::: شه‌وانی چاوه‌روانی
له به‌رده‌می ده‌روازه‌یه‌كی داخراو
له كۆڵانی غه‌ریبیدا
چاوه‌رێتم
چاوه‌روانیم: هاوارێكه
له گه‌روویه‌كی خنكاودا گیرساوه
ته‌مێكه گه‌ردوون ده‌ته‌نێ
تینوێتی‌یه و به سه‌رابه‌وه نووساوه.
***
گیانه ده‌شی، له‌م شه‌وه بێ ئه‌ستێره‌دا
پێش به ئاسۆی ونبوون بگری
یان له درزی ئاوێنه‌وه
پرچی باران دابهێنی،
كه‌چی باران .. چنگێ دوكه‌ڵی ناوبایه
به نێوانی هاوار و پێڵودا ده‌روا.
باران.. خۆڵه
باران سه‌رابێكی زه‌رده شیرزه‌یی و
ماندووبوونمان بۆ ده‌هێنێ
كام سه‌ربه‌ستی؟
كام گورانی و
تیشك و
هیوا و
خوشه‌ویستی
له ژێر هه‌وری به‌سته‌ڵه‌كا چاو هه‌ڵدێنێ؟
***
له به‌رده‌می ده‌روازه‌یه‌كی داخراو،
له پاڵ هه‌ورێكی گه‌رۆكا باوه‌شت بۆ ده‌گرمه‌وه
تا بتوانم:
له ناو تاوێری مه‌حاڵا ئارام بگرم
تا بتوانم:
به ناو وه‌رزی خوڵ و ژانا
گۆره ونه‌که‌م هه‌ڵبگرم
"ره‌فیق سابیر"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر