۱۳۸۲/۰۵/۱۴

ژیاننامه‌ی خه‌لیفه حیكایه‌تی هاورێیه‌كمی بیر خستمه‌وه...


هه‌وه‌ڵ جار كه دیتم له ناو مینی بووس دا بوو، كه منی دیت پێكه‌نی و چوو لای په‌نجه‌ره و جێگه‌یه‌كی بۆ چۆل كردم، دانیشتمه لای و سپاسم لێ كرد... ماوه‌یه‌ك رابوارد تاقه‌تی نه‌هێنا و گووتی" ئێمه له یه‌ك كلاسین"... پێم سه‌یر بوو، هه‌فته‌یه‌ك بوو ده‌چووم بۆ ئه‌و كلاسه و ئه‌وم وه‌به‌ر چاو نه‌هاتبو... گوتم هه‌وه‌ل جاره ده‌ی بینم... گوتی" ئێمه له یه‌ك گه‌ره‌كیش ده‌ژین".... دیار بوو به یه‌كه‌وه‌ش داده‌به‌زین و من ئاگادار نیم!


زاراوه‌یه‌كی شیرینی هه‌بوو، وه‌ك هیچ زاراوه‌یه‌ك نه‌ده‌چوو... پرسیم خه‌ڵكی كوێ؟ پرسی بۆ؟


گوتم: زاراوه‌كه‌ت نامۆیه...


بی ده‌نگ بوو.... منیش بی‌ده‌نگ بووم...


كه گه‌یشتینه ئاخری رێگا، ئاوری داوه لام پرسی" ده‌كرێ كرێ رێگات من بده‌م به‌س تۆ ئه‌و دوو 5 تمه‌نیه‌ت بگۆرێوه ده‌گه‌ڵم؟" 5 تمه‌نیم دایه و گوتم: پێویست ناكا، سپاس...


ماڵئاوایی كرد و گوتی ده‌تبینمه‌وه...


ئه‌وه ده‌ستپێكی دۆستایه‌تیمان بوو...دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خۆشه‌ویسترین هاورێكانم...  


........................................


 


گوتی: نه‌مگووت خه‌ڵكی كام شارم، چون خۆشم نازانم... به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دڵی خۆم بێ ، خۆم به خه‌ڵكی "خارك" ده‌زانم... خۆشترین به‌شی ژیانم له‌م جه‌زیره‌یه بۆ....


.......................................


 


باوكی، كوڕه ئه‌ر‌مه‌نییه‌كی ئێرانی بوو كه له سه‌فه‌رێك بۆ توركییه ئاشقی دایكی، كچه‌ توركێكی ئیزمیری ده‌بێ! به حاشا كردنی ئه‌رمه‌نی بوونی كچه ده‌خوازێ و كاتێك كچه دێنێ بۆ ئێران پیی ده‌ڵێ باسه‌كه چییه... دیاره ده‌بێ له‌مه‌و به‌ولاوه تازه بووك درۆیان بكات و خۆی به ئه‌رمه‌نی بناسێنێ... هه‌ستی ناخۆشی ژیان به درۆوه بۆ هه‌میشه له دڵی دا ده‌مێنێ!


.......................................


 


هاورێیه‌كه‌م له شارێكی دوور له بنه‌ماڵه‌كانی دایك و بابی له "خوڕه‌مشه‌هر" له دایك ده‌بێ و له جه‌زیره‌یه‌كی دوورتر " خارك" گه‌وره‌ده‌بێ ...و به گه‌نجی ده‌چێته "تاران"...


چون مناڵی هه‌وه‌ڵی دایك و بابی ناوێكی ئه‌رمه‌نی لێ ده‌نێن...مناڵی دوهه‌م هه‌رچی ده‌بێ ببی دایكی ناوی هه‌ڵبژاردوه و ده‌بێ ناوێك بی ئارامی بداته دڵی دایكی... ناوی ده‌بێته "ئاراز" هه‌رچه‌ند كچه... مناله‌كانی تر هه‌موو ناوی ئه‌رمه‌نیان هه‌یه، چون دوای ئاڵ و گۆڕی ئێران دایكیان ناوێری باسی موسولمان بوونی بكا، ئاخر خوێنی ژنی موسولمان كه شوو به ئه‌رمه‌نی بكا ده‌بێ برژێ! ئاوا دایك ده‌بێته زیندانی مێرده‌كه‌ی....


..................................


 


باسی شه‌ر ده‌كه‌ین، من شه‌ری كوردستان و ئه‌و شه‌ری ئێران و عێراق....


باسی بۆمبێك ده‌كا ماله‌كه‌یان ده‌كاته خه‌لوس، ده‌لێ له چركه‌یه‌ك دا هیچمان نه‌ما گیانه‌كانمان نه‌بێ.... ئاوا ده‌بێ كۆچ ده‌كه‌نه تاران...


ده‌ڵێ: تاڵی ئه‌و شه‌ره‌م له بیر چۆته‌وه، چون ته‌واو بۆ... به‌ڵام شه‌رێكه قه‌ت ته‌واو نابێ...


ده‌ڵێ: ره‌نگه شه‌ڕی تورك و ئه‌رمه‌نی دوای 1915 بۆ زۆر كه‌سان ته‌واو بووبێ، به‌ڵام له ماڵی ئێمه ئێستاش به‌رده‌وامه...


منی خاو كه دونیام به حه‌ق و ناحه‌ق دابه‌ش كردووه ده‌پرسم: تۆ لایه‌نگری كامه‌یانی؟


بزه‌ی دێته سه‌ر لێوی و ده‌ڵێ: هه‌ر ئه‌وه‌م مابوو منیش ببم به لایه‌نگریان و ئاوری جه‌هه‌نه‌م خۆشتر كه‌م!


..................................


 


هه‌ر جاره‌ی ده‌چینه ده‌رێ به یه‌كه‌وه، 5 تمه‌نێكانی گیرفانم تاڵان ده‌كا... ده‌ڵێم : ئه‌وانه‌ت بۆ چییه؟...


ده‌ڵێ وه‌كۆی ده‌كه‌م... هه‌ركاته‌ی پێویستم به شتێكه باوكم ده‌ست ده‌كا به هه‌را هه‌رایه ده‌ڵێ هه‌ر پێم ده‌كرێ تێرتان كه‌م و لیباستان بۆ بكرم... 5 منداڵ شۆخی نییه بۆ كارمه‌ندێكی خوێری!... بۆیه ناچار له خۆم ده‌دزم بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌م هه‌بێ بۆ شتێكی پێویستی خۆم وه‌كو كلاسێك یان كتێبێك... ئه‌و 5 تمه‌نیانه زۆر به فریام ده‌گه‌ن!



( 5 تمه‌ن ئه‌و كات پاره‌ی سوار بوونی تاكسی بوو)


...................................


 


باسی كتێبان ده‌كات، زۆر زۆرتر له من كتێبی خوێندۆته‌وه... زۆرترین به‌ڕه‌لا‌یه‌تی له بازاری كتێبانه، زۆریك له كتێبه‌كان به سه‌ر پێوه ده‌خوێنێته‌وه.... ئاوا 5 تمه‌نێكانی ده‌پارێزێ! تاڵان كردنی كتێبه‌كانی منیش 5 تمه‌نێكانی ده‌پارێزێ!!...


هه‌ر جاره‌ی له یه‌ك هه‌ڵده‌براین و دوای ماوه‌یه‌ك یه‌كترمان ده‌دیته‌وه هه‌وه‌ڵ پرسیاری ئه‌وه بوو: چت تازه خوێندۆته‌وه...


كه بۆم باس ده‌كرد پێم پێ ده‌كه‌نی و ده‌یگووت: تۆ كه‌ی ده‌ست هه‌ڵده‌گری له كۆنه خوێنی! ها ئه‌وه و ئه‌وه و ئه‌وه بخوێنه‌وه تا بزانی دونیا چ باسه...


................................


 


ده‌ڵێ حه‌زم له دۆعایه، ده‌گه‌ڵم دێی؟ پێویست نییه تۆ دۆعا بكه‌ی ده‌زانم كافری...


ده‌گه‌ڵی ده‌كه‌وم... ده‌چێته كلیسا و له مجێوره‌كه‌ی 2 مۆم ده‌كرێ... ده‌ڵێ" یه‌كی من یه‌كی تۆ..."


ده‌چینه ژوورێ، هه‌وه‌ڵ جاره ناو ژووری كلیسا ده‌بینم... چاو له دار و دیواره رازاوه‌كانی كلیسا ده‌گێرم... له گۆشه‌یه‌ك داده‌نیشم تا مۆمه‌كانی داده‌گیرسێنێ...


ده‌ڵێ یه‌كم بۆ تۆ داگیرساند هه‌رچه‌ند ده‌زانم بروات پێی نییه... هیچ ناڵێم، تاقه‌ت ناهێنێ ده‌ڵێ، ئیمانه‌كه‌شم وه‌ك زمانه‌كه‌م وایه... هه‌ر به‌شه‌ی  له لایه‌كه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده مه‌سیحیم كه موسوڵمانم... هه‌ر ئه‌وه‌نده دژی موسلمانم كه دژی مه‌سیحیم ... به‌ڵام پێویستم به شتێكی گه‌وره‌تر له خۆم هه‌یه بروام پێی بێ، ده‌نا به‌تاڵ ده‌بم.....


....................................


 


ده‌گه‌ڵ براكه‌ی قسان ده‌كا، ده‌ڵێم خۆ ئه‌وه ئه‌رمه‌نی نییه.... پێده‌كه‌نێ و ده‌ڵێ: ئه‌وه هیچ زمانێك نییه! به‌س زمانێكه 7 كه‌س له دونیا دا پێی ده‌دوین، من و دایك و باوكم و خوشكم و براكانم... تێكه‌ڵاوێكی توركی و ئه‌رمه‌نی و عه‌ره‌بی و به‌لوچی... خۆمان نه‌بێ كه‌س تێی ناگا!


.................................


 


ده‌ڵێم ناخۆشه له زێده‌كه‌ت هه‌ڵبڕێی، كه ده‌چێوه كه‌س وه‌ك خۆت نابینێوه، ئه‌وان گۆڕاون و تۆش هه‌ر به خه‌یاڵی كۆنه‌وه ماوی...


ده‌ڵێ: به‌س نییه شتێكت هه‌یه تاسه‌ی بكه‌ی! من ئه‌وه‌شم نییه... ئه‌وه‌ی هه‌یه خه‌یاڵێكه خۆم پێ هه‌ڵ ئاوه‌سیوه، رۆژێك دێ ئه‌ویش ببێته با و نه‌مێنێ...


...............................


 


ده‌مێكه ئارازم نه‌دیوه، 7 ساڵه نازانم له كۆیه و چ ده‌كا... جارێك كه گڵه‌ییم لێ ده‌كرد كه خۆی زوو زوو ده‌شارێته‌وه گووتی: ئۆگری من مه‌به،  دڵت ده‌شكێنم... فیر نیم به هیچ شتێكه‌وه ببه‌سترێمه‌وه... هه‌ركات بمهه‌وێ ده‌تبینمه‌وه....


نازانم ئه‌و كات ده‌یزانی ئه‌وه‌نده دوور ده‌بمه‌وه كه قه‌ت نامبینێته‌وه؟؟ ئێستا زۆری بیر ده‌كه‌م....وه‌ك خه‌یاڵێكی خۆش!


 

۱۳۸۲/۰۵/۱۲

�� ���ی �ی�ڤێ�ی ��������ی � ���эێ����� �ۆڕی... �������ی ��� �ێ�ڤێ�� ��������ێ �� ��� ���ی ���ێ�� �ێ�� ����ی �����ی ���ێ...
�ۆ ������ی �� ���эێ�� ��� ���� ������:
�� ��� �ێ���ی table �ۆ ���эێ�� �ۆ� �ێ� � �ێ�ی ���� ��ڵ�� �ۆ�ی� ���ی �������� ��� �� ��� ����ی ����� ������ی ��� table �������ی� ����� ��ڵ������ �ی�� ���ێ. ��� �ۆی� �� ��� �ێ���ی div �� �ێی table �ێ��یی �����ی�ی ��ڵ������ �ۆ��� �������� ��� ��� div �� �ی� ����ێ����...
��� ��ی� �ێ��� �ێ�� �ێ���� ����ێ����...

���ێ ��� �یی� �� ��������ی �ڵێی: ���� ���� 3 �ۆ�� �ێ�ڤێ����� ������ �� ��ێی���

۱۳۸۲/۰۵/۰۸

له وێبڵاگی كه‌زوان خوێندمه‌وه كه گوگڵیش سه‌دامی نه‌دیتۆته‌وه... وه‌بیر گه‌رانێكی تر له ناو گوگڵ كه‌وتم :
- له به‌شی search بنووسه  weapons of mass destruction 
- I'm feeling lucky
داگره...
- ئێستا لاپه‌ره‌ی كه دێته به‌رچاوت بخوێنه‌وه ( لاپه‌ره‌ی هه‌ڵه)...
....
نازانم من بێكارترم یا ئه‌وه‌ی له شتی ئاوا ده‌گه‌رێ!!

۱۳۸۲/۰۵/۰۳

��ێ �坐�ێ�� �ی �ی����... ��� ��� �� ��� ��� �ۆ���ی ��� ���� �ۆ ی��ی���...
ی���ێ ����� ���� : cool!!! �ۆ� ��ێ ����ی� Emenem �� ��ڵێ� �ۆ� ...
��ڵێ: �����ێ �ۆ���یی���� �� �ی �ی �ۆ� ���ی�����
�����ێ ������ �� �ۆی � �����ی ���ی�ی ���������ی �ۆ���ی �Ǎ�� �� ��� ���ی��ێ�ی �� ���� ��� �ۆ���یی� � ���ێ� �ۆ���ی�� �� ��� ����ی ����� �ێ��ڵ��ی �ۆ���ێ���ی �� �ۆ � ����ۆ�� ��� �ی �ی ��...
��ڵێ� �ۆ ���ێ �� Emenem ��ێ ����ێ�
��ڵێ ���� �������� �ێی�� �ۆ� �یی� � ��� �ێ��� �ێ ��� �����...
��ڵێ� �� �� ��ێ �����ێ ��ڵ�� ��� ������� ����� ... �� �ۆ�ی�� ���ی�ێ�ێ � �����ێ ����: ���� cool ��ی� ����ی ���ی�� ��ی�!!!!

..................
���ی�ی �坝�� ����� � �� �� ������� �ǐ�� �ێی�... �� ���ڵێ�ی ȍ��� ��ڵێ : ������� �� ����� �ڵێ� ����� �ێ� ���... ���� ����ی �� �ۆ� cool � ����� ����ی��� �یی�!!

................
�ێ��� �� ��� �ۆ���یی�� �� �������� �ێی �ۆ�� � �ێی ��ی� ��ی� �ێ� �ۆ��! ���� �� ���ێ�ی �ۆ� ��ی� �� ��� ���... ���ی�� �ێ��� �ۆ��� ����ی ��� ���ی� �� �ێی ��ڵێ� �� ��������ی ��... �ی�� ��ѐ��� �� ���ی�ی ȍ���ی ��� ���� ������... �� ��� ��� �ۆ���یی� ����� ��� �ی��ی ��!!! �� ���ی Emenem ��� ��� ���ڵێ �ێ �������� �ۆ ��� �����ێ!!!

�ێ�ی�ی : ������ cool ���� �� ����ی ���� �������ی! �ی��� �� ��������ی� �� ��� ����ی ��� �ۆ�����ی ��ی �یی� ���� ���ی�� �ۆ �������ی!!!

۱۳۸۲/۰۵/۰۱

ماوه‌یه‌ك پێش فیڵمـێكم دیت به ناوی After Life - دوای ژیان- ...
مردۆكان به گشتی له هه‌ر ته‌مه‌نێك و جنسێك ده‌چن بۆ شوێنیك وه‌ك به‌رزه‌خ- limbo- ( كوردێكه‌ی ده‌بێته چی؟)... 7 ڕۆژیان مه‌ودایه تا بیره‌وه‌رێكی ژیانیان هه‌ڵبژێرن، بیره‌وه‌رێه‌كی خۆش و به‌تامی ژیانیان...
ئه‌م به‌شه له ژیانی هه‌ڵبژارده‌یان وه‌ك فیلم دیسان ساز ده‌بێته‌وه و دوای 7 رۆژ بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌چنه ناو بیره‌وه‌ری خۆشی ژیانیان و هه‌رچی تره له‌بیریان ده‌چێته‌وه... ئه‌وه‌ی نه‌توانێ بریار بدات خۆشترین بیره‌وه‌ری چییه له limbo دا ده‌مێنێته‌وه و یارمه‌تی تازه مردۆكان ده‌دا...
جاری وایه مانه‌وه له limbo هه‌ڵبژاردنه .. بۆ ئه‌وه‌ی هیچت له بیر نه‌چێته‌وه... جاری وایه هی ئه‌وه‌یه بیره‌وری خۆشت نییه و ئه‌م شوێنه سارد و بێرۆحه ده‌بێته بیره‌وه‌ری خۆشت له ژیان...
فانتزیا و خه‌یاڵ زۆره له بابه‌ت ژیانی پاش مردن... ئه‌مه‌ش یه‌كیان، به لای منه‌وه كه‌مێك سه‌یر هات، هه‌ر به‌م شێوه‌ی یه‌كێك له مردۆكان ده‌پرسی: یانی گرینگ نییه ئێمه چمان كردووه و چۆن بووین هه‌موو وه‌ك یه‌ك ته‌واو ده‌بین؟
وڵام: نا گرینگ نییه چۆن ژیاوی... هه‌موو وه‌ك یه‌ك ته‌واو ده‌بن..
......
هه‌ر ئه‌و كه‌سه بۆی ناگۆنجێ دوای مردن ئه‌و‌یش هه‌ر وه‌ك هه‌مووان بێ!  ئه‌وله ناو به‌رزه‌خ ده‌مێنێته‌وه...
بڵێی ئێستا منیش نه‌مردبێم و ئێره‌ش هه‌مان به‌رزه‌خ نه‌بێ؟ 
 

۱۳۸۲/۰۴/۲۳

��ڵێ� ��� ���ی��ی�ی ������� ���ێڵێ ڵǁ����� ���ێ����... ���� ��� ��� ����� ����ی �یی�...

۱۳۸۲/۰۴/۲۲

ده‌مهه‌ویست له سه‌ر باسێكی ره‌شه‌ی دز نووسیوێتی و ئه‌وانی‌تر بیر و ڕای خۆیان ده‌ربریوه شتێك بنووسم، به‌ڵام دیتم زۆر دوور و درێژ ده‌بێ ئه‌وه لێره ده‌ێنووسم...
له‌وه‌تی له بیرم دێ، وشه‌ی "ئازادی" بۆته بنێشته خۆشكه‌ی زاری هه‌موو كه‌س...یه‌ك شه‌ڕی له سه‌ر ده‌كا، ئه‌وه‌ی تر خۆی له رێی به كوشتن ده‌دا، ئه‌وه‌ی تر هاواری به‌رزه بێ ئازادی ژینی بۆ ناكرێ....... هه‌موو وا ده‌زانن كه بروایان به "ئازادی" هه‌یه، به‌ڵام ئازادێكی كه مانا كراوه‌ته‌وه...هه‌ركه‌س مانایه‌ك بۆ ئازادی داده‌تاشێ و هه‌ر ئه‌و ده‌مه په‌ڕ و باڵی ده‌به‌ستێته‌وه...
من بروام به بێ سنووری باوه‌ر و كرده‌وه هه‌یه، به‌ڵام تا كاتێك
كه مافی مرۆڤێكی تر پێشێل نه‌كا... ئێتر به‌م مانایه‌وه ناتوانم بڵێم بروام به ئازادی هه‌یه، چوون له چوارچێوه‌یه‌ك دا به‌ستوومه‌ته‌وه...
ماوه‌ی 5 ساڵه كه له دونیای ئێنتێرنێت دا ده‌خولێمه‌وه... له هه‌وه‌ڵ ئی‌مه‌ێل ئادره‌س كه كردمه‌وه تا ئاخر بڵاگێك كه بۆ كه‌سێكی تر سازم كردووه هه‌موویان داوایان لێ كردووم كه رێز بۆ "ده‌بێ" و "نابێ" كانی ئه‌م سرویسه‌ی به كاری ده‌هێنم دابنێم ده‌نا بۆم نییه ئه‌م سرویسه به كار بێنم.. یه‌كێك له‌م نابێیانه كه له هه‌موو ئه‌م سرویسانه دا هه‌یه ئه‌وه‌یه كه به‌كار هێنانی ئه‌م سرویسه نابێ ببێته هۆی ئازاری كه‌سایه‌تی تر..... دیاره دۆنیای ئه‌وان ئه‌وه‌نده گه‌وره هه‌یه  كه چاوت به چاوی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م یاسایانه ناكه‌وێ و ئه‌وانیش تا شكایه‌تێك به ده‌ستیان نه‌گات تووشی مۆشكیله‌ت ناكه‌ن به‌ڵام ئه‌و یاسایانه زۆر به تووندی هه‌یه... به‌ڵام له‌م كوێره دێیه‌ی كوردان هه‌موو ده‌زانن به‌رێوه‌به‌ری سیستێمێكی به كاری دێنن كێێه و ئه‌ویش ئاگای له‌ هه‌موو نووسراوه‌كان هه‌یه... بڵێی ئه‌وه گۆناحی به‌رێوه‌به‌ر بێ؟؟؟
 ئامێری پاك كردنه‌وه و بڵاك كردن له ته‌واوی ئه‌م سیستێمانه دا هه‌یه، هه‌رچه‌ند بروام به بڵاك كردن له هیچ كامیان دا نییه به‌ڵام ده‌زانم بۆ به‌رگری كردن له مافی كه‌سایه‌تی كه‌سانێك كه ئه‌م سیستێمه به كار دێنن (به رای به‌رێوه‌به‌رانی سیستێم) پێویسته...
شتێك كه له‌م ناوه‌دا سه‌رنجی من راده‌كێشێت ئه‌وه‌یه ، ئه‌وانه‌ی خۆیان بڵاگیان نییه  هاواریان له هه‌موو كه‌س به‌رزتره ... داده، كاكه فه‌رموون ئێوه‌ش بنووسن و ئه‌وه‌ی پێتان وایه ئێمه‌ی ناته‌واو و ناڕێك باسی ناكه‌ین ئێوه بینووسن...ئێمه‌ش یا ده‌ێخوێنینه‌وه یا نا.... ئه‌وه كامێنتیش نییه پاك بكرێته‌وه!

هه‌روه‌ها ده‌مهه‌وێ  جارێكی تر به ئه‌و به‌رێزانه‌ی گۆپاڵی "رۆشه‌نبیریان" به ده‌سته‌وه گرتووه بڵێم:
- كه‌سێك وێبڵاگ ده‌نووسێ حه‌تمه‌ن رۆشه‌نبیر نییه!
- كه‌سێك وێبڵاگ ده‌نووسێ ده‌توانێ باسی هه‌موو شت بكات و باسی هیچیش نه‌كا
- كه‌سێك وێبڵاگ ده‌نووسێ پێش ئه‌وه‌ی بۆ تۆی خوێنه‌ر بنووسێ بۆ دڵی خۆێ ده‌نووسێ
- وێبڵاگ لاپه‌ره‌یه‌كی ئازاده كه نووسه‌ری ده‌توانێ باسی هه‌ر شتێك بكات، له سیاسه‌ت و باسی كۆمه‌لایه‌تی و رۆشه‌نبیری و جۆك و سێكس و ڕخنه وقۆریات و تێكنۆلۆژی و هۆنراوه و نامه و دڵته‌نگی و رۆژمێری تاكه‌كه‌سی و................ هه‌تا بگره ئه‌وه‌ی دڵی ته‌نگت پێی خۆشه بینووسێ....

كاكه  ئێمه رۆشه‌نبیر نین!! رۆشه‌نبیری پێشكه‌شی خۆتان.. فه‌رموون باسی بكه‌ن!

۱۳۸۲/۰۴/۱۷

گوڵدانه‌كانم

گوڵدانه‌كانی من ماوه‌یه‌كه به‌شێك له ژیانی منن... زۆر نین، گه‌وره‌ش نین... به‌ڵام دێن و گه‌وره‌و گه‌وره‌تر ده‌بن...
هه‌میشه ده‌ستپێكێك هه‌یه بۆ هه‌ر شته‌ی دوای ماوه‌یه‌ك ده‌بێته به‌شێك له ژیان، ده‌سپێكی گوڵدانه‌كانی من رۆژێك بوو كه لقی گه‌ڵایه‌ك شكا.. گه‌ڵایه‌كی جوان نه‌بوو، به‌شێكی كوون ببو وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌عبایه‌كی گیانله‌به‌ر خواردبێی... حه‌زم كرد ئه‌و گه‌ڵایه شین كه‌مه‌وه و زیندووی راگرم... گه‌ڵایه‌كی چیڕ بوو و زۆری خایاند تا دیسان ریشه‌ی ده‌رهێنا... نزیك به 6 مانگ چاوه ڕێی مامه‌وه... گه‌ڵا رزیوه‌كه بوو به گوڵدانێكی بچووك و دایكی گه‌ڵاكانی تڕ و دوای ئه‌وه‌ی 2-3 مناڵی بوو خۆی مرد...
هه‌ر كه‌سێك هاته ماڵمان چیرۆكی گوڵدانه‌كه‌م بۆ باس كرد...وه‌ك شاهكارێكی ژیانی خۆم! دیاره زۆر جاران ئه‌و چیرۆكه دووپات ده‌بۆوه....
به‌رهه‌مه‌كه‌ی: گوڵدان به دووی گوڵدان هاته ناو ماڵه‌كه‌مان... ئیستا گوڵدانم زۆره به‌شێك گوڵیان هه‌یه و به‌شێك گیا و گه‌ڵایه و به‌س!... خۆشه‌ویسترینیان هه‌وه‌ڵ گوڵدانمه...

*******************************

هه‌رگیانله‌به‌رێك شێوه‌یه‌كی تاێبه‌تی هه‌یه بۆ ژیانه‌وه و به‌رده‌وام بوون.... گیا پێویستی به خۆڵێكه تێیدا بگیرسێته‌وه و ریشه داكوتێ... ده‌نكه‌كان نابن به گیا تا خۆڵ وه‌خۆیان نه‌گرێ...
باڵنده‌كان پێویستیان به گه‌رمێن و كوێستانه بۆ ژیانه‌وه... باڵی فرینیان نه‌بێ هاوینی تڕ نابینن...
مرۆڤ ده‌توانێ بۆ ژیانه‌وه گیا بێ یان باڵنده... له خاکێك بگه‌ڕێ بۆ گیرسانه‌وه یان له شوێنێك بۆ گۆڕین... بێ هه‌ڵبژاردن مابه‌ینی ئه‌وان وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوه، زوو دێ و زوو تێده‌په‌ڕێ... بێ ئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ستی پێ بكا...
گیا به، باڵنده به یان بڵقی سه‌ر ئاو... هه‌ر بۆخۆت گرینگه كامه‌یان بی...

*****************************

بوش خه‌ریكه خۆی بۆ ئه‌وه‌ی دیسان هه‌لبژێردرێ ئاماده ده‌كا... ئێران خه‌ریكه ده‌شڵه‌قێ... خه‌لك چاوه‌رێن به‌یانی یا دوو به‌یانی شتێك بقه‌ومێ... له كوردستان هه‌ر رۆژه‌ی خه‌به‌رێكی تازه ده‌قه‌ومێ و زۆرێك له شاردراوه‌كانی بۆیان هه‌یه ده‌ركه‌ون ده‌رده‌كه‌ون... دوانه‌ی به یه‌كه‌وه نووساوی لاله و لاده‌ن له یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه.... زۆر كه‌س له برسان ده‌مرن... زۆر كه‌س له ژێر شه‌ر و ته‌قه دا ده‌مرن... زۆر كه‌س هه‌ر ئه‌مشه‌و ده‌زێن ....
به‌ڵام من به‌م نیوه شه‌وه پێم خۆشه چاو له گوڵدانه‌كانم كه‌م و گه‌ڵاكانیان ببژێرم و باسی فه‌لسه‌فه بكه‌م.....
ئاخ كه خۆشه بڵقی سه‌ر ئاو بوون!!

۱۳۸۲/۰۴/۱۲

هه‌ر وه‌ها چاوێكیش له‌م وێنانه بكه‌ن... ژنانی قه‌جه‌ر .. زۆرتر له 100 ساڵ پێش... دیاره پێوانه‌ی جوانی و خۆ رازاندنه‌وه له‌م كاته‌وه زۆر گۆڕاوه... به‌ڵام شتێك هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه...
له ژیانم دا زۆر كه‌سم ناسیوه كه خۆی سه‌ر به قه‌جه‌ر زانیوه و نه‌تیجه و نه‌بیره‌ی یه‌كێك له شایه‌كانی قه‌جه‌ر بۆ(راست یا درۆ نازانم!)... ئێستا ده‌زانم بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ره‌زا گڕان و ناشیرین بوون!



كه‌مێك ژێست له به‌ر چركه‌ی كامێرا، قه‌ی چیه با له زنجیریش دا بی..
سه‌رچاوه

۱۳۸۲/۰۴/۰۹

ده‌ڵێن به‌خته‌وه‌ری كه هات یه‌ك یه‌ك نایه و یه‌كجێ هروژمێ ده‌كات... ئێستا به‌شی رێنوێنی به نان هات و به ئاو خورا!... ئاگادار نه‌بووم كه ئه‌م وێب ساێته‌ی له سه‌رم داناوه به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌مێكه نه‌چوومه ناوی هه‌موو فایله‌كانی پاك كردۆته‌وه... وایروسیش له لایه‌كی تره‌وه كامپیوتێره‌كه‌ی تێك دام... هه‌رچی له سه‌ری بوو پاك بۆوه...ئێستا ئه‌گه‌ر خێرۆمه‌ندێك په‌یدا بێ كه ئه‌و فایلانه‌ی به یادگار له لای خۆی تۆمار كردبێ ، ئه‌وه ده‌توانم به زووترین كات ئه‌و به‌شه زیندوو كه‌مه‌وه... ده‌نا ده‌بێ چه‌ند جه‌می تر چێشتی سووتاو بخۆێن تا له سه‌ر را ئه‌و به‌شه بنووسرێته‌وه...
كێیه ئه‌و خێرۆمه‌نده؟.....

ریزی وێبڵاگه كوردیه‌كان
ئاڵ وگۆڕی تازه‌ی تێدا كراوه(نه‌ك به ویستی خۆم به‌ڵكو به داوای ئه‌وانیتر).
به‌شێكی پێوه زیاد بوو بۆ ئه‌م وێبڵاگانه‌ی به زمانی تر ده‌نووسن و به شێوه‌یه‌كی ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر وێبلاگی كوردی، جا حه‌ز ده‌كه‌ن ئه‌و زمانانه زمانی مۆغۆڵ هه‌تاكو بگره ئینكایان بێ... ده‌توانن داوا بكه‌ن له‌م به‌شه‌ دا ناوتان داده‌نێن...

ئه‌م وێبڵاگانه‌ی دوای گواستنه‌وه‌ی بڵاگێر ئێستاش گرفتی پیتیان هه‌یه، تكایه دوای گۆرینی encoding به‌م شێوه‌ی پێشتر باسم كردووه، نووسراوه‌ی تازه پۆست بكه‌ن،ده‌نا دیسان گرفتیان ده‌بێ و ده‌بێ پۆستی نوێ پاك كه‌نه‌وه و له سه‌ر را بینووسنه‌وه...

داده كه‌وێ نوێ بۆته‌وه و ئێستا ده‌توانن له رێی ئه‌و له بڵاگێر دا بنوسن، ده‌ستی وه‌ستای خۆش بێ..

۱۳۸۲/۰۴/۰۶

خوا چاكه بۆ بابی هه‌رچی وایروسه بكا.. ئه‌وه‌ی 6 مانگ بوو به ته‌ما بووم بیكه‌م و ته‌مه‌لی نه‌یده‌هێشت به شه‌‌ق پێی كردم .. ئێستا كامپیوتێره‌كه‌م له هه‌ر چی زبڵ و زاڵه پاك بۆته‌وه و وه‌كوو خولخوله شتی داده‌به‌زێنێ...
هه‌ر ئه‌وه ویستم بڵێم مه‌ترسی وایروس گرتنه‌وه له لایه‌ن منه‌وه نه‌ماوه و بوختانم پێ مه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر تووشی وایروس هاتن...

۱۳۸۲/۰۴/۰۵

بڵاگێر ماڵی گواستۆته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر دیتتان هه‌موو نووسراوه‌كانتان بوو به شكلی سه‌یر و سه‌مه‌ره، ده‌بێ چه‌ند شت بگۆڕن:
1. له به‌شی settings بچوو بۆ به‌شی formatting....
2. Encoding بگۆڕه به( Arabic( windows_1256
3. له بیرت بێ save changes له خواره‌وه‌ی لاپه‌ره‌كه داگری
4. هه‌روه‌ها publish داگره
5. له به‌شی له ناو templete دا ئه‌م دێره ئیزافه بكه:

< equiv="Content-Type" content="" charset="<$BlogEncoding$">" / >

6. save change داگره
7. publish داگره

وێبڵاگه نۆیه‌كان پێویستیان به‌م ئاڵ و گۆڕه نییه...
كامپیوتێره‌كه‌م تووشی وایروس هاتووه، تكایه هه‌ر ئی‌مه‌یلێك له لایه‌ن منه‌وه بۆ هه‌ر كه‌س گه‌یشت پاكی كه‌نه‌وه به بێ كردنه‌وه...

۱۳۸۲/۰۴/۰۲

سپاس بۆ تێبینێكانتان له سه‌ر ئه‌م پرسیاره‌ی كردبووم...
واریپالی به‌رێز، دانانی به‌شێكی جیاواز بۆ ئه‌وانه‌ی به فارسی ده‌نوسن كارێكی هاسانه، هاسانتر له‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌رێزانه خۆیان فێری كوردی نووسین بكه‌ن. بروا بكه من به‌س ماوه‌ی ساڵێكه به كوردی ده‌نووسم...
بۆ پێیرۆی به‌رێز: له‌م ریزه دا هیچ كه‌س جوانه مه‌رگ ناكرێ مه‌گه‌ر خۆی داوا بكا... ره‌نگه كه‌سێكی تر به ناوی تۆ داوای كردووه...بیبینه‌وه و جوانه‌مه‌رگی كه‌وه!
بۆ سه‌لاحی به‌رێز: له‌م به‌شه دا ده‌گه‌ڵتم ، گرینگ ئه‌وه‌یه چ ده‌ڵێی، زمانه‌كه‌ی گرینگ نییه... به رای من ئه‌وه گرینگ نییه به چ زمانێكیش بیر ده‌كه‌یه‌وه... به‌ڵام گرینگ بوونی به كوردی نووسین له‌وه‌دایه بناخه‌ی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئێمه خۆمانی پێده‌ناسێنین زمانه...لاواز بوونی ئه‌م بناخه‌یه، لاواز بوونی فه‌رهه‌نگه‌كه‌مان پێك دێنێ..... زۆر كه‌س بروایان به ناساندنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به خه‌ڵكی‌تره، ئه‌وه تێكۆشانێكی پیرۆزه ، به‌ڵام منی كورد تا له خودی خۆم نه‌گه‌م زه‌حمه‌ته كه‌سی‌تر بتوانم تێبگه‌یه‌نم، به كوردی نوسین ده‌توانێ هه‌نگاوێك بێ بۆ له خۆ تێگه‌یشتن به تایبه‌ت كه هه‌موو كورده‌كان فارسی یا عه‌ره‌بی یا توركی نازانن!
من خۆم ناوه‌رۆكی وێبڵاگی " كوردستان، هونه‌رستانی كچانه‌ی عیفه‌ت"م زۆر به‌ دڵه... به تایبه‌ت ئه‌و به‌شانه‌ی كچه‌كان ده‌ینووسن...خۆی ده‌رفه‌تێكه بۆ بیستنی گه‌نجه‌كان له ناو كوردستان.. هیوادارم هه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وام بن...

بۆ ئاسۆی به‌رێز: منیش پێم وایه خوێندنه‌وه و نووسین یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان، ئه‌وانه‌ی به گه‌وره‌یی زه‌ختی فیر بوونی زمانێكی‌تریان كێشاوه ده‌زانن به بێ دووپات كردنه‌وه و نووسین و خوێندنه‌وه، فێر بوونی هیچ زمانێك هاسان نییه..
دیسانیش پێم خۆشه ڕا و تێبینێكانتان سه‌باره‌ت به باشتر كردنی ئه‌م ریزه ببیسم

۱۳۸۲/۰۳/۲۶

قه‌ده‌رێكه زۆر جار كرته ده‌كه‌مه سه‌ر نێوێك له ناو ریزی وێبڵاگه‌كان دا له جێگه‌ی كردنه‌وه‌ی وێبڵاگ دابه‌زاندنی فاێڵ نیشان ده‌دا، ئه‌و مۆشكیله بۆ كه‌سی تریش پێش هاتووه یان هه‌ر منم؟... كامپیوتێره‌كه‌م زۆر ته‌واو نییه پێم خۆشه بزانم ئه‌وه هه‌ڵه‌ی ریزه‌كه نه‌بێ...

هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رێز داوایان كردبوو ناوی سایت و وێبڵاگه‌كانیان له ریزی كوردی بنووسم و من داوای لێبوردنم لێ كردن وڵامم داوه ناتوانم... هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بوو وێبڵاگه‌كان به فارسی نووسرابوون و سایته‌كانیش به‌رۆژ نابێته‌وه و وێبڵاگ نییه... پێم خۆش بوو بزانم ڕای ئێوه چییه؟

۱۳۸۲/۰۳/۲۵


كوردان به‌شێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستن، پێیان خۆش بێ یان ناخۆش به‌شێكی زۆر له داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستییان هه‌یه... زۆربه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كانی مێژۆی مرۆڤ له‌م به‌شه درووست بوون... پێغمبه‌ر وه‌ك رێبه‌رێك كه پاكه له گوناه و خه‌تایه ناكا! و نابێ له سه‌ر قسه‌ی قسه بكرێ و قسه‌كانی ئه‌و ئه‌سله... وادیاره عاده‌تی پێغه‌مبه‌ر درووست كردن دوای محه‌مه‌د نه‌براوه و هه‌ر له‌م زه‌وییه ماوه... له‌م به‌شه له زه‌وی دیاره زۆرتر ماوه... هیچ نه‌بێ ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی پێغه‌مبه‌ران بوون! سه‌یره هه‌ر به‌م شێوه قه‌تیس مان له ناو فه‌رهه‌نگی عه‌شیره‌تیش له‌م به‌شه له زه‌وی دا ماوه...
مه‌به‌ست:
كه‌سێكمان خۆش ده‌وێ... پێمان وایه ئه‌و كه‌سه وێنه‌ی ته‌واوه بۆ ئه‌م شته‌ی پێویسته... رێبه‌رێكی سیاسی، نووسه‌رێك، شێخێك، مه‌لایه‌ك، شاعیرێك، گۆرانیبێژێك، كۆمه‌ڵناسێك.... هتد... له به‌ر ئه‌م خۆشه‌ویستییه هه‌ر رخنه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌م كه‌سه تووره‌مان ده‌كا و پێی تێك ده‌چین... هه‌تا ئه‌گه‌ر رخنه‌كه راست بێ! ئه‌وه پێغه‌مبه‌رێكه ئێمه له‌ ناو بیری خۆمان دا ساز كردووه...
ده‌مێكه زۆر باس و رای تووڕه له سه‌ر عاده‌تی پێغه‌مبه‌ر درووست كردنی ئێمه دێته پێش. پێم وایه باسی تووڕه مرۆڤ فێری هیچ شتێكی تازه ناكا ، تاقه قازانج ده‌توانی به‌تاڵ كردنی هه‌ستی ڕق و قین بێ... ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر وڵامی تووڕه‌ی به‌دواوه بێ ڕق و قین زۆرتر ده‌كا...
یه‌كێك ده‌ڵێ بارزانی و تاله‌بانی ئاوا، ئه‌وانی تر ده‌ڵێن خۆت ئاواتر ... ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێ ده‌ڵێ ئه‌وان و تۆش ئاواترتر!! نازانم ئه‌و باسانه ده‌گاته كوێ؟ به‌ڵام شتێك زۆر ئاشكرایه... فه‌رهه‌نگی جنێو (جوێن)( نازانم كامه درووسته!) ده‌توانێ به‌م شێوه هه‌تا هه‌تایه زیندو بمێنێ...
یه‌كی تر حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌باته خوایه‌تی و ده‌ڵێ نابێ باسی راستێكانی ژیانی بكردرێ چون حه‌سه‌ن زیره‌ك خوای گۆرانی فۆلكلۆری كوردییه!... به بروای من پێویست به خودا ساز كردن نییه... حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌نگی خۆش بوو، زۆربه‌ی گۆرانیكانی فۆلكلۆرێ كوردی تۆمار كردووه ، و له نێوان خه‌ڵکێكی زۆری كورد ناسیاو و خۆشه‌ویست بوو... به‌ڵام به شای ئێرانیشی گۆرانی هه‌لكووتوه له هه‌مان كات دا كه گۆرانێبێژی تر له سه‌ر خوێندنی "ئه‌ژدهاك" له زیندان دا ئه‌شكه‌نجه ده‌كرا به ده‌ست هه‌مان شا!
من پێم وا نییه كه ده‌بێ گۆرانیبێژی كورد حه‌تمه‌ن سیاسه‌تمه‌داریش بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی چونێتی و راستێكانی ژیانی كردرا به شه‌رتێك سووكایه‌تی ده‌گه‌ڵ نه‌بێ ئاوا بیوگڕافێ ژیانی ئه‌و كه‌سه ته‌واو ده‌گوترێ... راستێكانی ژیان هیچ له نرخی ده‌ستكه‌وته‌كانی كه‌سێك كه‌م ناكاته‌وه، هه‌روه‌ها خودا كردنیشی نرخی ده‌ستكه‌وته‌كانی زیاد ناكا...

بۆ وێنه كاتێك رۆسۆ باسی قه‌رارداده‌كانی كۆمه‌لایه‌تی ده‌كرد و بناخه‌ی زۆرێك له باسه‌كانی كۆمه‌لناسی و بنه‌ماڵه‌ی داده‌نا هه‌موو كه‌س ده‌یزانی خۆی خڕاپترین وێنه‌یه وه‌ك "باوك"و سه‌رۆكی بنه‌ماڵه... به‌ڵام ئه‌وه له نرخی كاری رۆسۆی كه‌م نه‌كرده‌وه...

دانانی هه‌ر شتێك له جێگه‌ی خۆی هاسانه ئه‌گه‌ر ئیمانێ به ئه‌قلیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان بێنین... برواتان بێ خودا و پێغه‌مبه‌ر ساز كردن باوی نه‌ماوه و هه‌ر مایه‌‌ی وه‌پاش خستنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانمانه...ا

۱۳۸۲/۰۳/۲۴

كابان

نه‌قڵی چێشت سوتاندنی من به نێو بانگه... ره‌نگه له هه‌ر 10 جاره‌ی چێشتی لێده‌نێم 8 جاران بنی بگرێ و بسووتێ.. 2 جاریش له پیتم ده‌رده‌چێ و ناسووتێ و بێ خوێ یان سۆر ده‌ردێ...
به‌ڵێ ئه‌من ئاوا كابانم! خوا روحمی كردووه كه زۆر چێشتی لێنانێم...
به‌ڵام چه‌ند رۆژ پێش به شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت نه‌قلی سووتاندنی چێشتم به سه‌ر هات... كه‌مێك پۆلكه‌م كری كه دوای ساڵیانی ساڵ تامی پۆلكه‌ی بكه‌م! زۆر به ئیشتیا پۆلكه‌كانم له ناو باشترین قابڵه‌مه‌ی ماڵێ كه له ده‌ست سووتاندنی چێشتی من له ئه‌مان مابوو وه‌سه‌رنا! و دانیشتم له‌گه‌ڵ په‌ریله‌ ده‌ستم كرد به قسان... هه‌مان كات له بیرم چووه كه شتێك له سه‌ر ئاورێیه... دوای ماوه‌یه‌ك بۆنی سووتان هات... به ئه‌رخه‌یانێوه بیرم لێ كرده‌وه ئه‌وه هی ماڵی ئێمه نییه... مه‌ودایه‌ك پێ چوو دیسان بۆن زۆر بوو... بیرم كرده‌وه: نا ئێمه هیچمان نییه بیسووتێنین و كه‌تری چاییش كوژاوه‌ته‌وه...
سه‌رتان نه‌هێشێنم... ئاخری بۆنی سووتان هه‌موو مێشكی داگرتم به‌ڵام دیسان گووتم ئه‌وه جیرانانن... دیتم ده‌نگی قرچه قرچ دێ.. ئاخۆ ئه‌وه چییه؟ ... ئاخری په‌ریله‌م جێی هێشت و چووم دیتم پۆلكه و قابله‌مه به یه‌كه‌وه بوون به ره‌ژی!!... تازه نه‌قڵی پۆلكه‌م وه‌بیر هاته‌وه... خۆشێكه‌ی ده‌وه‌ی دایه ئه‌و جاره به ئه‌رخه‌یانی پێم وا بوو ئه‌و بۆنه هی ماڵی ئێمه نییه... وه‌ختی تر بۆنی سووتانی جیرانانیش بێ من واده‌زانم چێشتی من سووتاوه و راده‌كه‌مه لای چێشتخانه(ئاشپه‌زخانه یان مه‌تبه‌خ) ! مه‌ودای نێوان من و قابله‌مه‌كه هه‌ر 3 هه‌نگاوه!! په‌كوو ئه‌رخه‌یانی چ به سه‌ر مرۆڤ دێنێ!!! هه‌م پۆلكه له كیس چوو هه‌م قابله‌مه!

۱۳۸۲/۰۳/۲۳

له شه‌وێك دا هه‌ر دوو ساعه‌ت خه‌و بتباته‌وه و له‌م دوو ساعه‌ته دا هه‌ر 5 ده‌قه‌ی به خه‌ونێكی ناخۆش ڕاچه‌نی... ئاخری ده‌ڵێی: له‌عنه‌ت له بابی خه‌وێ، با بیكه‌م به رۆژ!

۱۳۸۲/۰۳/۲۲

گۆرانێكانی زێده‌كه‌م

یه‌كێك له‌م فیڵمانه‌ی ئه‌و ماوه‌یه دیتم، فیلمی " گۆرانێكانی زێده‌كه‌م" كه به ناوی " گومكراوێك له عێراق" له سینه‌ما نیشانیان ده‌دا... دووهه‌م فیلمی "به‌همه‌ن قوبادی".
دیاره زۆر دڵنیا نیم به‌ڵام پێم وایه ئه‌م فیڵمانه‌ی له سه‌ر كوردان یان به ده‌ستی كوردان ساز كرابێن و ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌كی جیهانی بووبێ هێشتا نابێته ئه‌ندازه‌ی قامكه‌كانی ده‌ست...
دوای یلماز گۆنای و شه‌ریف گۆرن، به‌همه‌نی قوبادی به فیلمی "كاتێك بۆ سه‌رخۆشی ئه‌سپان" توانی كورد به شێوه‌یه‌كی تر بناسێنێ و هه‌ر وه‌ك پێشتر نووسیومه ئه‌وه جێی رێزه...
گۆرانێكانی زێده‌كه‌م باسی گۆرانیبێژێك به ناوی "میرزا"یه كه به دوای دیتنه‌وه‌ی هاوسه‌ری پێشووی "هه‌ناره" سنوور ده‌بڕێ... 23 ساڵ پێش هه‌ناره له میرزا هه‌ڵده‌بڕێ و ده‌چێته ئه‌و په‌ری سنوور... ره‌نگه به هۆی گۆڕانی حكومه‌تی رۆژ هه‌ڵات ئیتر هه‌ناره‌ی ده‌نگ خۆش بۆی نییه بخوێنی و نامووسی میرزا نابێ ده‌نگ هه‌ڵێنێ!
هه‌ڵبرانی ئه‌م جووته بناخه‌ی نه‌مانی ده‌نگ داده‌رێژی، تاقه ده‌نگێك كه ده‌بیسرێ هی "به‌رات" و "عودێ" كوڕه‌كانی میرزان و تاقه گۆرانێك كه ده‌بیسرێ گۆرانی "هه‌ناره"یه... هیوایه‌ك به‌م كوڕانه نییه .. چوون هیچكامیان دڵخۆشی به‌رده‌وام بوون نین... به‌راتی ره‌شبین كه خۆی له پشت چاویلكه‌ی ره‌ش ده‌شارێته‌وه و تاقه چركه‌ی ئه‌وینی له به‌ر داب و نه‌ریتی پیاومه‌زن له كیس خۆی ده‌دا و عودێ كه دوای 7 ژن و 13 كچان هێشتا خۆی پێ وه‌جاخ كوێره و پێی وایه كه‌سی نییه دوای ئه‌و هوونه‌ری ئه‌و زیندوو راگرێ!
سنوور له لایه‌ك رووتیان ده‌كات و له لایه‌ك بۆمبیان به سه‌رداده‌رێژێ... ئه‌م سنووره‌یه كه ده‌نگ ده‌مرێنێ...
میرزا ده‌گاته‌وه هه‌ناره، به‌س ئه‌وه‌نده دره‌نگ كه هه‌ناره ده‌نگی دوای شیمیایی بوون له كیس داوه و خۆی به میرزا ناناسێنێ... به په‌راندنه‌وه‌ی "سنوور" كچی هه‌ناره ، ئێستا ئه‌وه میرزایه كه هه‌ڵێكی‌تری بۆ ده‌ست كه‌وتوه...
به‌ڵام...
به‌ڵام "گۆرانێكانی زێده‌كه‌م" زۆر له باری سێناریۆ كز بوو.. هه‌ر وه‌ك كابرایه‌كی زۆربڵه وا بوو كه ئه‌وه‌نده‌ی قسه پێیه كه هه‌ر پێ راده‌گا سه‌ری قسه‌كان بگێرێته‌وه و ئاخرێكه‌ی له بیر ده‌چێ...پڕ بوو له ته‌مسیڵ و حیكایه‌ت و داستانی جێواز... زۆر به هاسانی ‌حیكایه‌ته‌كانی كه له ناو ئه‌م فیلمه دا ده‌قه‌ومێ ده‌یتوانێ دابه‌ش بێ به چه‌ند فیلمی جێواز.. ئه‌گه‌ر كاك به‌همه‌ن ئاوا به په‌له نه‌بایه!
هه‌روه‌ها دووپات بوونه‌وه‌ی دیالۆگه‌كان له جێیه‌كی پێویست نییه، رێك و پێكی فیلمه‌كه‌ی ده‌شێواند... ئه‌وه نه‌خۆشێكه له زۆرێك له فیلمه‌كانی "رێالیستی" و "نێۆرێالیستی" كه ئه‌و سالانه له ئێراندا ساز كراوه هه‌یه... نازانم بۆ؟
بۆ وێنه له شوێنێك كه به‌رات سه‌ره‌خۆشی له كچه ده‌نگ خۆشه‌كه ده‌كا چه‌ندین جار بێ پچرانه‌وه ده‌ڵێ "كارێك له ده‌ستم بێ من له خزمه‌ت دام" یان شتێكی ئاوا... ئه‌و به‌شه بێ بڕانه‌وه چه‌ند جار دووپات ده‌بێته‌وه ... من له جێی كچه بام به دوو ده‌ست چه‌پۆكم به سه‌ر ته‌پله سه‌ری به‌رات داده‌دا و ده‌مگووت.. ده‌برۆ مردووت مرێ... نه یارمه‌تی تۆم ده‌وێ و نه مێشكی سه‌رم به‌ره له‌م رۆژه ره‌شه‌دا!!!

دیسان به‌ڵام... خۆشه له‌و په‌ری دونیا دانیشی ... له نێوان كۆڵێك عه‌جه‌می یانكی و فیلمێك نیشان بدرێ به زمانی خۆت و باسی خۆت... هه‌ستێكی بێگه‌رده... جێی ده‌ست خۆشی و ماندوو نه‌بوونیه...

۱۳۸۲/۰۳/۱۸

ئه‌وه هاتمه‌وه... ئێستا نه‌بۆته 24 ساعه‌ت  ددددددد هه‌ره‌شه‌م لێده‌كا بۆ نانووسم!!... داده، كاكه خۆ وا نابێ كه‌مێك دیپلۆماسی پێویسته بۆ نووسین... ئه‌ویش دوای مه‌ودایه‌ك بێخه‌به‌ر بوون... له‌م ‌جێگه‌یه‌ی چووبوم هه‌ره‌شه‌م لێكراوه باسی خه‌راپه‌یان نه‌نووسم ده‌نا "وڵامم" ده‌ده‌نه‌وه!!! كه‌س نییه بڵێ كاكی قاوه‌چی تۆ ئه‌گه‌ر ئاوا ئازا بای بۆ وڵامان ، بۆ له ترس شه‌ڕخه‌ڕان ئاوا ته‌ركی قاوه‌خانه‌ت ده‌كرد؟؟؟
له‌و ماوه‌یه دا كامپیوتێرم نه‌بوو... هه‌م خۆش بوو كه ده‌ستم پێی رانه‌ده‌گه‌یی ، هه‌م ناخۆش...
خۆشی ئه‌وه بوو زانیم كاری تریش هه‌یه بیكه‌ی بێ ئه‌وه‌ی كامپیوتێرت هه‌بێ... وه‌ك فیلم دیتن و پاره له ئاو كردن.... له‌م ماوه‌یه دا هه‌ر 4 رۆژ باران باریوه و رۆژێك تاو هه‌لاتوه... 4 رۆژ دانیشتووم فیلمم دیتوه و رۆژێك چووم بۆ گه‌ڕان... درۆ نییه بڵێم نزیكه‌ی 41 فیلمم دیتوه... 40 راستتره به‌ڵام ئه‌و یه‌كه له به‌ر دڵی تۆ...خۆشێكه‌ی ده‌وه‌ی دایه نیوه‌ی فیلمه‌كانم له بیر نه‌ماوه... هه‌ر باران نه‌بوو فیلمی له‌گه‌ڵ خۆی دێنا، كه ده‌چووم بۆ لای دۆست و هاورێیان به‌شێك له میوانداریان نیشان دانی فیلمێكی تازه بوو! 
كاتی گه‌ڕانیش سه‌ری پیاوی گه‌وره‌ گه‌وره‌م داوه... وه‌ك جۆرج واشینگتۆن و برایم لینكۆلن و توماس جێفێرسۆن... و  ئه‌نیشتاینی به‌رێز كه له پیاوه‌كانی تر مه‌زنتر بوو به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی نه‌یانده‌زانی ئه‌ویش بنای یادمانی هه‌ر له‌و شاره‌یه!..
ناخۆشی بێ كامپیوتێر بوون ئه‌وه‌یه‌ له دۆنیایه‌كی خۆم بۆ خۆم ساز كردووه به یه‌كجار بێ خه‌به‌ر بووم... هه‌ستێكی ناخۆش كه ده‌ڵه‌ی شتێك ده‌قه‌ومێ و لێی بێخه‌به‌ری...
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك من به ته‌ما بوون ته‌ركی كامپیوتێر بكه‌ن ، بروا بكه‌ن ئه‌وه رێگه‌ی نییه...   ئیعتیاد ئاوا ته‌رك نابێ به‌لكو وه‌ك ئه‌و ئه‌سله‌ی فیزیك كه ده‌لێ ماده له به‌ین ناچێ به‌لكۆ ده‌گۆڕدرێ  به ماده‌ی تر یان ئێنێرژی ، ده‌گۆردرێ به ئیعتیادی تر... ئێستا ئه‌و دێرانه ده‌نووسم هۆشم له تی وی‌یه بزانم فیلمه‌كه‌ی چییه!!! تا كاتێكی تر ماڵتان ئاوا من ده‌چم فیلمه‌كه ببینم.....