له یه‌ك هه‌ڵده‌براین و دوای ماوه‌یه‌ك یه‌كترمان ده‌دیته‌وه هه‌وه‌ڵ پرسیاری ئه‌وه بوو: چت تازه خوێندۆته‌وه...
كه بۆم باس ده‌كرد پێم پێ ده‌كه‌نی و ده‌یگووت: تۆ كه‌ی ده‌ست هه‌ڵده‌گری له كۆنه خوێنی! ها ئه‌وه و ئه‌وه و ئه‌وه بخوێنه‌وه تا بزانی دونیا چ باسه...
................................
ده‌ڵێ حه‌زم له دۆعایه، ده‌گه‌ڵم دێی؟ پێویست نییه تۆ دۆعا بكه‌ی ده‌زانم كافری...
ده‌گه‌ڵی ده‌كه‌وم... ده‌چێته كلیسا و له مجێوره‌كه‌ی 2 مۆم ده‌كرێ... ده‌ڵێ" یه‌كی من یه‌كی تۆ..."
ده‌چینه ژوورێ، هه‌وه‌ڵ جاره ناو ژووری كلیسا ده‌بینم... چاو له دار و دیواره رازاوه‌كانی كلیسا ده‌گێرم... له گۆشه‌یه‌ك داده‌نیشم تا مۆمه‌كانی داده‌گیرسێنێ...
ده‌ڵێ یه‌كم بۆ تۆ داگیرساند هه‌رچه‌ند ده‌زانم بروات پێی نییه... هیچ ناڵێم، تاقه‌ت ناهێنێ ده‌ڵێ، ئیمانه‌كه‌شم وه‌ك زمانه‌كه‌م وایه... هه‌ر به‌شه‌ی له لایه‌كه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده مه‌سیحیم كه موسوڵمانم... هه‌ر ئه‌وه‌نده دژی موسلمانم كه دژی مه‌سیحیم ... به‌ڵام پێویستم به شتێكی گه‌وره‌تر له خۆم هه‌یه بروام پێی بێ، ده‌نا به‌تاڵ ده‌بم.....
....................................
ده‌گه‌ڵ براكه‌ی قسان ده‌كا، ده‌ڵێم خۆ ئه‌وه ئه‌رمه‌نی نییه.... پێده‌كه‌نێ و ده‌ڵێ: ئه‌وه هیچ زمانێك نییه! به‌س زمانێكه 7 كه‌س له دونیا دا پێی ده‌دوین، من و دایك و باوكم و خوشكم و براكانم... تێكه‌ڵاوێكی توركی و ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌بی و به‌لوچی... خۆمان نه‌بێ كه‌س تێی ناگا!
.................................
ده‌ڵێم ناخۆشه له زێده‌كه‌ت هه‌ڵبڕێی، كه ده‌چێوه كه‌س وه‌ك خۆت نابینێوه، ئه‌وان گۆڕاون و تۆش هه‌ر به خه‌یاڵی كۆنه‌وه ماوی...
ده‌ڵێ: به‌س نییه شتێكت هه‌یه تاسه‌ی بكه‌ی! من ئه‌وه‌شم نییه... ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌یاڵێكه خۆم پێ هه‌ڵ ئاوه‌سیوه، رۆژێك دێ ئه‌ویش ببێته با و نه‌مێنێ...
...............................
ده‌مێكه ئارازم نه‌دیوه، 7 ساڵه نازانم له كۆیه و چ ده‌كا... جارێك كه گڵه‌ییم لێ ده‌كرد كه خۆی زوو زوو ده‌شارێته‌وه گووتی: ئۆگری من مه‌به، دڵت ده‌شكێنم... فیر نیم به هیچ شتێكه‌وه ببه‌سترێمه‌وه... هه‌ركات بمهه‌وێ ده‌تبینمه‌وه....
نازانم ئه‌و كات ده‌یزانی ئه‌وه‌نده دوور ده‌بمه‌وه كه قه‌ت نامبینێته‌وه؟؟ ئێستا زۆری بیر ده‌كه‌م....وه‌ك خه‌یاڵێكی خۆش!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر