تریفه‌ی مانگه شه‌و وازی له نووسین(له وێبڵاگ دا) هێناوه و داوای كرد من نێوی له ریزه‌كه‌دا بسرمه‌وه... منیش ده‌ڵێم : به چاوان! به‌ڵام ئه‌و بهچاوانه به نابهدڵیوهیه و هیوام وایه به زویی زوو حه‌ز له نووسین بكاته‌وه بگه‌رێته نێو كوێره دێیه‌كه‌مان...
ئه‌وینی دییهكهمان وادیاره چرای ماله‌كه‌ی كووژاندهوتهوه و باری كردوه، دیسان جێی داخه.... هۆی باركردنی ئه‌و ئازیزانه هه‌رچی بێت جێی رێزه به‌ڵام لێكدانه‌وه‌ی بۆ من زه‌حمه‌ته....
ئێستا كه بیری لێ ده‌كه‌مه‌وه هۆی مانه‌وه‌ی من له وێبڵاگ دا هه‌ر نیشان دانی رێگه‌یه‌كی وتووێژه و به‌س! ده‌نا من نه نووسه‌رم، نه قسه‌خۆشم، نه زۆرم ئیده‌ی نوێ هه‌یه... نووسراوه‌كانم پڕه له هه‌ڵه‌ی نووسین و ئه‌وه هه‌ر دێت و فێر ده‌بم... تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مێنم كه وێبڵاگی كوردی ئه‌وه‌نده زۆر بن كه پێویست به وێنه‌ی وێبڵاگ نه‌بێت!
۱۳۸۱/۰۶/۰۹
۱۳۸۱/۰۶/۰۸
۱۳۸۱/۰۶/۰۷
ده‌ڵێ: خانمی ئازیز هێمنی جوانترین سیحره كه ده‌توانی بیبه‌خشیت به به‌رامبه‌ره‌كه‌ت. بۆیه تا هێمن و له سهرخۆبیت.. به‌دڵنیایی جوانتر و سه‌رنج ڕاكێشتر ده‌بیت.
ئه‌و ئامۆژگاریه یه‌كێك له‌م ریزه ئامۆژگارییانهیه كه له ژێر ناوی "سیحری جوانی" له ڵاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌ی "هاوڵاتی" دا ده‌نووسرێت! "خانمی ئازیز" به كه‌مێك هارۆی ره‌نده كرا‌و و كه‌وچكێك رۆنی زه‌یتوون و زه‌ردێنه‌ی هێلكه ده‌توانێت به ده‌م و چاوێكی جوان و قژی خاو و ... هه‌رچی "سیحری جوانی تێدا بێت، پێی بگات... له‌م ئامۆژگاریانه دا قسه‌یه‌ك نییه دیاره تاقی كراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام هه‌رچی ده‌كه‌م له‌م ئامۆژگارێ نۆیه تێناگه‌م. هێمن بوون و له‌سه‌ره‌خۆ بوون كه‌ی و چه‌نده له به‌رابه‌ر كێ؟ ده‌بێ دیاری بكرێت! دوایه هێمنی و له‌سه‌ره‌خۆیی چی له جوانی داوه؟ بڵیی وه‌ك هارۆی رهندهكراو ره‌نگی ده‌م و چاو روون كاته‌وه؟
وه‌ك بزانم ئه‌م نووسراوانه تایبه‌ته به "سیحری جوانی" بۆ راكێشانی سه‌رنجی "ئاغای ئازیز" ! كه وایه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر تۆی "خانمی ئازیز" هه‌را هه‌را نه‌كه‌ی و له به‌رابه‌ر گوڕه گوڕی "ئاغای ئازیز" سه‌رت دانۆنی و به شه‌رمه‌وه ده‌م نه‌كه‌یته‌وه، ئه‌و كات "ئاغای ئازیز" گوڕه گوڕی خۆی له بیر ده‌چێته‌وه و سه‌رنجی بۆ چاوه جوانه‌كانت راده‌كێشرێت و "سیحری جوانی" تۆ ده‌رده‌كه‌ویت!
به هه‌ڵه لێم تێمه‌گه‌ن، دژی هێمن بوون و له‌سه‌رخۆ بوون نیم، هێمن بوون و له‌سه‌رخۆ بوون كاتی خۆی هه‌یه، بۆ هه‌موو مرۆڤێكیش گرینگه نه‌ك هه‌ر بۆ "خانمی ئازیز" ، سیحری جوانیش زۆر ناكات و به‌س زۆركات ئه‌و هه‌له‌ت ده‌داتێ جوانتر له سه‌ر شتێك بیر بكه‌یته‌وه..... ده‌مێكه ئه‌م وێنه ئامۆژگاریانه ده‌بیسین كه ئه‌له‌ی خوا هه‌ر خولقاندویه بۆ ژن!
* ده‌نگ هه‌ڵمه‌هێنه بۆ ژن جوان نییه!
* به ده‌نگی به‌رز پێ مه‌كه‌نه بۆ ژن عه‌یبه!
* كابان به ژنی كابان مه‌قبووڵه!
* ههڵمهدهیه تۆ ژنی!
* ........................
به‌م هه‌موو ئامۆژگاریانه تایبه‌ت به ژن هه‌ست ده‌كه‌م زۆر تاێبهتین! ره‌نگه ژنی بێ مه‌نشوور كه گوێ له‌م هه‌موو ئامۆژگاری به نرخانه راناگرێ و به‌ختی سپی خۆی وه‌ك ره‌ژی ره‌ش ده‌كات ، هه‌ست به‌م تایبه‌ت بوونه ناكات!
وادیاره نازانن بۆ " ئاغای ئازیز" هه‌ر یه‌ك ئامۆژگاری هه‌یه و به‌س:
* پیاو به پیاو!
فه‌قیره "ئاغای ئازیز"هه‌ر ده‌بێت هیچی له ژن نه‌چێ و به‌س!

۱۳۸۱/۰۶/۰۵
مامۆستایهكهم هه‌بوو ده‌یگووت : " تێگه‌یشتن له پرسیارێك خۆی نیوه‌ی وڵامی پرسیاره‌كه‌یه! هه‌ڵه‌ی زۆربه‌ی ئێوه ئه‌وه‌یه له پرسیاره‌كه ناگه‌ن و تێده‌كۆشن هه‌رچی زووتر وڵام ده‌نه‌وه!"
ته‌وار هاوارێ ده‌كا كێشه‌ی ژنی كورد هه‌ر ئه‌و كێشه‌ی ژنانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو نییه و ئه‌و ده‌رمانه‌ی "دۆستانی پێشكه‌وتوو خواز" بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كه‌م و كورتی مافی ژن پێشنیاری ده‌كه‌ن، ده‌رمانی ژنی كورد نییه!
دیاره منیش هه‌ر وه‌كوو ته‌وار پێم وایه كێشه‌ی ژنان هه‌وه‌ڵ ده‌بێ له ئاستی جووغرافیایی خۆی چاو لێ بكردرێت و شی بكردرێته‌وه و دوای ناسین و تێگه‌یشتن له مه‌سه‌له‌كه له وڵام بگه‌رێین! ده‌نا وڵامی ئاماده‌ی ئه‌وانی تر بۆ گرفته‌كانی خۆیان چاره‌سه‌ری ده‌ردی ئێمه نییه.
ئێستا ده‌بینم ئه‌و هه‌ڵه‌یه كه مامۆستاكه‌م باسی ده‌كرد هه‌ر له سه‌ر وڵامی مه‌سه‌له‌ی هه‌نده‌سه نییه به‌ڵكوو ته‌واوی بواری ژیانی ئێمه ده‌گرێته‌وه.... له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژن كه زۆرتر له باسه‌كانی تر سرنجی منی راكێشاوه، ده‌بینم كه زۆربه‌ی داخوازانی مافی ژنی كورد پێش ئه‌وه‌ی ئاستی قووڵی گرفتی ژنی كورد ببینن قۆڵیان هه‌ڵمالیوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ده‌ردێك كه هیچ زانیارێكیان له سه‌ر نییه بێجگه له وشه‌یه‌كی ناسراو به ناوی " ژن" وه‌ك پارامیترێك....
ئه‌و پارامیتره وه‌كوو ژماره‌یه‌كی دیار نییه كه بتوانین له نێو موعادیله‌ی ئه‌وانیتر داێنێن و وڵام ئاخری ده‌ربێنین، به‌ڵكو به پێی ئاستی فه‌رهه‌نگی و ئابووری و سیاسی و جۆغرافیا و... هه‌تا بگره ئاو و هه‌وا ده‌گۆردرێت و پێویستی به وڵامێكی تره!
باشتر نییه هه‌وه‌ڵ گرفته‌كه بۆخۆمان شی كه‌ینه‌وه؟

۱۳۸۱/۰۵/۲۸

كه من موزیكی زیندوو ده‌بینم، هه‌موو جارێ وه‌كوو سیحر و جادو دێته به‌رچاوم، ئه‌و ده‌نگه دلڕفێنهی ئه‌و جووته له‌و سازانه ده‌ریانده‌هێنا بو ماوه‌یه‌ك منی برده ئاسمانان... بریا ئێوه‌ش بیستباتان!
ئه‌و گه‌نجانه ، كه من بۆم ده‌رنه‌كه‌وت خه‌ڵكی كام وڵاتن له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی تورونتو سه‌رنجی خه‌ڵكێكی زۆریان بۆ لای خۆ راكێشابوو ... منیش ئه‌و وێنه‌یه‌م لێ هه‌ڵگرتن به‌ڵكوو ده‌نگی سازهكهیان له بیرم بمێنێت!
ئامۆژگارێك بۆ هه‌موو دۆستانێك ئێره ده‌خوێننه‌وه!
كاتێ بۆ گه‌شت و سه‌یرانی ده‌ره‌وه داوه‌ت كران 3 جووت كه‌وش له‌گه‌ڵ خۆتان به‌رن... جووتێك كه‌وشی مه‌عقووڵ، جووتێك كه‌تانی، جووتێك سه‌رپایی! ده‌نا وه‌ك من ئه‌گه‌ر كه‌وشی مه‌عقووڵی پانێ 5 سانت له پێ كه‌ن تووشی ئه‌و گرفتانه ده‌بن:
دۆنێ بێ ئێوه ناخۆش چووبوین بۆ پاركێكی جه‌نگه‌ڵێ، شیناوه‌رد و چۆم و ڵافاوێكی جوان...هه‌ر پێم گه‌یشته ئه‌و شوێنه ، هه‌ستم كرد گه‌نج بوومه‌وه و ئه‌وه كاتی یاریه...له‌گه‌ڵ 5-6 یاری هاوته‌مه‌نی! خۆم ده‌ستمان كرد به یاری به تۆپ، واڵیباڵی ناو چه‌مه‌ن، به بێ تۆر... واڵیباڵ به كه‌وشی 5 سانت ناكرێ خۆ! بۆیه كه‌وشه‌كانم ده‌رێنا و له مه‌عقووڵ بوون هاتمه ده‌رێ..... گه‌ڕم و گوڕی یاری بوین و كاتی سێرڤ لێدانی من هات، منیش كشامه‌وه پاش بۆ سێرڤ لێدان كه چی هه‌ستم كرد شتێكی نه‌رم له ژێر پێم فڵقاوه....اااااااااییییی.. چاوم لێ كرد فرمایشی جه‌نابی سه‌گ بوو!!!!!... له دڵی خۆم دا گوتم هیچ نیه ئه‌وه نیشانه‌ی ثهروهته! به‌ڵام ئێستا هیچ پێوه‌ندی به‌ینی "حاشا حازری" گو وثهروهت نابینم ئێلا ئه‌وه‌ی هه‌دووكیان بۆنیان دێت!... سه‌رتان نه‌یه‌شێنم چومه ناو چۆمهكه فرمایشهكان بشۆمه‌وه ، دیتم چۆمهكه زۆر خوڕێن نیه و خۆش خۆش چووم بۆ لای لافاوه‌كه. گه‌یشتمه ئه‌و جێیه‌ی كه ئاوه‌كه ده‌ڕژا نێو دۆڵه‌كه و ڵافاوێكی جوانی پێك دێنا، له نێو دۆڵه‌كه‌دا عاڵهمێكی زۆری لێبووكه خه‌رێكی وێنه‌هه‌ڵگرتن بوون، كه چاویان بهمن كه‌وت ،كامێراكانیان روو له من كرد و خۆش خۆش وێنه‌یان لێ هه‌ڵگرتم، ره‌نگه لای خۆیان بێریان له‌وه كردبێت ئه‌و كچۆڵه‌یه خه‌ریكه خۆی ده‌كووژێ، با وێنه‌ی هه‌ڵگرین! كه‌مێك له‌وێ ژێستی خۆكوژیم بۆ گرتن و دوایه ماندوو بووم گه‌رامه‌وه شوێنی خۆم و كه‌وشه‌كانم له پێ كرده‌وه و ئێدی توبهم كرد پێ په‌تی بگه‌رێم! دوایه حه‌زم كرد بچم بۆ خواره‌وه‌ی لافاوه‌كه و ده‌گه‌ڵ دۆستان به‌شوێنێك كه نیوه‌ی پلیكان و نیوه‌ی به‌رد بوو چویینه خواره‌وه، هه‌ڵبه‌ت به كه‌وشی 5 سانت! ... كه گه‌یشتینه خواره‌وه تازه ترسم لێ نیشت چۆن بچمه‌وه سه‌ره‌وه!
به ههرچهرمهسهرێك بوو هاتینه‌وه سه‌روه و ، كه گه‌یشتێنه‌وه هه‌ستم كرد به‌ری پێم هه‌ڵمساوه و ده‌سووتێته‌وه... هه‌مووی بلۆقی كردبوو... ئه‌وه‌ش ده‌ستكردی كه‌وشی خانمانه!
ئیستا هه‌ست ده‌كه‌م كه له دۆنێوه گه‌وره‌تر بووم.... پێویستم به پێڵاوی 2 سایز گه‌وره‌تر هه‌یه! به‌ڵام لافاوه‌كه له ژێره‌وه وێنه‌یه‌كی زۆر جوانێ هه‌بوو، ئه‌وه‌ی دێنا بچمه خواره‌وه!
ئێستا له بیرتان نه‌چێ هه‌ركات چوون بۆ سه‌یران 3 جووت كه‌وش به‌رن

۱۳۸۱/۰۵/۲۵
كامپیوتێره‌كه‌م تووشی نه‌خۆشی داهێزان(دیپرێشن) بۆت... تاقه‌ت و هێزی له به‌ر گیان دا نییه! نه‌كا بڵێن كامپیوتێر گیان له به‌ر نیه و تووشی نه‌خۆشی داهێزان نابێت! من نیشانه‌ی نه‌خۆشی تێدا ده‌بینم...
كه هه‌ڵی ده‌كه‌م به بۆڵه بۆڵ دێته سه‌ر desktop.... ئه‌و كاته‌ی هێچ پرۆگرامێك ده‌كار ناهێنم مرته‌قی نایه! به‌ڵام خوا نه‌كا داوای لێ بكه‌م بچین سه‌رێكی Internet Explorer بده‌ین، مان ده‌گرێت و ده‌لێ ناتوانم... ده‌لێ تاقه‌تی نێو چاوانی گرژی
Proxy server م نیه...ده‌ڵی IP ئادره‌س نابینمه‌وه.... به‌راكێش راكێش تا به‌رده‌رگای ماڵی yahoo رایدهكێشم، ده‌لێ تا ئیره هاتم ئیدی زۆرتر نایه‌م... خۆ هه‌رInternet Explorer نیه كه ئاوا خوێنی تاڵ بۆت له لای كامپیوتێره‌كه‌م، هه‌رچی پرۆگرامی
ماڵپه‌ر درووست كردنه بۆی نیه پیێ بلێ " سڵاو.." ... زوو مان ده‌گرێت و تا restart ی نه‌كه‌م ، چاری نایه!!!
7-8 رۆژه ئه‌و فێڵ و كهڵهكانهی به ئه‌قڵم ده‌گات به كاری دێنم تا بزه‌یه‌ك بێته سه‌ر لێوی و ئه‌و چاوه زه‌ق و بێ حاله‌ی زیندوو بێته‌وه... له گۆرێنی پرۆگرامه‌كان و ویندۆزی به‌سته‌زمان و مۆدێم و كابڵ را بیگره هه‌تا تۆزته‌كێن كردنی زبڵ و زالهكانی نێو زگی.... كه چی هه‌ر وه‌كوو خۆی ماوه..
3-4 جار به راكێش بردومه‌ته لای دوكتوری خۆی...كه چی دوكتور ده‌لێ ئه‌وه هیچی نیه و له من و له تۆ ساغتره...
پێی ده‌لم تۆ جوان و جحێلی، ئه‌و مهكرانه چییه دهینۆنی ؟ له چیت كه‌مه؟ پێنتیۆمی 4 نی، كه هه‌ی؟ RAMی باڵابهرزت نیه ، كه هه‌یه؟ سه‌رباقی ئه‌وانه ئێنتێرنێتی كابڵیش له خزمه‌تت دایه... پێت خۆش بوو وه‌كو ئه‌و كامپیۆتێره پیره‌ی دراوسیمان 24 ساعه‌تان
وه‌كوو ترومپا ڵێدان ئێنتێرنێتت له خه‌تی ته‌له‌یفوون هه‌ڵێنجا با؟ ... نا... ئیدی هیچ سوودی نیه...
خوا ده‌ست به عه‌مری ئه‌و كامپیوتێره پیره‌ی دراوسی بگرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌با له كار و ژیان ده‌كه‌وتم...
دوكتوری كامپیوتێر تێی‌ناگا كه كامپیوتێر تووشی نه‌خۆشی رووحی ده‌بێت... هه‌ر خۆم ده‌بێ چاری سه‌ری بكه‌م ... كه‌س هه‌یه له نه‌خۆشی دیپرێشن بگات؟
تكایه یارمه‌تی بكه‌ن ئه‌و گه‌نجه تێدا نه‌چێ...

۱۳۸۱/۰۵/۲۲
دوو چوارچێوه‌ی وێبڵاگی تر ئاماده بوون بۆ دانان. دیسان سپاس وه‌ستا به‌رده‌قانی!
به‌رێزان ئه‌وین،كازێوه، خه‌باتی قاوه‌چی، تریفه‌ی مانگه‌شه‌و و هێژا ده‌بێ شتێكی بچووك له نێو تێمپلێت خۆیان بگۆرن( هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانی له هه‌وه‌ڵ چوارچێوه كه‌ڵكیان وه‌رگرتوه بۆ دامه‌زراندنی وێبڵاگ.)
ئاوا :
له شوێنێكی كه نووسراوه:
valig هه‌ڵه‌یه ده‌بێ بیكه‌ن به valign كه ئه‌و دێره ده‌بێته:
ئێستا ئه‌و هه‌ڵه‌یه له نێو چوارچێوه‌كان دا راست كراوه‌ته‌وه.

تا ئێستا وێنه‌م نه‌دیبوو... به ناوی خانم ده‌مناسی، خانمی كچی پاشا!...
هاورێه‌كی سه‌ر ئینتێرنێت، ماوه‌یه‌ك پێش بیستم گوڵی ژیانی هه‌ڵوه‌ریوه...
- چۆن؟
- گوتیان خۆی به ده‌ستی خۆی....
- بۆ؟
- تاوانی دڵداری! .....
بروام نه‌كرد به ده‌ستی خۆی، خۆی له ناو بردبێت چۆن ده‌مێك هاوده‌م بوونی پر بوو له شه‌پۆلی ژیان...بروای مه‌حاڵ بوو......
ئیستا ئه‌ڵێن خۆی نهبۆت ... به‌س كێ بوو گوڵی ژیانی هه‌ڵوه‌راند؟
كێ هیواكانی كوشت؟
پاشا بوو؟؟؟؟
ئه‌م گوڵه‌ی بۆ باغچه‌ی خۆی ده‌ویست و به‌س؟
ئیستا كه‌س لای دیار نییه كێ بۆت ، به‌ڵام تاوانی خانم دیاره.... تاوانی هه‌بوونی دڵ و مێشك!!
گووتیان ناوت " ئه‌سرین" بۆت..... پاشا ده‌یزانی بۆ ده‌بێ ناوت "ئه‌سرین" بنێت؟

ملالی نێوی هه‌وه‌ڵ گۆڤاری ژنانه‌یه كه له ئه‌فغانستان دوایی نه‌مانی تاله‌بان له سه‌ر حكومه‌ت به یارمه‌تی ده‌ستگای رۆشه‌نبیری ئاینه دهرهاتۆ!... هه‌وه‌ڵ هه‌نگاو بۆ ژنانی بێ به‌ش له هه‌رچی مافی ئینسانی...
به‌دیتنی وێنه‌ی سه‌ربه‌رگی ملالی له ماڵی مانگه شه‌و وه‌بیر تێكۆشانی ئهفغانێكانی ده‌ره‌وه و ناو وڵات بۆ ساز كردنه‌وه‌ی هه‌رچی له‌و چه‌ند ساڵه دا له وڵاته‌كه‌یان رووخاوه كه‌وتم، ماندوو بوونێكی زۆر و عایدی كه‌م... ئێستاش هه‌ر ده‌م ترسی وێران كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌یه....
ئێستا به بیستنی هه‌واڵی هێرش كردن و نه‌كردن بۆ سه‌ددام وێنه‌ی ئه‌فغانستانێكی نوێ دێته به‌رچاوم... له شه‌ری دژ به تالیبان له ئه‌فغانستان دا ئه‌وه‌ی تێدا چوو ئه‌فغان بوو....و تالیبان هه‌ر ماون!

۱۳۸۱/۰۵/۱۸
چاوێك لێره بكه‌ن.... برواتان ده‌بێت ئه‌وه هه‌موو به ده‌ست كێشراوه‌ته‌وه و دوایه به فڵاش بۆته ئه‌نیمێشن!
Early in Fall, Late in Winter
Early in Fall, Late in Winter
۱۳۸۱/۰۵/۱۴
ئه‌وین ، دیاكۆ و قاوه‌خانه وێبڵاگه تازهكانن
به‌خێر هاتنیان ده‌كه‌ین...... دیاره كه‌مێك دره‌نگه بۆ به‌خێر هاتن كردنی دیاكۆ و خه‌باتی قاوه‌خانه، به‌ڵام ئه‌و عاده‌ته له مناڵێوه ده‌گه‌ڵ منه و هیچی له‌گه‌ڵ ناكرێ: میوانانم هه‌ر كاتی ماڵاوایی به‌خێر هاتن ده‌كرد!
هیوادارم به‌م زوویانه له دێیه‌كه‌مان نه‌رۆن و هه‌ر ئاوه‌دانتری بكه‌ن..... ئێستا كه هه‌ر دێ و ئۆمه‌تی وێبڵاگ زۆر ده‌بێت، وێبڵاگه تازه‌كان له ریزێكی جیاواز داده‌نێم هه‌تا وه‌به‌ر چاو بێن، با گله‌یی خه‌ڵكی دێیه‌م نه‌یه‌ته سه‌ری مادام له‌بیرم نامێنێ به‌خێر هاتنیان بكه‌م !!

۱۳۸۱/۰۵/۱۱
نۆرتێڵ
ئه‌مرۆ ئه‌م ئیمهێڵهم به ده‌ست گه‌یشت، رای ئێوه چییه؟
ئه‌گه‌ر ساڵی رابردوو بایی 1000$ ستاكی (سه‌هامی) كۆمپانی نۆرتێڵ(Nortel)-ت كریبێت، ئێستا 49$ ده‌كاته‌وه. هی كۆمپانی ئینرۆن(Enron) بایی 16.50$ ده‌كاته‌وه، وردكام(Worldcom) ئێستا كه‌متر له 5$ ده‌كاته‌وه.
ئه‌كه‌ر ساڵی رابردوو بایی 1000$ بادوایزر (Budweiser) -ت كریبێت (جۆرێك ابجۆیه) ، هه‌مووت خواردباوهو قۆدوی باتاڵیت داباوه به 10 سێنت، ئێستا $214 دۆڵارت ده‌بوو. ئێستا باشترین رێگه بۆ گه‌رانی پاره‌كانتان، خواردنه‌وه‌ی زۆر و ریسایكلی زبلهكانێتی!

۱۳۸۱/۰۵/۱۰
به‌شی سه‌كۆی پرسیار و وڵامی Kurd IT Group دامه‌زراوه... ده‌ستتان خۆش....
ئه‌و به‌شه بابه‌تی پرسیار له سه‌ر ئینتێرنێت و وێبڵاگ و.... هتد، هه‌ر چی به سه‌رێك دا ده‌چێته‌وه سه‌رIT یه.
هه‌ركه‌سێك وڵامی پرسیاره‌كه‌ی زانی، وڵامی خۆی له‌م شوێنه ده‌نووسێته‌وه...
به تاقی كه‌نه‌وه ره‌نگه ئه‌م چاكه نیازی زۆر كه‌سان بدات!

۱۳۸۱/۰۵/۰۷
وه‌رن با كه‌مێك غه‌یبه‌تی خه‌ڵكی دێتان بۆ بكه‌م... به‌ڵام مشكلۆزمهم بن بۆیان باس نه‌كه‌ن!.......
با له ماڵی كوێخا را ده‌ست پێ بكه‌م....كوێخا دوو كلاسی سهواتی ئهكابیر هه‌یه و دار و دیواری ماله‌كه‌ی پر كردۆت له دۆعا و تڵیسمی ئه‌جنه‌بیان، دوایه ده‌پارێته‌وه ده‌ڵێ توخوداله دێیه ده‌رم مه‌كه‌ن!
داده ته‌وار له‌وه‌تی فێری HTML بۆت، به وێنه و مۆسیقا ماله‌كه‌ی رازاندۆته‌وه، و نووسینی له بیر نه‌ماوه...
داشقه‌ی ته‌گه‌ر شكاو ئێستاش له باسی پاش و پێشكه‌وتن داگیری كردۆت وئاخرێكهی نه‌مانزانی، پاش كه‌وتن وه‌پێشی داوین یان پێش كه‌وتن وه‌پاشی داوین؟؟
جا مه‌نزوور: بڵێی به سفارش دانی ته‌گه‌رێكی فابریك له وڵاته پێشكه‌وتوی له ئه‌سڵ دا پاشكه‌وتوو داشقه بتوانێت له‌و باسه ده‌رباز بێت؟
مام زانا له سه‌فه‌ر هاته‌وه و دیارێكانی نه‌داینێ، وه‌كوو مه‌لاكه‌ی خۆی باسی كردۆت نابێ داوای لێ بكه‌ی كه دیاریكانت بداتێ! ئێستاش باسی نیسكێنه خواردنی زستانان ده‌كات، نازانێ به‌ڵكو ئیشتیای نێسكێنهمان كرد،جا به‌م هاوینه گه‌رمه چ بكه‌ین؟
زه‌رده‌خه‌نه له‌وه‌تی هاتۆت ده‌ڵێ: فه‌رموو...... فه‌رموو كوێ ، هه‌وه‌ڵ سفره‌كه‌ت برازێنهوه دوایه بڵێ فه‌رموو...
كازێوه ماڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی دێ به‌جێ هێشت و خۆی هه‌ڵات... ئه‌وه ئافه‌تی هه‌موو دێیه‌كه... گه‌نجه‌كان به‌رته‌نگ ده‌بن له دێی هه‌ڵدێن ده‌چنه شاری.....
باسی خۆم ناكه‌م ، له‌قه‌دیمه‌وه ده‌ڵێن كه‌س نابێ تاریفی خۆی بكات!
مانگه‌شه‌وه‌ی دێیه‌كه‌مان به به‌ری به‌یان، له ژێر باران، ته‌ر و خوساو......جارێكی دی sausage هاته به‌ر ده‌می... ئه‌م جاره نه‌ی گووت... Hay sausage ، بهڵكوگوتی : خۆشم ئه‌وێی !
هێژا كه تازههاتۆته دێیه‌كه‌مان، ئێستاش نازانی له چی بدوێ و له كوێ بدوێ و بۆ كێ بدوێ؟...... تو سه‌ری خۆتان یه‌كێك پێ بڵێت!
دیاره بێ قسه‌بوون قسه‌ی دێنێت! ئه‌وه‌ش سفه‌تی خه‌ڵكی دێیه‌كه‌مان!

۱۳۸۱/۰۵/۰۲

تا ئێستا وێنه‌م نه‌دیبوو... به ناوی خانم ده‌مناسی، خانمی كچی پاشا!...
هاورێه‌كی سه‌ر ئینتێرنێت، ماوه‌یه‌ك پێش بیستم گوڵی ژیانی هه‌ڵوه‌ریوه...
- چۆن؟
- گوتیان خۆی به ده‌ستی خۆی....
- بۆ؟
- تاوانی دڵداری! .....
بروام نه‌كرد به ده‌ستی خۆی، خۆی له ناو بردبێت چۆن ده‌مێك هاوده‌م بوونی پر بوو له شه‌پۆلی ژیان...بروای مه‌حاڵ بوو......
ئیستا ئه‌ڵێن خۆی نهبۆت ... به‌س كێ بوو گوڵی ژیانی هه‌ڵوه‌راند؟
كێ هیواكانی كوشت؟
پاشا بوو؟؟؟؟
ئه‌م گوڵه‌ی بۆ باغچه‌ی خۆی ده‌ویست و به‌س؟
ئیستا كه‌س لای دیار نییه كێ بۆت ، به‌ڵام تاوانی خانم دیاره.... تاوانی هه‌بوونی دڵ و مێشك!!
گووتیان ناوت " ئه‌سرین" بۆت..... پاشا ده‌یزانی بۆ ده‌بێ ناوت "ئه‌سرین" بنێت؟
چارده جار كوژرام! گاڵته نییه، چارده جار خوێنم پڕژا سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه و ئاخم له دڵ هه‌ستا!... هه‌ر ده‌ڵێم بابه ده‌ست هه‌ڵگرن ئه‌من ئه‌و كایه مۆدێرنانه نازانم..... هه‌ر ده‌ڵێم حه‌زم له كایه‌ی لێدان و كوتان نییه... سوودی نییه... خوشكه‌زاكانم لێم ناگه‌رێن، ده‌ڵێن وه‌ره ئه‌وه وه‌كوو شهڕهشهپهكان نییه و جێمز بانده!!! ...ئه‌وانه‌ش ئێستا ده‌زانن چۆن فێڵ له پووره Old fashion ه‌كه‌یان بكه‌ن ... یه‌ك له‌م لا ده‌ست و ئه‌وی تر له‌و لا ده‌وریان گرتم و فه‌رمانیان دامه‌ده‌ست، هه‌وه‌ڵ ده‌ستی كایه‌یان پێ به‌خشیم و دووایه 14 جار كۆشتیانم!!!... ئێستا بیر له تۆڵه ده‌كه‌مه‌وه. نامه‌وێت ببم به پووری هه‌میشه دۆراو! پێشوو گه‌ڵێك خۆم هه‌ڵكێشاوه كه ئێمه به منداڵی كایه‌ی خۆشترمان هه‌بوو و منداڵی ئه‌و زه‌مانه‌ی هیچ نازانن، به‌ڵام ئێستا هه‌رچی ده‌كه‌م ناتوانم بچمه‌وه سه‌ر كایه‌كانی مناڵی... نێوهكانم له‌بیرن به‌ڵام كایه‌كه چۆن بوو نازانم!... هۆی له‌بیر نه‌مان، كورت بوونه‌وه‌ی كاتی منداڵیمان به هۆی شهر و كێشه‌ی سیاسی و ئاڵ و گۆری وڵاته‌كه بوو...زۆر زوو تامی تاڵی گه‌وره بوونمان كرد، و بوین به شه‌ریكی خه‌م و شادی گه‌وران. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چینه كۆچه و وه‌به‌ر گولله‌ی نه‌كه‌وین، فێری ته‌خته نه‌رد و پاسۆر و حۆكم و درێژه و له هه‌موویان خراپتر كتێب خوێندنه‌وه‌یان كردین! ئه‌وانه‌ش هه‌موو گه‌مه‌ی گه‌ورانه و خوشكه‌زاكانم حه‌زیان لێ نییه!....... منیش وه‌ك كازێوه كه بیری مناڵی نه‌بوو، بیری مناڵێم زۆر كزه! ئێستا ئه‌وانه‌ی بیری مناڵیان تیژه یارمه‌تی بكه‌ن كایه‌ك بدۆزنه‌وه من بتوانم تۆڵه‌ی چارده جار جوانه‌مه‌رگ بوونی خۆم بكه‌مه‌وه! ...........
۱۳۸۱/۰۴/۳۱
ئه‌م مۆسیقایه‌ی له سه‌ر وێبڵاگم داناوه، له ماڵپه‌ڕی عه‌دنان كه‌ریم به وه‌عدی رۆژێك وه‌رگیراوه، ده‌مێكه گۆرانیبێژانی ئێمه وێنه‌یان زۆر ده‌بێت له سه‌ر تۆری نێت... هیوادارین هه‌ر زۆر بن. ماڵپه‌ری جه‌ماڵی موفتی و كامكاران ماڵپه‌ڕی نوێ سه‌ر ماڵپه‌ڕه سهرچاوهكانن.
۱۳۸۱/۰۴/۳۰
ئه‌مرۆ له رێی ژماره‌نده‌ی وێبڵاگ دیتم له " ماڵپه‌ڕ"دا ناساندراوین.... ژمارهنده بۆ رۆژی ئاوا باشه بزانی كێ و چۆن سه‌ره‌تاتكه‌ی ماڵه‌كه‌ت ده‌كات!! سپاس بۆ كاكی وێبمهستێری ماڵپه‌ڕ... ره‌نگه زۆر كه‌س ئه‌م شێوه نووسینه‌ی به دڵ بێت (وێبڵاگ) به‌ڵام هێشتا به جوانی بۆی وه‌ده‌رنه‌كه‌وتبێت وێبڵاگ چییه... جیاواز له‌م رێنوێنیانه‌ی له بڵاگێر دا هه‌یه، زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی به ناوبانگی دونیا تێده‌كۆشن له سه‌ر باسی وێبڵاگ بدوێن. بۆ وێنه رۆژنامه‌ی گاردیه‌ن به‌شی The weblog guide ی دامهزراندۆت و ئێوه ده‌توانن كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن. هه‌روه‌ها بۆ رێنوێنی زۆرتر له سه‌ر ده‌رهێنانی چوارچێوه‌ی كوردی سۆرانی چاو له وێبڵاگی كوردی بكه‌ن.
۱۳۸۱/۰۴/۲۷
بۆ ته‌وار:
When my sorrow was born I nursed it with care, and watched over it with loving tenderness.
And my Sorrow grew like all living things, strong and beautiful and full of wondrous delights.
And we loved one another, my Sorrow and I, and we loved the world about us; for Sorrow had a kindly heart and mine was kindly with Sorrow.
Amd when we conversed, my Sorrow and I, our days were winged and our nights were girdled with dreams; for Sorrow had an eloquent tongue, and mine was eloquent with Sorrow.
And when we sang together, my Sorrow and I, our neghbors sat at their windows and listenend; for our songs were deep as the sea and our melodies were full of strange memories.
And when we walked together, my Sorrow and I, people gazed at us with gentle eyes and whispered in words of exceeding sweetness. And there were those who looked with envy upon us, for Sorrow was a noble thing and I was proud with Sorrow.
But my Sorrow died, like all living things, and alone I am left to muse and ponder.
And now when I speak my words fall heavily upon my ears.
And when I sing my songs my neighbours come not to listen.
And when I walk the streets no one looks at me.
Only in my sleep I hear voices saying in pity, "See, there lies the man whose Sorrow is dead."
كاتێك خه‌مه‌كه‌م له داییك بوو، پهرهستاریم كرد و به خۆشه‌ویستێكی ناسك ئاگاداری بووم.
خه‌می من وه‌ك هه‌موو بوونه‌وه‌رێك گه‌شه‌ی كرد و به قه‌وه‌ت و جووان بوو ، پڕ له خۆشی سه‌یر.
من و خه‌مه‌كه‌م خۆشه‌ویستی یه‌ك بووین و دونیای ده‌ور و به‌رمان خۆش ده‌ویست، چون خه‌م دڵێكی مێهره‌بانی هه‌بوو و دڵی منیش به خه‌م مێهره‌بان ببوو.
كاتێك من و خه‌مه‌كه‌م پێكه‌وه ده‌دواین ، رۆژه‌كانمان ده‌فری و شه‌وه‌كانمان پڕ ده‌بوون له خه‌یاڵ، چون خه‌م زمانێكی پاراوی هه‌بوو ، زمانی منیش به خه‌م پاراو ببوو.
كاتێك من و خه‌م گۆرانیمان ده‌گووت، جیرانه‌كانمان له به‌ر په‌نجه‌ره‌كانیان داده‌نیشتن و گوێیان ده‌گرته ئێمه؛ چون گۆرانێكهمان وه‌ك ده‌ریا قووڵ بوو و مێلۆدێكانمان پر بوو له بیره‌وه‌ری سه‌یر.
كاتێك من و خه‌مه‌كه‌م به‌یه‌كه‌وه دهرۆێشتین، خه‌ڵك به چاوێكی مێهره‌بان سه‌یریان ده‌كردین و به له‌فزێكی شیرێن دهیانسرهوانده گوێ یه‌كتر..كه‌سانێك بوون بهخیلایهتیان پێ ده‌بردین؛ چون خه‌م شتێكی به‌رێز بوو كه من له هه‌بوونی خۆم به سه‌ربه‌رز ده‌زانی.
به‌ڵام خه‌می من مرد. وه‌ك هه‌موو بوونه‌وه‌رێك كه ده‌مرێ و من ته‌نیا مامه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ خۆ گووتنه‌وه وله به‌رخۆ بیر كردنه‌وه.
ئێستا كه قسان ده‌كه‌م، قسه‌كانم قوڕسایی ده‌كاته سه‌ر گوێیه‌كانم.
كاتێك گۆرانیان ده‌ڵێم جیرانه‌كان نایه‌ن بۆ گوێ گرتن.
كاتێك له شه‌قامه‌كان ده‌رۆم ،كه‌س سه‌یرم ناكات.
به‌س له ناو خه‌و ده‌نگێك ده‌بیستم به بزه‌یی پێم ده‌ڵێت: بروانه، ئه‌م خهوتوویه، هه‌ر ئه‌م پیاوه كه خه‌مه‌كه‌ی مرد.
بۆ كازێوه:
Said the Eye one day, "I see beyond these valleys a mountain veiled with blue mist. Is it not beautiful?"
The Ear listened, and after listening intently awhile, said, "But where is any mountain? I do not hear."
Then the Hand spoke and said, "I am trying in vain to feel it or touch it, and I can find no mountain."
And the Nose said, "There is no mountain, I cannor smell it."
Then the Eye turned the other way, and they all began to talk together about the Eye's strange delusion. And they said, "Something must be the matter with the Eye."
رۆژێك چاو گووتی: من له پشت ئه‌م تهپكانه كێوێكی داپۆشراو له مژ ده‌بینم، پێتان جووان نێ؟
گوێ بیستی، و دووای ده‌مێك گوێ گرتن، گووتی: به‌ڵام كێوێك نییه؟ من ناێبیستم.
پاشان ده‌ست وه‌قسه كه‌وت و گووتی: من تێده‌كۆشم هه‌ستی كه‌م و وه‌به‌ر ده‌ستی خه‌م به‌ڵام هێچ كێوێك نابینمه‌وه.
لووت گووتی: كێوێك نییه، من بۆنی ناكه‌م.
پاشان چاو ئاوڕی داوه و هه‌موو ده‌ستیان كرد به باسی خه‌یاڵی سه‌یری چاو. و گووتیان: چاو ده‌بێ شتێكی به سه‌ر هاتبێت!
***********
داوای لێ بوردن ده‌كه‌م بۆ هه‌ڵه‌كانم له كاتی وه‌رگێران!
زۆرجار قسه نه‌كردن زۆرتر یارمه‌تیه بۆ كه‌سێك كه ژانی هه‌یه و پێویست نێ بڵێی كه هه‌ست به ده‌رد و ئێشت ده‌كه‌م... به‌س ویستم له زاری جیبران خه‌لیله‌وه بڵێم منیش لێره‌م!

سپاس بۆ پیرۆزباییتان، كارۆ نووسیوێتی كه دیاره زۆری پێ خۆشحاڵم... به‌راست نازانم خۆشحاڵم یان نا! دیاره وه‌ك تاكه‌كه‌س رێگه‌ی ژیانی خۆمم بۆ خۆم ههڵبژاردۆت، (هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵبژاردنێك له ناو چه‌ند رێگه‌ی كه له پێشیان دانابووم) هاووڵاتی بوون له وڵاتێك هه‌زاران كیلۆمیتر دوور له وڵاتی خۆم رێگه‌یه‌ك بوو له ناو ته‌واوی ئه‌م رێگایانه‌ی كه بۆم هه‌بوو هه‌ڵیبژێرم..... وه‌ك كوردێك ئێمه بۆمان هه‌یه ئێرانی، ئێراقی، توورك یان سوری بین..... یان هه‌ر وڵاتمان نه‌بێت... یان خۆ ژیانمان به كۆڵمان داده‌ین جێگهیهكیتر بدۆزینه‌وه وه‌ك وڵات!
.... به‌لێ خۆشحاڵم ئیتر ئیرانی نیم! هه‌ر كوردێكم له وڵاتێكی دوور.....

۱۳۸۱/۰۴/۲۶
بووم به سیتی زێن (هاووڵاتی)... ئێستا به پێی یاسا هاووڵاتی ئێره‌م. هه‌زاران كیڵۆمیتردوور له ماڵێك كه لێیدا له داییك بووم ، بووم به هاووڵاتی !
"... لێره دوور له جیاوازی‌دانان هه‌مووتان بۆتان هه‌یه به دین و ئایینی خۆتان بن، جل و به‌رگی خۆتان له‌به‌ر كه‌ن، بۆ بیروڕا ده‌ربرین سه‌ربه‌خۆن و دوور له جیاوازی له نێوان جنس وته‌مه‌ن و توانایی و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی حه‌قی به‌شداری له‌م وڵاته‌تان هه‌یه......"
بڵیی راست بێت؟.....

۱۳۸۱/۰۴/۲۵
په‌له‌م لێ مه‌كه‌ن!
منیش پێڵێكم،
بێ ئۆقره و ئارام ، هه‌ر ده‌م به رێوه
به ده‌گمه‌ن.... ده‌ریا
ده‌نكه گه‌وهه‌رێك له مستم ده‌نێ
ئه‌ویش ڕاده‌ده‌م بۆ كۆشی ئێوه !
ئه‌م هۆنراوه جوانه له لایه‌ن تریفه‌ی مانگه شه‌و پێشكه‌ش كراوه به من... تریفه گیان زۆر سپاس ..گه‌ڵێك (به قه‌ولی سابڵاغی كوته‌نی!)له خۆم فشی! ئیستا به ئیزنی مامۆستا په‌شێو خۆم به ساحێبی شه‌ش دانگی ئه‌م هۆنراوه ده‌زانم... ئه‌گه‌ر نابێت زوو پێم بلێن ...
نیشانێكت هه‌یه كه رێ كوچهیهیهكی بنبه‌ست نیشان ده‌دا...ماڵێكت هه‌یه به بێ ده‌رگا، رووناكایهك له په‌نجه‌ره‌كانت را دیاره كه شه‌ودره‌نگان رادمدهكێشێته لای ماڵی بێ ده‌رگات.... ده‌بینم بێ سووده و وام لێدێت برۆمه ماڵی ههمزادهكهت ....... تریفه ئه‌گه‌ر حه‌زت له ده‌رگا نییه په‌نجه‌ره‌یه‌كی ئهرزهكی بكه‌وه، حه‌زت له میوان نه‌بوو په‌رده‌كه داده‌وه! ده‌نا من ئاوا له ماڵی خۆم را هاوارت ده‌كم به‌یانی خه‌ڵك دێنه شكایه‌ت ... :)

۱۳۸۱/۰۴/۲۳
ئه‌مرۆ بێ ئه‌نگۆ ناخۆش چوبویین بۆ لای ده‌ریا... دیمه‌نێكی خۆش و هه‌ر وه‌ها هه‌وایه‌كی خۆش! له لایه‌ك تۆری والیبال داندرابوو بۆ Beach Vollibal و له لایهكیتر خهلكێكیتر خۆیان له بهرتاوێ هه‌ڵخستبوو، جه‌ماعه‌تێكی زۆریش خه‌ریكی پیاسه و رۆلێر بڵێید و دووچه‌رخه بوون.... دیاره خه‌ڵكیش به دلی خۆی جل و به‌رگی له به‌ردا بوو یا نه‌بوو! و دیسان دیاره له‌م گه‌رمایه‌دا هه‌رچی كه‌متر باشتر!... وێنه‌یه‌كی ژیان، پڕ له جووڵه و خۆشی...وه‌بیر سالانی پێشوو كه‌وتم كه له ژێر20 میتر پارچه خۆت ده‌شارده‌وه ئه‌وده‌م وهدهردهكهوتی بۆ لای مه‌كته‌ب و دانیشگا و كار و بازار... وته‌نانه‌ت له ژێر ئه‌و هه‌موو پارچه‌یه هه‌ستت به ئه‌منیه‌ت نه‌ده‌كرد... هه‌رده‌م ده‌بووایه ده‌ستت ئاماده بێت بۆ مستێك كه حه‌واڵه‌ی قوڕبهسهرێك بكه‌ێ كه سه‌ری سورماوه ئاخۆ له ژێر ئه‌م قوماشانه چ باسه! ... كه‌چی لێره رووت بی یان داپۆشراو كه‌س ئاور له كه‌س ناداته‌وه ...ره‌نگه داپۆشراو بی زۆرتر ئاورت لێ بده‌نه‌وه بزانن ئاخۆ نه‌خۆشی كه له‌م گه‌رمایه‌دا هێشتا سه‌رماته!!!
كه هاتمه‌وه ماڵێ چاوم به ماڵپه‌رێكی نوێ كه‌وت ... له ناو ماڵپه‌ره‌كه ئه‌م وتاره‌م خوێنده‌وه كه ده‌ڵێ:
"خۆداپۆشین قه‌ڵایه‌كه كه ئافره‌ت ده‌پارێزێت له چاوه پیسه‌كان! و تیره ژه‌هراوییه‌كان ، دیوارێكی پته‌و و توند‌و تۆڵه دژی توانه‌وه‌ی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵگای پیاوان دا.!"
به تاقی كردن بۆم وهدهركهوتۆت كه خۆداپۆشین ئافره‌ت! ناپارێزێت له چاوی پیس به‌لكو چاوی پیس زۆرتر تامه‌زرۆ ده‌كات! تیری ژه‌هراویش هه‌ر له وڵاتی خۆداپۆشراوان زۆره! ئه‌و دیواره پته‌وه مادام هه‌ر بۆ چاو پته‌وه و له ده‌ست كارێ ناكات جار و بار به قامكێك ده‌روخێت! به‌ڵام راستیتان بههوێ تێناگه‌م له‌و دێره‌ی ئاخر كه ده‌لێ ئافره‌ت نابێت له كۆمه‌ڵگای پیاواندا بتوینه‌وه! كۆمه‌ڵگای پیاو چییه؟؟ دووایی توانه‌وه‌ی ئافره‌ت چییه؟...

۱۳۸۱/۰۴/۲۱
كازێوه‌ی به‌رێز ئێشارهتێكی به‌جێی كردووت، منێش رام وایه كه نابێت له بێرمان بچێته‌وه وێبڵاگی هه‌ر كه‌س شوێنی تایبه‌تی تاكه‌كه‌سه بۆ ده‌ربڕینی بێر و رای خۆی، به‌ڵام هه‌روه‌ها شوێنێكی به‌رچاوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانیتر ئاگاداری نووسراوه‌كانمان ببن، ده‌نا هه‌ر كه‌س بۆ خۆی ده‌نووسی و هێچی وه‌ده‌ر نه‌ده‌خست.... ئێستا كه ئێمه لێره ده‌نووسین ده‌بێت چاوه‌روانی قسه‌ی ئه‌وانی تر له سه‌ر قسه‌كانی خۆمان بین و خۆشه هه‌موو رێزی سه‌ربه‌ستی ده‌ربرینی بیر و رای یه‌كتر بگرین نه‌كا هه‌ر كه‌س بخزێته‌وه خه‌ڵوه‌تی خۆی و ئه‌و هه‌له‌ی ههڵكهوتۆت به فیرۆ بچێت ....
۱۳۸۱/۰۴/۲۰
In Germany They first came for the Communists and I didn't speak up because I wasn't a communist.
Then they came for the Jews, and I didn't speak up because I wasn't a Jew.
Then they came for the Trade Unionists, and I didn't speak up because I wasn't a Trade Unionist.
Then they came for the Catholics, and I didn't speak up because I was a Protestant.
Then they came for me, and by that time no one was left to speak up.
"Pastor Martin Niemoller"
له ئا‌ڵمانیا (پێش شه‌ڕی دووهه‌می جێهانی) هه‌وه‌ڵ كه‌وتنه گیان كۆمۆنیسته‌كان، ئه‌من وه‌ده‌نگ نه‌هاتم چون ئه‌من كۆمۆنیست نه‌بووم.
پاشتر كه‌وتنه گیان جووله‌كه‌كان، ئه‌من وه‌ده‌نگ نه‌هاتم چون جووله‌كه نه‌بووم.
پاشتر كه‌وتنه گیان یه‌كێتی كرێكاران، ئه‌من وه‌ده‌نگ نه‌هاتم چون له وان نه‌بووم.
پاشتر كه‌وتنه گیان كاتوولیكهكان، وه‌ده‌نگ نه‌هاتم چون ئه‌من پرۆتێستان بووم.
دوایی هاتن به دوای مندا، ئه‌وكاته كه‌س نه‌مابوو له سه‌ر من وه‌ده‌نگ بێت.

۱۳۸۱/۰۴/۱۸
كاریكاتۆرێكم لێره دانا كه چی به ئاڵ و گۆری ماڵپه‌ڕه‌كه، یه‌كی نوێ هاته جێگه‌ی... پێم باشه ئه‌و ڵینكه پاك نه‌كه‌مه‌وه تا هه‌موو رۆژێ كاریكاتۆری رۆژانه‌ی رۆژنامه‌ی برایه‌تی لێره ببینین....
به‌داخه‌وه كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر هه‌ر به‌شێكی به دڵه ، ئه‌و به‌شه‌ش بێگومان به‌شی هونراوهیه. وه‌ك بزانم 99 له 100ی كورد هه‌ر نه‌بێ له ژیانیدا 6 پیت ودوو دێری رێكخستۆت. ئه‌و 1% م جیا كرده‌وه بو كه‌سانێك وه‌ك خۆم!....
كاریكاتۆر یه‌كێك له‌م هونه‌رانه‌یه كه من زۆرم به‌دڵه،( ره‌نگه له به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به "وشه" نێ ... :) ) كاریكاتۆریست پیشه‌ی نه‌خشاندنی واقعهیهكه له چوارچێوه‌یه‌كی جێواز، چوارچێوه‌یه‌ك كه بۆ تێگه‌یشتنی پێویستت به كه‌مێك سرنجه و به‌س!
بریا كاریكاتۆریستێكی كورد رێگای له‌م دێیه كه‌وتبا! ئاوا باشتر له دونیای كاریكاتۆری كوردی ئاگادار ده‌بووین...

وێبڵاگی زانا رۆژی پێش نێوی هاته ناو نێوان، به‌خێر هاتنی كاك زانای ده‌كه‌ین....هه‌ڵبه‌ت هه‌وه‌ڵێ نێوی راستی خۆی به ئێمه نه‌گوتبو، بۆیه نێوی ڕیبوارمان له ناو لیسته‌كه دانا، وادیاره ئه‌و كاك زانایه وه‌ستای مێعماره، له دۆنێوه هه‌ر خه‌ریكی رهنگرێزی و دێكۆراسیونه... بۆیه ئه‌گه‌ر چونه سه‌ردانی و رێگاتان نه‌بوو بزانن ئه‌وه قۆڵی هه‌ڵماڵیوه و دوو وه‌تاغ و پێشخانه‌ی ساز ده‌كات.....
۱۳۸۱/۰۴/۱۷
۱۳۸۱/۰۴/۱۵
۱۳۸۱/۰۴/۱۳
ده‌مێكه گێرۆده‌ی ته‌لیسمی جادووگه‌ری ئینتێرنێت بووم ...ساڵێك...دوو ساڵ...زۆرتر چوار ساڵه! گێرۆده‌ی بێ سنووری و ئازادی بێ تاوانێ.
له‌وماوه‌یه دا له‌گه‌ڵی بووم به هه‌واڵ ، به‌یه‌كه‌وه ته‌نیاییمان به‌ش كردووت.... هه‌روه‌ها پێكه‌نینمان، فرمێسكمان، بێتاقه‌تیمان، توره‌ییمان وهه‌ر هه‌ستێك مرۆڤی زیندو هه‌یه‌تی .... به‌ڵام هه‌ستم به نوقسانی ده‌كرد، ئه‌و زمانی منی نه‌ده‌زانی، منیش به زمانی ئه‌و كه‌مێك ئاشنا بووم...
هاوریی من گه‌ڵێك هاوریی تری هه‌بوو، ئه‌وان هاوریی منیان فێری زمانی من كرد...دونیا روون بۆوه!
ئه‌وكات هاتم به زمانی خۆم هه‌ستی خۆمی بۆ ده‌ربڕم، به‌ڵام وه‌بیرم هاته‌وه ده‌مێكه ئه‌و زمانه‌م به كار نه‌هێناوه ... وشه‌كانم لێ ون بوون ... دیتم هه‌ر له بنیاده‌وه ئه‌من به‌س ده‌زانم قسه‌ی پێ بكه‌م ... قه‌ت فێریان نه‌كردووم، قه‌ت مه‌جالی فێر بوون نهبۆت!!
ئه‌و زمانه پێش له داێك بوونی به حوكمی زڕباب سه‌ری پان كراوه‌ته‌وه ... ئێستاش نووسین به كوردی وه‌كوو ئاواتێكه كه به مناڵی پێی نهگهێشتووی و به گه‌وره‌ساڵی به شه‌رمه‌وه بۆلای ده‌چی، شه‌رمی هه‌ڵه‌ی زۆر، شه‌رمی بێگانه‌بوون له‌خۆت...له زمانی خۆت!!
ره‌نگه فیڵمی "سێ‌و"ت دیتبێت، ئه‌و كاته‌ی مناڵه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار ڕزگاریان دێت له زێندانی ماڵه‌وه و هێچ وشه‌یه‌ك نازانن بێجگه له هه‌را هه‌رای زۆر! هه‌ر كاتێك دێم بۆ لای نووسێن به كوردی دڵه‌كووته‌ی ئه‌وه ده‌مگرێ نه‌كا نووسراوه‌ی من وه‌كوو ئه‌و هه‌را هه‌رایه‌ی ئه‌و كچانه وابن...
ئه‌وه ده‌توانێت هۆی كه‌م نووسینی من بێت، باوكی ژینا تۆ نه‌بووی پرسیت بۆ كه‌م ده‌نووسم؟ لێره وڵامم دایه‌وه، ده‌زانم دیسان به‌و گه‌ره‌كه دا دێیه‌وه........

۱۳۸۱/۰۴/۱۱
دۆنێ لێره بووم، له ناو ئه‌و لۆتكهیه، له ژێر پڕیشكی ئه‌م لافاوه... ئێستاش له ناو گه‌رمای 43C دانیشتووم ... به ئاواتی پڕیشكێك ئاو كه بباره یان شنه باێهكی فێنك...
۱۳۸۱/۰۴/۰۸
له شاری من مردنی هه‌ر كه‌س داستان و حیكایه‌تێكی به‌دواوه‌یه. ده‌كرێ ژیانی مروڤهكه ئاسایی بێت، 100 ساڵ بژیت و ژیانه‌كه‌ی به‌ر چاو نه‌بێت ، به‌ڵام مردنه‌كه‌ی ده‌بێته نه‌قڵێكی تاێبه‌تی له ناو زه‌ێنی خه‌ڵكی شاره‌كه‌م و ڕاوێژی زاری پیرێژنێكی خوێن‌شیرین....
ئه‌و كه‌سه به‌خته‌وه‌رتره كه نه‌قڵی مردنی ماوه‌یه‌كی زۆرتر له سه‌ر زاران بمێنێت!
ئه‌مرۆ داستانێكی نوێم بیست... مردنی پیاوێكی له كاتی سه‌ره‌مه‌رگ دا، یاسینی به سه‌ر خۆیدا خوێندوه‌ته‌وه....

۱۳۸۱/۰۴/۰۶
ماوه‌ی ده رۆژ بوو نهڕویشتبوومه ده‌رێ... كه‌چی هه‌واڵێكی ئازیزم وه‌بیری خستمه‌وه هاوینه، گه‌شت و گوزاری ده‌رێ ته‌مه‌نی كورته!
به په‌ڵه ماڵاواییم لێ كرد(دیاره كه له سه‌ر چه‌ت به یه‌كه‌وه قسه‌مان ده‌كرد! ) و كامپیوتێری هه‌ناسه ساردم كوژانده‌وه و ده‌ستم دایه دووچهرخهكهم بۆ ده‌رێ...
ژیانێكی سه‌یره ... ده‌مێكه ته‌واوی خه‌ڵكێكی كه دهێانناسم به ئه‌م شێوانه ده‌بینم!!!

به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه خه‌ڵكی زیندووم دیت...خه‌ڵكێك كه وه‌كو ئه‌و كه‌لله زه‌ردانه نه‌ده‌چوون.... هه‌ر ده‌ڵێی پێت گهێشتبێته دونیایه‌كی تر......
ده‌مێكه زۆر بێزار بووم له ژیانی سه‌ر كامپیوتێر و ئێنتێرنێت ، به‌ڵام ناتوانم لێی دووركهوم.... ده‌رمانی ده‌ردی كامپیوتێروفیلی چییه؟

۱۳۸۱/۰۴/۰۴
ده‌وله‌تی ئینتقاڵی ئه‌فغانیستان پێك هات و له‌م ده‌وڵه‌ته دا دوكتور "سیما ثه‌مه‌ر" كه كاربه‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی ژنان بوو ههڵنهبژاردراوه...هۆی هه‌ڵنه‌بژاردنی دووباره‌ی، رای ره‌ئیسی به‌شی قه‌زایی ئه‌فغانیستان بوو كه پێی وایه سیما موسولمانی چاك نییه!
ئه‌و ئاڵ و گۆره هه‌ر داوێنی سیمای نهگرتۆت به‌ڵكو داوێنی وه‌زاره‌تی ژنانێشی گرتۆت! ...

۱۳۸۱/۰۴/۰۳
ئیستا فیلمی Meet Joe blackم دیت.... كابرایه‌كی میلیاردێر قه‌ول وایه بمرێ و جه‌نابی ئیزرائیڵ هاتۆت بو روح كێشان....... ئیزرائیڵیش چ ئیزرائیڵ " بڕاد پیت"ی به‌ناوبانگ...
ئیستا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر كابرا میلیاردێر نه‌با و، كچێكی جوانیشی نه‌با، ئێزرائیڵێكی ئاوا جوانی له خزمه‌ت دا ده‌بوو؟؟... پێم وانییه!!

۱۳۸۱/۰۳/۳۱
۱۳۸۱/۰۳/۲۵
۱۳۸۱/۰۳/۲۲
۱۳۸۱/۰۳/۱۶
اشتراک در:
پستها (Atom)