۱۳۸۴/۱۰/۱۲

global voice

ئه‌‌و وێبڵاگه بۆته سۆره و تۆره لێم، نه چاوم پێی هه‌ڵدێت نه ده‌توانم لیی هه‌ڵبرم! تا ئێستا کۆڵێک بابه‌تی نیوه‌چڵم بۆ نووسیوه که قه‌ت ته‌واو نه‌بوون! نازانم ئه‌وه‌ی ده‌ستم پێ کردووه ته‌واو ده‌بێ یا نا.
مام هیوای هه‌نده‌ران ئیمه‌ێلێکی بۆ من و پێنج که‌سی تر له وێبڵاگ‌ئاوا ناردوه که بابه‌ته‌کانی خۆمان به ئینگلیزی وه‌رگێرین، ویستم هه‌وه‌ڵ به ئیمه‌ێل وه‌ڵامی ده‌مه‌وه و سپاسی لێ بکه‌م بۆ ناساندنی ئیمه به وێبڵاگ شاری هه‌نده‌ران، به‌ڵام گووتم نه‌کا هات و له‌م وێبڵاگ‌ئاوایه که‌سێک هه‌ڵکه‌وت بتوانێ ئه‌م ئیشه به جێ بێنی و هه‌رچی ئێمه نووسیمان بیکاته زمانی ئینگلیزی و دوایه گله‌یی بکات که بۆ پێمان ڕانه‌گه‌یاندووه.
خوشکی به‌رێز Debbie Dilley که به ناویDelal ده‌نووسێ به‌شداره له پرۆژه‌یه‌ک به ناوی Global voice که سه‌باره‌ته به ناوه‌رۆکی هه‌موو وێبڵاگه‌کان به هه‌ر زمانێک که هه‌یه! ئه‌م به‌رێزه وادیاره نوێنه‌ری ناساندنی وێبڵاگه کوردیه‌کان و تورکیه‌کانه. به‌داخه‌وه وا دیاره خۆی کوردی نازانی و ده‌بێ ناوه‌رۆکی وێبڵاگی کوردی که به کوردی سۆرانی ده‌نووسرێ بۆی بکرێته ئینگلیزی تا ئێمه‌ی کوردی خه‌تاکاریش که گوناهباری ئه‌وه‌ێن به زمانی خۆمان ده‌نووسین له دونیادا قسه‌مان بخوێندرێته‌وه! ده‌ی داده و کاکه‌کانی به‌رێز قۆڵ هه‌ڵماڵن و یارمه‌تی ئه‌م به‌رێزانه بکه‌ن.
من به داخه‌وه له به‌ر چه‌ند هۆیان ناتوانم یارمه‌تیده‌ر بم:
- کاتم که‌مه
- ئینگلیزی نووسینم زۆر له کوردی نووسینم باشتر نییه
- سیاسی نووسین نازانم و زۆر نێوانم ده‌گه‌ڵ نییه و به گشتی له سیاسه‌ت هیچ نازانم!
- حه‌زم له کاری گشتی نییه، فیر نیم له‌گه‌ڵ که‌س هاوکاری بکه‌م
- پێم وایه که‌سێک ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێ بۆ ناساندنی وێبڵاگی کوردان که هه‌موو زاره‌وه‌کانی کوردی، فارسی، تورکی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بزانی، یانی که‌سێک وه‌کوو "که‌زوان" !
و
-................ و هه‌زار به‌یانووی تر!
به‌ڵام منیش پێم وایه زمانی ئینگلیزی زمانی ئینتێرنێته و بۆ به‌رچاو بوون ده‌بێ به ئینگلیزی بنووسین... بۆیه هه‌ر له ماڵی خۆمه‌وه ده‌ست خۆشیتان لێده‌که‌م بۆ هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی هه‌ڵیدێننه‌وه.
.........................................................................
هاورێیه‌کم هه‌بوو و هه‌یه که هه‌موو جار قسه‌کانی ده‌گه‌ێشته قسه‌و باس و غه‌ێبه‌تی خه‌ڵک ده‌ێگووت دیسان بووم به قاز!
منیش سه‌ر له ئیواره‌وه سه‌ێر هه‌ستی قاز بوونم په‌ێدا کردووه.. که‌مێک زۆر ڕقم له خۆم هه‌ستاوه و ئه‌و هه‌ستی ناخۆشی قاز بوون هه‌ر له‌گه‌ڵمه! بمبوره گوڵم به‌ڵام بریا هه‌ر هاورێی ده‌رجه 3 بام و قاز نه‌بام!
........................................................................
زۆر شت سه‌یر بێتام له کاتی سه‌ێر ده‌قه‌ومێ، له کاتێکدا گوێت دێشێ و پێت وایه هه‌ردێ پیرتر و خوێنتاڵتر ده‌بی( هه‌ستی قاز بوونیش له سه‌ر جێی خۆێ!) و که‌سیش نییه بۆڵه‌ی له سه‌ر بکه‌ی، خوشکه‌زاکه‌ت پێت ده‌ڵێ:
when I grow up and you are old and lonely ,I will buy a house and take care of you!
له‌ ئه‌ویتر که گه‌وره‌تره ده‌پرسی ئه‌ی تۆ چ ده‌که‌ی، ده‌ڵێ:
I will pay that someone else take care of you!
خوا ده‌زانێ چه‌‌ندساڵیتر ده‌ڵێن چی؟
..........................................................................
تا له بیرم نه‌چۆت، ئه‌و ساڵ ساڵی سه‌گه، بیلامانێ یانی ساڵی منه! ساڵی نوێتان پیرۆز بێ!

۱۳۸۴/۱۰/۰۳

genocide

17 ساڵ دوای کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه، ئه‌وه دانیان به جێنۆسایدی کورد داهێنا بۆ مه‌حکوم کردنی Frans van Anraat. ئه‌مه ده‌ڵالی مه‌رگی زۆرتر له 5000 کورده. یاسایه‌ک که جێنۆساید تاریف ده‌کا ساڵی 1948 نووسراوه، 17 ساڵیشی گڕت تا کورد بگرێته‌وه!
According to the 1948 Geneva Convention, genocide is defined as "acts committed with the intent to destroy, in whole or in part, a national, ethnic, racial or religious group".
15 ساڵ زیندان بۆ ئه‌م کابرایه بڕاوه‌ته که له‌وانه‌یه کورتتر بێته‌وه، به‌ڵام ئێستا که ئه‌مانه بۆ ته‌فسیری یاسایه‌ک که له لایه‌ن خۆیان داندراوه ئه‌وه‌نده خاون با که‌مێک یارمه‌تییان بکه‌ێن بۆ ئه‌وه‌ی جێی فان ئانرات له زیندان که‌مێک خۆشتر بێ! من پێشنیارم ئه‌وه‌یه که ژووری ئه‌م کابرایه به وێنه‌کانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بچه برازێننه‌وه و وێنه‌ی برینداران و مناڵانه‌ی دوایه به هۆی بۆمباران بێ ئه‌وه‌ی له‌وێ بن زه‌ختییان که‌وتۆته سه‌ر، دیواره‌کانی ژووره‌که‌ی داپۆشێ و هه‌موو ڕۆژێ کاتی نان خواردن فیلمی برینداران و پاشه‌رۆکه‌کانی هه‌ڵه‌بچه ببینێ...
ڕه‌نگه له‌و تاریکه سه‌لاته‌ی ڕۆحی ئه‌و بونه‌وه‌ره‌دا تۆزقاڵێک مرۆڤایه‌تی مابێ و پێی بزورێته‌وه.. ڕه‌نگه!

۱۳۸۴/۰۹/۲۷

pink

ئه‌م گۆرانییه‌ی پینکتان بیستووه ده‌ڵێ:
If God is a DJ
Life is a dance floor
Love is the rhythm
You are the music
If God is a DJ
Life is a dance floor
You get what you're given
It's all how you use it

You take what you get and you get what you give
I say don't run from yourself, man, that's no way to live
I've got a record in my bag you should give it a spin
Lift your hands in the air so that life can begin

If God Is a DJ... If God
If God is a DJ (life is a dance floor)
Get your ass on the dance floor

۱۳۸۴/۰۹/۲۵

چوار ساڵ....


ژوره‌که‌م خاوێن ده‌که‌مه‌وه . تۆزی وێنه‌کانت به په‌رۆیه‌کی نمدار پاک ده‌‌که‌مه‌وه، بیر له‌م چوار ساڵه‌ی ده‌که‌مه‌وه که تێپه‌ری بێ ئه‌وه‌ی بتبیستمه‌وه و بتبینمه‌وه و....سه‌یره ئێستاش ڕا نه‌هاتووم به "نه‌مانت" و سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ناتوانم باست بکه‌م بێ ئه‌وه‌ی چاوم پڕ نه‌بێ له ئاو یا بیرت بکه‌م بێ فرمێسک هه‌ڵوه‌راندن...ئێستاش نازانم بۆ "نه‌مانت" ده‌گریم یان بۆ خۆم بۆ " له ده‌ست چوونی بوونت"؟
ڕه‌نگه ئه‌وه ئه‌و به‌ش له ژیانی تۆ بێ که له من دا ده‌ژی و سه‌رلێشاواوی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌تی که ئاوا بۆێ په‌رۆشم؟ یان ڕه‌نگه دێریدا گووته‌نی"زیندوو ڕاگرتنی تۆ بێ بۆ وه‌پاش خستنی نه‌بوونت"
هه‌ر ئه‌و پێی وایه " کاتی مه‌رگی که‌سێکت، هه‌رچه‌ند خۆت بۆ ئاماده کردبێت ئیتر دونیای تۆ هه‌مان دونیا نییه، ڕه‌نگه شینگێری بۆ مه‌رگی خۆشه‌ویستێک هه‌ر ئه‌و کاته‌ی ده‌ست پێده‌کا که ئه‌م که‌سه ده‌بێته به‌شێک له "خۆت" . ڕه‌نگه کاتێک پێوه‌ندییک درووست ده‌بێ هه‌مان کات شینگێری بۆ له ده‌ست دانی ده‌ست پێده‌کات. ڕه‌نگه له‌م شینانه‌دایه له کات و ئیش و و ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستی و ژیان مانای هه‌یه...."

نازانم ڕه‌نگه هه‌ر من نه‌بم که ڕانه‌یه‌م به نه‌مانت، ڕه‌نگه زۆر بن ئه‌م ڕوحانه‌ی که ده‌گه‌ڵ ئێمه‌ی به نێو زیندوو دا ده‌ژین... به‌س ده‌زانم به‌قه‌د هه‌موو دونیا بیرت ده‌که‌م.

۱۳۸۴/۰۹/۲۱

به‌رده‌وام بوون

هه‌موو به‌یانیان که وه‌بیر خۆم دێنمه‌وه بۆ ئه‌م ڕۆژه چ کارێکم هه‌یه، یه‌کێک له کاره‌کان ئه‌وه‌یه ئه‌و وێبڵاگه به ڕۆژ که‌مه‌وه و هه‌موو شه‌وانه که خه‌ریکه خه‌وم لێ بکه‌وێت وێبڵاگی نه‌نووسراو و چه‌ندین کاری ناته‌واوی ‌تر دێته‌وه بیرم و دڵێم .. بۆ به‌یانی......
ئه‌مرۆ بریارم دا ئه‌و به‌یانه بێ که چاوه‌رێیم، نه‌کا هه‌ر وه‌ک نه‌قڵی په‌ریزادی لێ بێ که هه‌ر جار لێێان ده‌پرسی "که‌ی شوو ده‌که‌ێ؟" ده‌ێگووت "ئیشاڵا به‌هارێ...." هه‌رچه‌ند په‌ریزاد هه‌فتای تێپه‌ر کرد و ئه‌و به‌هاره قه‌ت نه‌هات... با به‌یانی منیش نه‌بێته به‌هاری په‌ریزاد!

ئه‌وه ئێستا له پیاسه‌ی ماڵی جیرانان دێمه‌وه و دیتم کیژۆله‌کانی کانی بڵاوه‌یان کردووه و کانیاویان چۆل کردووه، هیوادارم په‌شیمان ببنه‌وه! دڵنیا بن گه‌ڕانه‌وه له وێبڵاگ‌‌ ئاوا دا گه‌لێک کارێکی خودا و مرۆڤ په‌سه‌ندانه‌یه!
هه‌روه‌ها ڕه‌شماڵیش بوو به ساڵێک که ده‌نووسێ، یه‌ک ساله نووسینی پیرۆز بێ .... لێره زۆربه‌ی وێبڵاگه‌کانی کراونه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه ساڵێک جوانه‌مه‌رگ بوون، هیواداری ته‌مه‌نی درێژم بۆ ڕه‌شماڵ و خاوه‌نه‌که‌ی !
په‌کوو نووسینیشم وه‌کوو داپیرانی لێ هاتووه، هه‌مووی خه‌تای ئه‌و کابرایه‌یه ناوی نام داپیر!

چه‌ند ڕۆژ پێش تووشی خانمێکی "سابڵاخی" بووم،که لێی پرسیم خه‌ڵكی کوێم گووتم "سابڵاخ"! گووتی: "باوه‌ر ناکه‌م سابڵاخی بی!"
گووتم: بۆ؟
گووتی : ئاخر له‌هجه‌ی سابلاخیانت نییه، ئه‌و که‌له‌ماته‌ی ئیستفاده‌ی ده‌که‌ی زۆر نا ئاشنایه؟
که‌مێک که گوێم بۆ قسه‌کانی هه‌ڵخست دیتم "به‌شه‌ره‌فم" ئه‌گه‌ر فارسیم نه‌زانیبا بایی توورێک- مه‌به‌ست تووری کیلوی 2 قرانه- له قسه‌کانی تێنه‌ده‌گه‌ێشتم! که‌مێک دڵم خۆش بوو، که با نووسینی کوردیشم شێواو بێ ، به لانی که‌مه‌وه قسه‌کردنی کوردیم "حرف نداره"!!!

۱۳۸۴/۰۸/۲۵

وێنه...

زستان دا هات و وێنه‌ی پاییزم هه‌ر دانه‌نا... ئه‌وه‌ش به‌شێک له‌م وێنانه:




۱۳۸۴/۰۸/۱۱

ئاخر بابۆڵه

ئاخر بابۆڵه‌ی توند و تۆڵم پێچاوه و ماڵئاواییم کرد له هه‌ر چی بابۆڵه پێچانه‌وه‌یه، ئیشی داهاتووم چ ده‌بێ، مه‌گه‌ر خوا و شه‌ێتان به یه‌که‌وه بزانن! جارێ بیری لێناکه‌مه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س ساڵێکه بابۆڵه‌ی شل و پوختم پێچاوه‌ته‌وه، خه‌ڵکی برسی پێ تێر بوو و گیرفانی منیش به‌تا‌ڵه وه‌ک هه‌میشه!
پێش ئه‌وه‌ی پاییز ته‌واو بێ به هه‌ڵاتان چوومه سه‌ردانی گه‌ڵاکان که‌مێک وێنه‌م هه‌ڵگرت که تاقه‌ت و کات ده‌رفه‌تم بدات لێره داێده‌نێم... جارێ ئه‌وه یه‌ک که پێم وایه زۆر دیمه‌نێکی جوان بوو! بۆ دیتنی وێنه‌ی گه‌وره‌تر کرته بکه سه‌ر وێنه‌که!

۱۳۸۴/۰۸/۰۲

دوای مانگێک!

به‌خوا بێتامم کردووه، ئاخر که‌س نییه بڵێ تۆ کاتت نییه ئێره به ڕۆژ بکه‌یه‌وه ئه‌ی ده‌رک و ده‌روازه‌ی ئه‌م وێبڵاگه بۆ داناخه‌ی؟
ده‌ی ئه‌وه‌ش له به‌ر زگ‌زڵ که داوای کردبوو هه‌ر شتێک بنووسم ، قه‌وڵ بێ ڕۆژێک ئێره‌ش نوێ بکرێته‌وه و وێبڵاگه نۆیه‌کان بخرێنه ناو ریزی وێبڵاگئاوا و ئیمه‌ێله‌کان وه‌ڵام بدرێنه‌وه و ... گه‌نجه‌کان به ئاواته‌کانییان بگه‌ن و گورگ و مه‌ر به یه‌که‌وه ئاو بخۆنه‌وه و ....
ده‌زانم ئه‌و ڕۆژه دێت ، به‌س که‌ی ؟ نازانم !!!!

۱۳۸۴/۰۶/۲۸

کۆچی مه‌رزه...

کۆچی دوایی مه‌رزه جێی داخه و له ئه‌و زۆرتر کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندێکی کورد جێی داخه به تاێبه‌ت که هونه‌رمه‌ندێکی ژنی سترانبێژی بوێری کورد بێ ... یادی به‌خێر!

۱۳۸۴/۰۶/۲۳

linux networking

هه‌ر جاره‌ی ده‌چمه سه‌ر ماڵپه‌ره‌کانی open source دونیا به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که هه‌موو که‌س وه‌کوو من ته‌مه‌ڵ نییه! ده‌ڵیی مه‌جلیسی داوه‌ت و شینی لای دێهاته‌کانی خۆمانه، هه‌رکه‌س مه‌جومعه‌ی خۆی هێناوه که پارۆیه‌کی هه‌ڵیده‌گرێ بێمنه‌ت بێ! ده‌بینی زۆرکه‌س زۆر له‌وه‌ی هه‌ڵیده‌گرن ،زۆرتر به‌شدارن بۆ دانان و داهێنان.... ‌
مه‌نزوور: ئه‌گه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی داێده‌نێم زۆرتر له ماڵپه‌ره‌کانی open source ه هی ئه‌وه‌یه که ئه‌وان بێ هیچ چاوه‌روانێک و دڵفراوان به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان له به‌ر ده‌ست داناوه... شتێک وه‌ک کوردئای‌تی گرووپی خۆمان!
بۆ دانانی سێرڤێری خۆماڵی ڕێگا زۆره و خراپترینیان به داوێنی مایکرۆسافت دا وێڵ بوون... دیاره کاتێک لینوکس(linux) و ئاپاچی(Apache) وPHP و MySQL هه‌بێ پێویست به دانی پاره به ئه‌م نه‌رمه‌واڵه(software) گرانانه نییه... لێره چۆنێتی دامه‌زراندنی ڕایه‌له‌یه‌کی (network) لینوکسی به ته‌کمیلی نووسراوه. ئه‌مه له ڕاستیدا کتێبێکه که هه‌م ده‌توانن بیکرن هه‌م داێبه‌زێنن و که‌ڵکی لێوه‌رگرن.
هه‌روه‌ها لێره ده‌توانن چونێتی دامه‌زرانی LAMP Server ببینن ده‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانیتر که هه‌مووی بۆ دانانی زانیاری له سه‌ر دامه‌زراندنی سیستێمی تاێبه‌ته. ئه‌گه‌ر بۆ دامه‌زراندنی لینوکس گرفتتان هه‌یه هه‌ر لێره ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی چه‌ند نووسخه‌ی جیاوازی لینوکس نووسراوه وه‌ک Fedora و SUSE...
................................................................................
یادی به‌خێر مامۆستای ده‌رسی سیستێمی تێلێڤیزیونی ده‌ورانی گه‌نجیم ده‌ێگووت: هه‌ر که‌س ئینگلیزی نازانێ له سه‌ر کلاسی من دانه‌نیشێ! ئێستا ده‌زانم بۆ وای ده‌گووت! به‌خوا تێکنۆلۆژی وه‌رناگیردرێته‌وه و ئه‌گه‌ریش ده‌ستت تێوه‌ردا ئه‌وه ده‌بێته هۆێ سه‌رلێشێوان! بمێنێته‌وه که ئه‌و سه‌رده‌می جه‌وانی و جاهیلی گه‌لێک پێم ناخۆش بوو ئاوای گووت چون هه‌ر له ئینگلیزی " This is a window" م ده‌زانی!!!

۱۳۸۴/۰۶/۱۸

water


سێهه‌مین به‌ش له تریلۆژی فیلمه‌کانی "دیپا مێهتا" (Deepa Mehta) م له ده‌ستپێکی فێستیڤاڵی فیلمی تۆرێنتۆ دیت. فیلمی "ئاو" (water) به دوای دوو فیلمی "ئاگر" (Fire) و "خاک" (Earth) ته‌واو که‌ره‌وه‌ی ئه‌م تریلۆژییه. ئه‌م فیلمه 5 ساڵی خایاند تا ساز بێ و هۆی ئه‌م وه‌پاش که‌وتنه ده‌مارگرژی هیندو خه‌ست و خۆڵه‌کانی هیند بۆ که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پێشییان به ساز کردنی ئه‌م فیلمه گرتووه. "ئاو"یش هه‌ر وه‌ک دوو فیلمه‌که‌ی ئه‌م بازنه‌یه ده‌ست ده‌خاته سه‌ر ته‌سکایی بیر و باوه‌ر و داب و نه‌ریته کۆنه‌کانی هیند که هه‌زاران ساڵه به بێ ئاڵ و گۆڕ ده‌بێته هۆێ ئازار و سه‌ختی مرۆڤ به تاێبه‌ت ژنان!
ئاو چیرۆکی ئه‌م بێوه ژنانه‌یه که به حوکمی کتێب دوای مردنی ساحێب یانی مێرده‌کانیان سێ ڕێگه‌یان له پێش داندراوه، یان خۆیان له ئاوری سووتاندنی مه‌ێتی مێرد باوێن و ده‌گه‌ڵ مه‌ێته‌که بسووتێن، یان بچن بۆ ماڵی بێوه‌ژنان و له‌وێ چاوه‌رێی مردن بکه‌ن و له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌رچی خۆشی دونیایه خۆیان بپارێزن چون گوناهکارن که ده‌گه‌ڵ مێرده‌که‌یان نه‌مردوون ، یان به ئیزنی گه‌وره‌کانیان ببن به ژنی برای بچووکتر ئه‌گه‌ر برایه‌ک هه‌بێ و داخوازی ئه‌و بێ!
ئاو باسی ماڵی بێوه‌ژنانه! ماڵێک که هه‌موو بێوه‌ژنه‌کان به مناڵی شویه‌که‌یان مردۆ و داییک و باوکیان ده‌یانخه‌نه ماڵی بێوه‌ژنان تا له‌وێ خه‌ریکی دۆعا بۆ ڕوحی مێرده‌کانیان بن به‌لکو خواش ڕوحمی بۆ ئه‌و ژنانه هه‌بێ و له ژیانی دواییان وه‌ک "پیاو" له داییک بن !
کاتێک یاساش ده‌گۆڕدرێ و ئیزن به‌م ژنانه ده‌دا دیسان شوو بکه‌نه‌وه هیچکامیان له‌م یاسایه ئاگادار نین چون داب و نه‌ریت پێش به بیستنی یاسا ده‌گرێ و ئێستاش شوو کردنه‌وه و هه‌ر وه‌ها هێنانی ژنی بێوه گووناحێکی گه‌وره‌یه! یاسا بۆ فه‌قیر و هه‌ژاران نه‌نووسراوه و ئه‌م بێوه‌ژنانه‌ش ئه‌گه‌ر زارێکی ئاوه‌له‌ی زیادی نه‌بان له ماڵ و که‌س و کاریان دوور نه‌ده‌خرانه‌وه.... به پێی ئه‌وه‌ی چه‌نده بێده‌ستهه‌ڵات و ده‌ست نه‌رۆێشتوو بی، داب و نه‌ریت و بیر و بروای دواکه‌وتوو به سه‌رت دا زاڵ ده‌بێ، هه‌ر بۆیه سه‌ێر نییه قوربانێکان خۆیان گۆپاڵی سه‌ر خۆیانن.... سه‌ێر نییه هه‌ر ئه‌م ژنانه‌ن که ئه‌م ده‌ستوورانه‌ی بۆیان نووسراوه ، ده‌پارێزن کاتێک که هه‌ر خۆیانن که قوربانین! .... بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کێ؟؟
‌له ڕێنو هاورێ هیندییه‌که‌م ده‌پرسم : ئێستاش بێوه‌ژن له لای ئێوه ناپاکن؟ ده‌ڵێ : نا وا نییه ئێستا زۆر ژن شوو ده‌که‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌م شانسه‌ی بۆ شووی هه‌وه‌ڵ هه‌یانه نییه، ده‌بێ مێرد به بێوه پیاوان بکه‌نه‌وه... له دێهات ڕه‌نگه هه‌مان ڕه‌سم مابێ به‌ڵام له شاره‌کان نا!!!
70 ساڵ به سه‌ر گۆڕینی یاسا دا گۆڕدراوه و ئه‌م فیلمه ده‌ڵێ ئێستا 34 میلیون بێوه‌ژن له هیند دا به ته‌نیا ده‌ژی...

۱۳۸۴/۰۶/۱۱

exceed& vmware

ئه‌گه‌ر پێویستتان به چه‌ند سیستێمی کار پێکردن (operating system)وه‌ک ویندۆز و لینوکس و یونیکس هه‌یه و هه‌ر کامپیوتێرێکتان له به‌ر ده‌سته باشترین کار ئه‌وه‌یه که ره‌می کامپیوتێره‌که‌تان تا جێگه‌یه‌ک که ده‌گوونجێ زۆر بکه‌ن و VmWare دامه‌زرێنن که نه‌رمه‌کاڵایه‌که بۆ دابه‌ش کردنی هاردی کامپیوتێر به شێوه‌یه‌ک که وه‌ک چه‌ند ماشێنی فه‌رزی(virtual machine) ئیش بکات و له سه‌ر هه‌ر به‌ش ده‌توانی کاتێک پێویستتان به چه‌ند سیستێمی کارپێکردن بێ ، سیستێمێک دامه‌زرێنی. وه‌ک ئه‌وه‌ی وێندۆزتان هه‌یه و به ته‌مان لینوکس دامه‌زرێنن و پێویست ناکا دیسان هه‌موو هارده‌که‌تان پاک و دیسان دابه‌شی بکه‌نه‌وه. ئه‌م نه‌رمه کاڵایه بیرگه(memory) دابه‌ش ده‌کا به سه‌ر ئه‌م سیستێمانه‌دا، بۆیه پێویستتان به RAM ی زۆر هه‌یه.
وا بزانم ده‌توانن له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی داوای دابه‌زاندنی نه‌رمه‌کاڵایه‌که بکه‌ن که ماوه‌یه‌ک به کاری بێنن!

ئه‌گه‌ر چه‌ند کامپیوتێرتان هه‌یه که به رایه‌ڵه‌یه‌ک(network) به یه‌ک وه‌سڵن و چه‌ند سیستێمی کار پێکردنی جیاوازیان وه‌ک ویندۆز و یونیکسیان له سه‌ره ، ده‌توانن به هاسانی له سه‌ر یه‌کێک له‌م سیستێمانه(ویندۆز) را کار به سیستێمێک که یونیکسی له سه‌ر دامه‌زراوه بکه‌ن. ئه‌م کاره به Exceed که نه‌رمه‌واڵه‌یه‌کی سازکراوی ‌Hummingbird conectivity یه ده‌توانن بکه‌ن. ئه‌مه‌یانیش بۆ تاقی کردنه‌وه ده‌توانن دامه‌زرێنن.

ئه‌م وشانه‌ی ئینگلیزیه‌که‌ی له که‌وانه‌دا نوسراوه له فه‌رهه‌نگی ZKurd وه‌رمگرتوون. ده‌توانن بابه‌تی به‌سوودیش له سه‌ر لینوکس لێره په‌ێدا بکه‌ن. بۆ وێنه به کوردی نووسین له سه‌ر لینوکس!

۱۳۸۴/۰۶/۰۳

دونیای ئینتێرنێت هه‌ر دێت و به‌رفراوانتر ده‌بێ و ئه‌گه‌ر نه‌زانی چۆن له‌م دونیایه‌دا بگه‌رێێ زوو تێیدا ون ده‌بێ! ڕه‌نگه هه‌ر گوگڵ بتوانێ شوێنی ئه‌م هه‌موو ماڵپه‌ڕانه‌ی رۆژ به رۆژ ئیزافه‌ ده‌بن بگرێ...
پێشتر باسی ویکیپێدیام کردبوو که ئه‌نسیکلۆپیدیایه‌کی ده‌رگا ئاوه‌ڵه‌یه، ڕۆژ به ڕۆژ ویکی دێت و به‌رفراوانتر ده‌بێ و خه‌ڵکێکی زۆرتر هاوبه‌شی په‌ره‌پێدان و هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتن له بابه‌ته‌کانی ده‌بن. ویکی به پێی یاسای GNU که پشتیوانی له سافتوێره‌کانی به‌لاش ده‌کا ده‌جووڵێته‌وه. به پێی ئه‌م یاسایه له جێی کۆپی ڕایت یاسای کۆپی لێفت copyleft هه‌یه به‌م مانایه که هه‌ر که‌س بۆێ هه‌یه له‌ به‌رهه‌می ئه‌م پرۆگرامه که‌ڵک وه‌رگرێ و کۆده‌کان به‌لاش دابه‌زێنی و ده‌ستی تێوه‌ردا و بیگۆڕێ به شه‌رتی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌ستکاریکراو له به‌ر چاوی ئه‌وانیتر دانێته‌وه و خۆێ بخاته‌وه ناو یاسای سه‌ره‌کی گنو!
ئێستا که ده‌مهه‌وێ زۆر بابه‌تی تێکنیکی بخه‌مه ئێره، زوو به زوو ده‌چمه زگ ویکی بۆ دیتنه‌وه‌ی ماناکان!
زمانی کوردی زمانی ناسراوه له ویکی و تا ئێستا (ئه‌مرۆ) 1875 بابه‌تی به کوردی تێدایه.
...............................................................................................................
ئێستا وێبڵاگئاوای ئێمه له چاو وێبڵاگه‌کانیتر زۆر زۆر بچووکه، که‌س ژماره‌ی وێبڵاگه‌کان نازانێ . بۆ هاسانی له دوای بابه‌ت گه‌ڕان ماڵپه‌ڕی تێکنۆڕاتی Technorati لکی زۆرتر له 11 میلیون وێبڵاگی ڕاگرتووه و بۆ هاسانی گه‌ڕان له ناو وێبڵاگه‌کان دامه‌زراوه!
کاتێک خۆتان لک ده‌که‌ن به ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئه‌وانیتریش له ئێوه ئاگادار ده‌بن. تێکنۆراتی گه‌وره‌ترین ماشێنی گه‌ڕانی وێبڵاگانه! بۆ ئه‌وه‌ی بزانن کێ له کوێ لینکی داوه به ئێوه‌ش له تێکنۆڕاتی ده‌توانن که‌ڵک وه‌رگرن.
.................................................................................................................
ڕه‌نگه ورده ورده شێوه‌ی ئادره‌سدان بگۆڕێ و له جێی ئادره‌سی شه‌قام و کوچه و ماڵ به‌س ئادره‌سی شه‌به‌که‌یه‌ک که پێی وه‌سلی ئینتێرنێت ده‌بی بده‌ی. ماڵپه‌ڕی پلێیزPlazes ئه‌م هه‌ڵه‌ت ده‌داتێ نه‌خشه‌ی دونیا به شێوه‌یه‌کی نوێ دابمه‌زرێنێ . ئێستا من ئه‌م شوێنه‌ی لێی به ئینتێرنێت وه‌سڵ ده‌بم یانی ماڵی خۆمانم وه‌ک شوێنێکی نوێ ناونووس کردووه به ناوی گوڵه‌گه‌نم! نه‌مردم و شوێنێکم به نێو کرا! ئه‌گه‌ر بچنه ناوێ به google map ده‌توانن سه‌ربانی ماڵه‌که‌مان ببینن!‌
من و له‌پتاپه‌که‌م بچێنه هه‌ر شوێنێک ئه‌گه‌ر ئه‌م شوێنه که‌س له پلێیز دا به ناوی خۆی نه‌کردبێ من ده‌توانم دیسان به ناوێک که حه‌زم لێیه‌تی بیناسێنم. له داهاتوو دا ئه‌وه ده‌توانێ بۆ دیتنه‌وه که‌سێک به سوود بێ وه‌ک به‌عزه سرویسێک که له سه‌ر ماشێن و ته‌ڵێفوونی مۆباێڵ هه‌یه!

لێره له سه‌ر هه‌مو ئه‌م سرویسانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی نوێ مرۆڤان له یه‌ک نزیک ده‌که‌نه‌وه، وتارێکی تاێبه‌ت نووسراوه !

۱۳۸۴/۰۶/۰۲

لێره و له‌وێ!

ئه‌مرۆ هاوکلاسییه‌که‌م، ئه‌ناند، وه‌ک هه‌میشه که شتێکی نوێی ده‌دۆزێته‌وه و پێی دڵخۆش ده‌بێ و به په‌له خۆێ ده‌گه‌یه‌نێته من تا بۆم باس کا هات و گووتی دوێنێ شه‌و له چه‌ت دا تووشی کابرایه‌کی زۆر زانا له بواری داتابێس بووم، زۆر شتی لێ فێر بووم و هه‌موو وتاره‌کانی که سه‌باره‌ت به لێکۆلینه‌وه‌ی سه‌ر داتابێس بوو دامبه‌زاندووه ها بیبینه! پاڵمه‌که‌ی دامێ که وتاره‌کان ببینم... پرسیم: کابرا ماڵپه‌ری تاێبه‌تی هه‌یه؟ وه‌ڵامی داوه : نا وێبڵاگی هه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ باست ده‌کرد ، به‌س وه‌ک تۆ شتی بێتام نانووسێ!
ئه‌وه ئێستا ئه‌ناندیش وه ته‌ماح که‌وتووه وێبڵاگ دانێ و خۆی بخاته ڕیزی زانا و لێزانان! ده‌ی با بزانین چ ده‌کا!
وێبڵاگی کابرای لێزانی داتابێسم دۆزییه‌وه و به ڕاست دیاره سه‌ری له‌م ئاشه‌دا سپی کردووه و ئه‌م هه‌تیوه‌ش له‌خۆڕا تاریفی نه‌ده‌کرد! ئێستا بیرم کرده‌وه من ڕۆژانه به پێی ده‌رسێک که ده‌ێخوێنم له مامۆستا و هاوکلاسێکانم لینکی زۆر به سوود سه‌باره‌ت به تێکنۆلۆژی نوێ وه‌رده‌گرم، زۆریان بێ ئه‌وه‌ی چاو لێبکه‌م له گۆشه‌یه‌ک ده‌نووسمه‌وه و زۆر جار له بیرم ده‌چێته‌وه ئه‌و شته‌م بۆ نووسیوه‌ته‌وه! باشه بۆ ئه‌م لینکانه و بابه‌تانه هه‌ر لێره نه نووسمه‌وه، ئه‌گه‌ر به سوودی که‌سیش نه‌بێ دوایه بۆخۆم ده‌توانێ وه‌ک بیره‌وه‌ریه‌ک وا بێ!؟ ئه‌گه‌ر به که‌لکی که‌سێکیش هات چ باشتر!‌
ئه‌وه بڕیارم دا وا بکه‌م جا بزانم چه‌نده‌م پێده‌کرێ بینێرمه سه‌ر ئێره!

۱۳۸۴/۰۵/۱۹

په‌ڕتووك

ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووك وێبڵاگ نییه به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ی بۆ وێبڵاگیش ده‌بێ، بۆیه كاتێك كه خاوه‌ن ماڵپه‌ڕ داوای لێكردم كه لینكێك له وێبڵاگی خۆم بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ دانێم بڕیارم دا بیخه‌مه ڕیزی وێبڵاگئاوا. پێم وایه په‌ڕتووك ده‌توانێ ماڵپه‌ڕێكی زۆر به سوود بێ بۆ ئه‌م كوردانه‌ی حه‌زیان له كتێب خوێندنه‌وه‌ به كوردیه و ده‌ستیان پێی ڕاناگا! خۆش ده‌بێ ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كان و وه‌رگێره‌كانیتریش قۆڵ هه‌ڵماڵن و ئه‌م ماڵپه‌ڕه ئاوه‌دانتر بكه‌نه‌وه.
......................................................................................................
پێم خۆش بوو زۆر شت له سه‌ر ڕووداوه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بنووسم به‌ڵام هه‌ست ده‌كه‌م بۆم نییه زۆری له سه‌ر بڕۆم، به‌س ئه‌وه‌نده ده‌زانم شتێك لێره‌دا ناكۆكه، سه‌رهه‌ڵدانی ئێستای كورد له سه‌ر ڕق و تووڕه‌یی زۆر به هاسانی ده‌توانێ ببێته به‌یانوویه‌ك بۆ ده‌ماركرژان تا كورد زۆرتر سه‌ركووت بكه‌ن! ئێران تووشی ئاڵ و گۆڕێكی قودره‌ت بۆ و ڕه‌نگه دیسان وه‌ك هه‌میشه كورد ببێته گۆشتی قوڕبانی جێژنی دامه‌زرانی ده‌مارگرژان... پێم خۆش نییه به كه‌س بڵێم بێده‌نگ دامه‌نیشه و حه‌قی خۆت بستێنه.... كورد زۆر ته‌نیاتره له‌م قسانه!
..........................................................................................................

۱۳۸۴/۰۵/۰۶

پێم وا نییه که‌س له تورێنتو ڕا ئه‌م وێبڵاگه بخوێنێته‌وه به‌ڵام به‌س بۆ ئاگاداری قه‌وڵ وایه به‌یانی، ڕۆژی هه‌ێنی 29ی جوڵای 2005 ،خۆپێشاندانێک له به‌ر ده‌رگای پارڵێمانی ئۆنتاریۆ له تۆرێنتۆ دژی سه‌رکووت کردنی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات پێک بێ. کاتژمێر 2 تا 4 ئێواره!

۱۳۸۴/۰۵/۰۴

بێده‌نگی

ده‌ڵێم مرۆڤ له کاتی خه‌م و ده‌رد دا له یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه دێنه فریای یه‌ک!
ده‌ڵێ: زۆر بڕوا به‌م قسه‌یه مه‌که، مرۆڤ به‌شێک له سیستێمی بایالۆژیه و هه‌میشه مانه‌وه‌ی خۆێ به‌لاوه گرینگتره ، بۆیه هه‌موو هێزی خۆی بۆ ڕاگرتنی خۆی ڕاده‌گرێ له کاتی ته‌نگانه‌دا!
ده‌ڵێم ئه‌وه‌ نییه ده‌بینی ده‌ردی سابڵاخ بۆ سه‌رده‌شت و مریوان و بۆکان ده‌چێ و هاوار له‌وان هه‌ڵده‌ستێ؟
ده‌ڵێ ئه‌م سیستێمه هه‌ڵه‌شی تێیدا هه‌یه به‌ڵام له درێژخایه‌ن دا ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر هه‌مان مه‌نتیق!
ده‌زانم خۆی له‌م قسه‌یه‌ زۆر دڵنیا نییه، ڕه‌نگه قه‌ت نه‌که‌وێته‌وه سه‌ر هه‌مان فرمووڵ، مرۆڤ پێشبینی ناکری!
له لایه‌که‌وه ده‌بینم مه‌گه‌ر ساڵیانه ئێمه وه‌ک کوردێک بۆ هه‌موو کورده‌کانیتر له کاتی شین و شایی دا نه‌بووین؟ ئه‌ی کوا هاوده‌نگی باشوور و باکوور؟ بۆ ئێستا جیاوازین؟ من کوردی رۆژهه‌ڵاتم و ئه‌وان کوردی شوێنیتر؟ مه‌گه‌ر ده‌رد ده‌ردی هه‌موومان نییه؟ئه‌ورۆ له تۆ ده‌قه‌ومێ، به‌یانی له من!
چه‌ند ڕۆژه ئه‌م بیره ئازارم ده‌دا که ئه‌و هه‌مۆ بێده‌نگییه بۆ، کاتێک ئه‌وه‌ی به ڕه‌گه‌زبه دوژمنی خۆتی ده‌زانی هاواری هاوده‌ردی ده‌گه‌ڵت هه‌یه؟ دیتم هه‌ر من نیم ئه‌وه ئازارم ده‌دا هێمنی دراوسێ زۆر به جوانی ئه‌مه‌ی نووسیووه و به‌ڕاست پێویست نییه من شتێکیتری له سه‌ر دانێم!
سارتر ده‌ڵێ: روناکبیر خۆی به به‌رپرس ده‌زانی نه‌ک له به‌ر زانایی، ئیمان یان بڕوا و نه‌ک له به‌ر شایان بوونێکی تاێبه‌ت، به‌س له به‌ر ویست!
بڵێی که‌ی روناکبیری کورد خاوه‌ن ویست بێ؟

۱۳۸۴/۰۴/۳۱

نامه

نووسراوه ته‌رمی شوانه دزراوه، سه‌ێر نییه! ده‌مزانی ئه‌وه ده‌قه‌ومێ، مه‌گه‌ر له‌م وڵاته مێژوو دووپات نابێته‌وه؟ بۆ به‌رده‌وام بوونییان له سه‌ر درۆ و ده‌له‌سه‌کانیان ئه‌وانه مه‌ێتی باوکیشیان ده‌خۆن چ بگا به ئێمه‌ی هه‌میشه دوژمن!
پێم وایه ئه‌و پێشنیاره‌ی نووسه‌ری کانی کردوویه‌تی باشه که هه‌ر که‌س له هه‌ر شوێنێک هه‌یه ئیمه‌ێلێک به ناوی ئه‌سڵی خۆێ یان بنه‌ماڵه‌ی بۆ ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ بنێرێ، ڕه‌نگه گه‌ر به کۆ ئه‌و کاره بکه‌ێن زۆر که‌س حه‌زیان له دانی ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نه‌بی، ئاوا باشتره که هه‌ر که‌س به ته‌نیا ئه‌م داوایانه بنێره!
لێره داوایه‌ک که‌م تا کورتێک وه‌ک ئه‌وه‌ی له کانی به کوردی نووسراوه به ئینگلیزی داده‌نێم، به دانانی ناوی خۆتان له شوێنی که ڕه‌شتر نووسراوه ئه‌م نامه‌یه ده‌بێته هی ئێوه و ده‌توانن بۆ هه‌ر ڕێکخراوه‌یه‌کی پێتان شک دێ بینێرن!
...................................................................



A Solidarity call with the people of city of Mahabad in Easter Kurdistan

Following recent brutality of the security forces of the Islamic Republic of Iran in the city of Mahabad in Eastern Kurdistan, and in response to the brutal torture and slaughter of Mr Shuwane Qadiri(Kemal Asferem), the people of Mahabad made a public protest which was met by the wild brutal assault and onslaught of the security forces.
Hereby, I, Your name (or We, your names…) show our solidarity with the people of Mahabad.
-We condemn the brutal torture and slaughter of Mr Shuwane Qadiri, and demand prosecution of responsible bodies of this ruthless act.

-We believe that nonviolence civil protest by the people of Mahabad is their legal constitutional rights, and the security forces are responsible for the brutal assault.

-We demand unconditional release of the captives of the recent unrest in Mahabad.

-We ask for resignation and prosecution of the governer of Mahabad, who provoked the public rage by reminding people of a response as the mass killing of 1980s in the city.

-We believe that the action of by the people of Mahabad is justified as their human rights, and can not be attacked by excuses such as separatism and nationalism.

Lastly but importantly we send our condolences to the family and the friends and Mr Shuwane Qadiri.


Sincerely ,

Your name(s)

۱۳۸۴/۰۴/۲۴

Fragile



<br /><bgsound src="http://www.allstream.net/~gmawaran/181.wma" controls="smallconsole">
Fragile-Sting



If blood will flow when flesh and steel are one
Drying in the colour of the evening sun
Tomorrow's rain will wash the stains away
But something in our minds will always stay
Perhaps this final act was meant
To clinch a lifetime's argument
That nothing comes from violence and nothing ever could
For all those born beneath an angry star
Lest we forget how fragile we are

On and on the rain will fall
Like tears from a star like tears from a star
On and on the rain will say
How fragile we are how fragile we are

On and on the rain will fall
Like tears from a star like tears from a star
On and on the rain will say
How fragile we are how fragile we are
How fragile we are how fragile we are

۱۳۸۴/۰۴/۲۳

شه‌ڕ

پشوی هاوینیم ده‌ستی پێکردووه، قه‌ول وا نییه له‌م پشوویه‌دا بۆ هیچکۆ بچم، به هیوای هیچ کارێکی تاێبه‌تیش نیم، به‌س ده‌بێ کاره‌ وه‌دوا که‌وتووه‌کانی پێشووم رێک و پێک بکه‌م. ریزی ئه‌و کارانه‌ی ده‌بێ بیکه‌م ده‌نووسم...ریزه‌که دوور و درێژ ده‌بێته‌وه‌! وازی لێدێنم و سه‌ر به ماڵی ده‌ر و جیران و ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌ڵێی 100 ساڵه نه‌مدیتوون داده‌که‌م... دونیایه‌کی ناخۆشه... پڕه له کوشتن و بڕین و له یه‌ک تێنه‌گه‌ێشتن... بێخه‌به‌ری چه‌ند خۆشه‌!

................................................................

وێنه‌کانی شوانه ده‌بینم کزه‌م له دڵ دێ، وه‌بیر هه‌وه‌ڵ ته‌رمێکی کوژراو ده‌که‌ومه‌وه که دیتم، هه‌ر وه‌کوو شوانه ده‌چوو، به‌س دڵی پڕ بوو له فیشه‌ک... ئه‌وکات که‌س بۆی گرینگ نه‌بوو مناڵ بوی نییه ته‌رمی کوژراوان ببینێ، ڕه‌نگه چوون مناڵ بۆی هه‌بوو بکوژرێ، دیتنی کوژراو چ نییه له چاو کوژران!

...............................................................

ڕۆژنامه‌کان پڕه له باسی شێخ زانا و دار و ده‌سته‌ی قه‌سابی تا ئه‌مرۆ باسم نه‌بیستبوو... بروا که تا دوێنێ به‌خته‌وه‌رتر بووم! ئه‌مه‌یان وه‌ک سه‌ره‌تان وایه.... گۆیا موریدیشی هه‌یه، هه‌ر که‌مێک دوورتر له‌م شوێنه‌ی شوانه نه‌زانی ده‌ێکوژێ، نه‌زانی له ره‌نگ و روخسارێکیتردا موریدی هه‌یه!

..............................................................

..... شه‌ڕ زه‌وی ئاسمانی ته‌نیوه. شه‌ڕ کون به کون به‌ دووامانه‌وه‌یه‌وه و نازانی بۆ کوێ بڕۆی....

دوێنێ بو هاورێیه‌ک باسی بیره‌وه‌ری شه‌ڕم ده‌کرد.. باسی ئه ‌و‌م بۆ ده‌کرد که پیسی و گڵاوی شه‌ڕ له هیچ وشه‌یه‌ک دا ناگونجێ و ده‌بێ به سه‌رت هاتبێ تا بزانی چۆنه! باسی ئه‌وه‌م ده‌کرد که هیچ شه‌ڕێک پیرۆز نییه و نابێ... که هیچ شتێک ئه‌وه‌نده پیرۆز نییه که له پێناوی هیچ مرۆڤێک بکوژرێ... نه‌زانی ده‌مانکوژێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک!

....ژیان خۆشه، نابێ ئاوها ناشرین بکرێت...

.............................................................

پێم خۆش نه‌بوو دوای ماوه‌یه‌ک که مه‌ودای نووسینم په‌ێدا کردووه ئاوا تاڵ و ناخۆش بنووسم، منیش ده‌ڵێم ژیان خۆشه نابێ ئاوا تاڵی بکه‌ێن....





‌

۱۳۸۴/۰۴/۱۱

ئه‌وده‌مه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵک دێن له دوای هه‌فته‌یه‌ک هه‌ڵات هه‌ڵات دا بحه‌سێنه‌وه من وه‌ک که‌مایه‌سێک له‌م خه‌ڵکه‌ هه‌ڵات هه‌ڵاتی ئاخری هه‌فته‌م ده‌ست پێده‌کا، مه‌ودایه‌ک نامێنێ بۆ هیچ، نه پشوودان، نه وێبڵاگ نووسین، نه یارمه‌تیدان! بۆیه داوای لێبووردن ده‌که‌م له‌م که‌سانه‌ی ئیمه‌ێله‌کانیان وه‌ڵام نادرێته‌وه و داواکانییان زوو وه‌ڵام نادرێته‌وه... تکایه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێکتان له من نه‌بیست داواکانتان له به‌شی پرسیار و وه‌ڵام دا بنووسن، دڵنیام که‌سانێک هه‌ن بتوانن به فریاتان بێن و له بابه‌ت وێبڵاگه‌وه رێنوینیتان بکه‌ن.

منیش چاوه‌رێم ماوه‌یه‌کی تر کاتم زۆرتر بێ بۆ زۆرشتان یه‌کییان وێبڵاگئاوا! جارێ ده‌ست به هه‌ویرم!

۱۳۸۴/۰۳/۱۴

وه‌ڵامی بیرۆكه

بێری و هیمن و نامۆ بۆ 3 ساڵه بوونی وێبڵاگئاوا بیرۆكه‌ی خۆیان نووسییبوو كه به ته‌ما بووم وڵامیان بده‌مه‌وه به‌ڵام ده‌رفه‌تم نه‌بوو (ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م له‌خۆمه‌وه ساز كردووه له جێی كامێنت ، خوا به‌نده‌كانی له شه‌ڕی زمانه‌وانی من بپارێزێ! ئامین!!)
بێری ده‌پرسێ : " پێت وایه پێمان گرتبێ؟"
دراوسێكان به سه‌ر ده‌كه‌مه‌وه، ژماره‌ی نووسه‌ره‌كانی وێبڵاگئاوا زۆر نین، ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی به ڕاستی و به‌رده‌وام ده‌نووسن به‌قه‌د ژماره‌كانی قامكی ده‌سته‌كانم بن! جێی داخه ئه‌وه‌نده كه‌من! ... له هه‌واڵه‌كاندا ده‌خوێنمه‌وه وێبڵاگ شوێنی خۆێ وه‌ك مێدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ گرتووه و بێشك جێی هه‌موو مێدیاكانی‌تر ده‌گرێته‌وه! مێدیایه‌كی زۆر به ته‌مه‌ن نییه! ساڵی 1999 هه‌وه‌ڵ سرویسی وێبڵاگ دامه‌زرا هه‌رچه‌ند له ساڵی 1997 شیوازی نووسین به شێوه‌ی وێبڵاگ هه‌بوو به‌ڵام به نێوی‌تر و زۆر كه‌م هێزتر! له عومری 6 ساڵه‌ی وێبڵاگدا وێبڵاگی كوردی 3 ساڵانه‌یه، 3 ساڵ پێش كه ئێمه ده‌ستمان پێكرد وێبڵاگه‌كان ئه‌و هێزه‌ی ئێستا هه‌یانه له بواری مێدیاوه نه‌یانبوو! ئێمه‌ش ده‌مانتوانی له‌م به‌‌هێزبوونه كه‌لك وه‌رگرین و وه‌رماننه‌گرت!
چاوێك له ئه‌م چه‌ند وێبڵاگه‌ی به‌رده‌وام ده‌نووسن ده‌كه‌م، هه‌ركامه‌یان جیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌ویتر، هه‌ركامه‌یان قسه‌ی تاێبه‌تی خۆێ هه‌یه! بۆ من ئه‌وه جێی شانازییه كاتێك هه‌موو مێدیاكانی‌تری كوردی ده‌بینم كه هیچ شتێكی تازه‌یان نییه بۆ نووسیین و گووتن، وێبڵاگ هه‌رچه‌ند به ده‌نگێكی نزم ،ده‌نگی خۆێ هه‌یه!
بێری به ڕای من وێبڵاگ پێی گرتووه و وه‌ك مناڵێكی داره‌ دارێه‌تی پێویستی به یارمه‌تییه! ئه‌وه‌ی پێویستێتی دوو چاوه كه بیبینێ و پێی هه‌ڵبڵێ تا هه‌نگاوه‌كانی باشتر هه‌ڵێنێته‌وه ده‌نا هه‌ر له سه‌ر جێی خۆێ داده‌نیشێته‌وه!
وابزانم نامۆ و‌ه‌ڵامی تۆشم داوه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ به‌رده‌وام بوونی خۆم... جارێ ئه‌وه به‌رده‌وامم، ڕه‌نگه به هۆێ كاری زۆر نه‌توانم به‌م شێوه‌ی به دڵمه یارمه‌تی وێبڵاگئاوا بده‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌ستم بێ تێده‌كۆشم بیكه‌م...

تۆزی وشه

ڕاست ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌بێ وشه‌کان به وریاییه‌وه به کار بێنی هه‌موو شت بۆت بێمانا ده‌بێ، ده‌ست ده‌که‌ی به زۆر گووتن و ورده ورده خۆت پێت سه‌یره ئه‌و هه‌موو شته بێمانایه چ بوو له ریزت داون؟ ده‌تهه‌وێ بێده‌نگ بی به‌ڵام ئامانت نادا ده‌ڵێ: بۆ دیسان بێده‌نگی؟ بیر ده‌که‌یه‌وه: ئه‌وه وه‌سه‌ر ته‌ڵه‌ت ناپه‌رێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له خۆت وه‌شک که‌وی بۆ ڕاستی قسه‌کانت؟ چه‌نده ئه‌و قسانه بۆ خۆت مانای هه‌یه؟ چه‌نده ڕاستێکانی ژیانت بردۆته ژێر پرسیار؟ چه‌نده‌ت بۆ گرینگه باسیان بکه‌ێ؟ خۆت داوه‌تت کردووه بۆ ئه‌م ملمانییه ، ئێستا قوڕێکه‌ ده‌بێ بیشێلی! یا قسه‌ی زل مه‌که یا بیسه‌لمێنه... ئه‌و هه‌موو زۆر گووتنه‌ش بۆ سه‌لماندنی ڕاستییه‌که که قه‌ت بیرت لێنه‌کردووه بۆ ڕاسته!

۱۳۸۴/۰۲/۲۰

چیرۆكه‌كان

دیتووته زۆربه‌ێ چیرۆکه‌کان ئاخر و ئاقیبه‌تێکی دیاریکراویان هه‌یه؟ خۆش یا ناخۆش، ده‌زانی که چیرۆکه‌که ته‌واو بوو، کاتێک کتێبه‌که داده‌خه‌ێ هه‌ر که‌سه‌و له شوێنی خۆیه‌تی و ئیتر بیرت به دوایاندا ناگه‌ڕێ، وه‌ک شتێک له بابه‌تییان خاترجه‌می. به‌ڵام چیرۆكی ئاواش هه‌یه بێ حیکایه‌ت ده‌ست پێده‌کا‌ت و پێش ئه‌وه‌ی بزانی باسی کێیه و ئه‌وه چ قه‌وماوه ته‌واو ده‌بێ و که‌سیش له شوێنی خۆی جێگیر نابی، وه‌ك شتێك سه‌ر و پێی چیرۆكه‌كه له هه‌وران گیرساوه! ئه‌م چیروكه به‌رۆكت به‌رنادا، چون فێری بۆ هه‌موو شتێك ده‌سپێك و ئه‌نجام دانێی له بیری خۆت دا هه‌زار ڕێگا بۆ ته‌واو كردنی ده‌دۆزییه‌وه، هیچ ڕێگایه‌كیش وه‌ك ئه‌وه‌ی نووسه‌ر ده‌بوو نووسیبای ڕازیت ناكا... ورده ورده ئه‌و خوڵقاندنه ده‌بێته گه‌مه‌یه‌ك كه ده‌توانی ماوه‌یه‌كی زۆر پێوه‌ی خه‌ریك بی، گه‌مه‌ی ته‌واو كردن یا به‌رده‌وام بوون....
نازانم بۆ ئێستا تام له چیرۆكی ته‌واو ناكه‌م! خاترجه‌می ماندووم ده‌كا...

۱۳۸۴/۰۲/۱۷

exit که داده‌گرم ، بۆ ئیستێک هه‌ناسه‌م نایه‌ته ده‌رێ تا چاوم ده‌که‌وێته ژماره‌کانی ئه‌نجامی ئازموونه‌که... هه‌ناسه‌م دێته‌وه سه‌ر خۆ! دێمه ده‌رێ مامۆستاکه‌م ده‌ڵێ چۆن بوو؟ ده‌ڵێم زۆر سه‌خت! ده‌ڵێ به‌ڵام ده‌رچووی له چاوت را دیاره.. ئه‌و‌جاره کڵاوی ناچێته سه‌ر وه‌ک جاری پێشوو که گووتم ده‌رنه‌چووم و زۆر په‌رۆشم کرد و به پێکه‌نینه‌وه لاپه‌ره‌ی ئه‌نجامه‌‌کانم له پێش دانا ..

ئه‌وه بووم به SUN Certified System Administrator !

هه‌وه‌ڵ ئاشنا که ده‌ێبینم یوبییه که به یه‌که‌وه ده‌چین بۆ مه‌له، دوای چاک و خۆشی ده‌ڵێ دیار نه‌بووی چ باسه؟ ده‌ڵێم خه‌ریکی ده‌رس بووم و ئه‌ورۆ به‌ڵگه‌نا‌مه‌یه‌کم وه‌رگرت! ده‌ڵێ هی چی؟ پێی ده‌ڵێم و سه‌رێک ڕاده‌وه‌شێنێت ده‌ڵێ منیش به ته‌مام شتێکی ئاوا وه‌رگرم! ئێستا ئه‌وه به‌دوای کلاسی ئاشپه‌زی ژاپۆنی دا ده‌گه‌رێم، بزانم منیش به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی وه‌ک هی تۆ وه‌رناگرم! ده‌ڵێم کارێکی باش ده‌که‌ی، دوایه منیش داوه‌ت که بۆ خواردنی چێشته‌کانت به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌ی من هی ئای تییه! ده‌ڵێ ئای تی چییه؟ ده‌ڵێم هی کامپیوتێر! ده‌ڵێ وه‌ڵا من حه‌زم له چێشت لێنانه به‌ڵام ئه‌و دمرزیوانه زه‌وقی چێشت لێنانم لێده‌ستێنن! (کوره‌که‌ی نیشانم ده‌دا!) خۆ هیچ ناخۆن!

له ڕێگادا کابرایه‌ک ده‌بینم که پێشتر به یه‌که‌وه له شوێنێک ئیشمان ده‌کرد، ناوم له بیرنه‌ماوه به‌ڵام له بیرمه ده‌رسی کامپیوتێر ده‌خوێنێ، تارێکی به ده‌سته‌وه، ده‌ڵێ خه‌ریکی چی؟ پێی ده‌ڵێم به‌ڵگه‌نامه‌م وه‌رگرتووه، که‌مێک بێده‌نگ ده‌بێ ده‌ڵێ باشه ئه‌وه به چ کارێک دێت؟ پروگرام نووسین؟ ده‌ڵێم نا و بۆی شی ده‌که‌مه‌وه...

ئه‌مرۆ ده‌گه‌ڵ په‌ریله قسه‌م ده‌کرد، بۆ ئه‌ویش باسم کرد ئه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌م وه‌رگرتووه، ده‌ڵێ ده‌ێ یانی بووی به چی؟ داده‌نیشم بۆی شی ده‌که‌مه‌وه یانی چی ... هاوار ده‌کا وه‌ی گوڵه‌م له کیس چوو تووشی هاته‌ران پاته‌ران کوتن بۆ!

ده‌ی منیش چارم نه‌ما گووتم با ئه‌م هه‌واڵه گرینگه لێره ڕاگه‌یینم به‌ڵکو یه‌کێک په‌ێدا بوو بزانێ ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌یه بێ که‌لک نییه و زه‌حمه‌ته‌کانی منیش به فیرۆ نه‌چۆ! شتێکیتر، ڕه‌نگه من هه‌وه‌ڵ ژنی کورد بم (یان ڕه‌نگه هه‌وه‌ڵ کورد!) ئه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتووه! توخوا گرینگ نییه؟ با به‌قه‌د ئاشپه‌زی ژاپۆنیش گرینگ نه‌بێ به‌ڵام هه‌ر گرینگه!

۱۳۸۴/۰۲/۱۱

ته‌رمی بێ ناو و نیشان


نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به‌قه‌د مێروله‌ش به‌زه‌یی پێ نه‌کراوه!

له 113 ته‌رمی که ده‌رکێشراوه هه‌ر پێنجی ژن یا مناڵ نه‌بوون..... به چ تاوانێک؟

سه‌رچاوه

۱۳۸۴/۰۲/۰۹

ده‌نکێک زه‌ێتوونی سه‌وز له سه‌ر عه‌رز ده‌که‌وێ و ماوه‌یه‌ک دوایه ده‌بێته ته‌پکێکی بچووکی ڕه‌ش، لێی خورد ده‌بمه‌وه ده‌بینم جوڵه‌ی دێ! ئه‌وه له‌شکری مێرولانه له ده‌وری ده‌نکه زه‌ێتوون هاڵاوه به‌لکو ڕاێگوێزن بۆ هێلانه‌که‌یان. که‌مێک ئه‌ولاتر چاو لێده‌که‌م، دیسان مێروله‌یه کۆ بوونه‌وه له ده‌ور تۆزه شه‌کرێکی ڕژاوه... مێروله دوکانی هه‌ڵگرتووه! ده‌بێ خاوه‌ن دوکان ئاگادار که‌مه‌وه! ده‌زانم مێروله هیچ سڵامه‌تی دوکانه‌که ناشێوێنێ به‌ڵام هه‌ر بزانێ باشتره...

ده‌ڵێ: تکایه زبڵ و زاڵ کۆ که‌وه و مێروله‌کان فڕێده تا به‌یانی ده‌رمانیان بۆ بکڕم!

زبڵه‌کان کۆ ده‌که‌مه‌وه به ئاسپایی به‌ڵکو مێروله‌کان بتوانن هه‌ڵێن و خۆێان ده‌رباز که‌ن به‌ڵام دیسان به ته‌ماحه‌کانیان وه‌به‌ر دێن و که‌مێکیان پان و فڵچ ده‌بنه‌وه به بێ هاوارێکی که من بیبیستم.

به‌یانی دێ و خاوه‌ن دوکان له بیری ده‌چێ ده‌رمان بکرێ ، هه‌ر ئه‌و جوره‌ی له بیری ده‌چێ پاره‌ی من بدات! وه‌بیری دێنمه‌وه که کاتی پاره دانه به‌ڵام باسی مێروله‌کان ناکه‌م. باسیان ناکه‌م نه‌کا به ده‌رمان قڕ کرێن!

ئێستا هه‌موو شه‌وێ تۆزێک خڕت و خاڵ به ئانقه‌ز له سه‌ر عه‌رز ده‌که‌وێ و ئاخری شه‌و به ئاسپایی کۆ ده‌کرێته‌وه تا مێروله‌کان بڵاوه‌ی بکه‌ن.. ئه‌وه په‌ێمانێکی نه‌نوسراوه مابه‌ێنی من و مێرولان ئاوا منیش شه‌وانه ته‌نیا نیم!

۱۳۸۴/۰۱/۲۶

albalo

هه‌میشه ڕاست ئه‌وده‌مه‌ی ده‌بێ ده‌رسێ بخوێنم وه‌بیر خاوێنکردنه‌وه‌ی ماڵ و کتێب خوێندنه‌وه و فیلم چاو لێکردن و سه‌ردانی هاوڕێیان ده‌که‌ومه‌وه! یان بۆ وێنه، ده‌فه‌رموو وێبڵاگ نووسینیشم هاتووه! حیکمه‌ته‌که‌ی چییه نازانم!!! به‌ڵام ئه‌وه عاده‌تی کۆنه و له‌وه‌تی وه‌بیرم دێ هه‌مه!
یادی به‌خێر ئه‌وکاتی دایکم نه‌ێده‌هێشت ده‌ست له هیچ کارێک بده‌م و هه‌رچی خوارده‌مه‌نی خۆش بوو بۆی داده‌نام به‌ڵکو من ده‌رسه‌کانم بخوێنم و ببم به \"شتێک\" و من به‌دزی خه‌ریکی کتێب خوێندنه‌وه بووم و ئاخریش نه‌بووم به \"شتێک\"!
...........................

له سابلاخه‌وه دیاریه‌کی خۆشم بۆ هات، ئاڵباڵو! خۆشه‌ویستێک پار کاتی ئاڵباڵو به یادی نه‌وسنی من بوو و که‌مێکی بۆ هه‌ڵگرتبووم که که‌سێک ڕێی لێره که‌وت بۆمنی بهێنێ، ها ئه‌وه‌ش ئاڵباڵوه‌کان:



لێره تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من شاره‌زام هه‌موو میوه‌یه‌کی لێیه ئیلا ئاڵباڵو که من حه‌زم لێیه‌تی! پار دارێکی ئاڵبالۆمان له سه‌ر ڕێگه‌ی نیاگارا دۆزییه‌وه که هه‌موو هه‌فتان سه‌رمان ده‌دا بزانین که‌ی به‌ری دێنێ، که چی کاتی به‌ردانی من لێره نه‌بووم! ده‌بێ خۆم باخێکی ئاڵباڵو دانیم.... با ده‌وڵه‌مه‌ند بم!
.....................................
تا نه‌چوومه ناو خه‌یاڵ و خه‌ریکی چاندنی داره ئاڵباڵوه‌کان نه‌بووم باشتره بچم ده‌رسه‌کانم بخوێنم.... ئاخر ده‌بێ ببم به شتێک ده‌نا قه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند نابم و قه‌ت ناتوانم ئاڵباڵو بچێنم و ....

۱۳۸۴/۰۱/۰۸

به‌هار

ئاخری به‌هار له‌م وڵاته سارد و سه‌خڵه‌ته‌ش هات! دوای ئه‌م زستانه سارده تامی به‌هار زۆر تاێبه‌ته و هه‌وا ئه‌وه‌نده خۆشه كه مرۆڤ حه‌ز ده‌كا ئاشق بێ!
ئه‌وماوه‌یه ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی ده‌رس و كار بووم كه پێم نه‌ده‌كرا بێم بۆ وێبڵاگئاوا و یا سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كانی‌تر بكه‌م و ئێستا ده‌بینم هه‌ر له هاوسیایه‌تی خۆماندا ماڵپه‌ڕی نوێ گه‌ڵێك زۆر بوون، ئه‌وانه‌به چاوێك هاتوونه به‌رنه‌زه‌رم ئه‌وه لێره ده‌ێنووسم:
كوردپڵانێت: ماڵپه‌رێكه بۆ ساز كردنی وێبڵاگی كوردی، ده فه‌رموون كاری هه‌موومان هاسان بۆته‌وه و ئه‌وانه‌ی به ته‌مان وێبڵاگی كوردی ساز بكه‌ن به بێ زه‌حمه‌ت هه‌موو شت بۆیان ئاماده كراوه. هێشتا خۆم تاقیم نه‌كردۆته‌وه به‌ڵام كه توانیم خۆم له كاران بدزمه‌وه سه‌ردانێكی تری ده‌كه‌م.
كورد: ماڵپه‌رێكی سه‌رچاوه‌یه، كه‌مێك له "ماڵپه‌ڕی" جاران ده‌چێ به‌ڵام ڕێك و پێكتر...
به‌شێكیشیان بۆ وێبڵاگه كوردیه‌كان داناوه و ئه‌گه‌ر ناوتان له‌وێ نییه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
......................

خوشكم ده‌ڵێ: ده‌مێكه نه‌مبیستوی، بیرم ده‌كردی!
ده‌ڵێم: بۆخۆشم بیری خۆم ده‌كه‌م! پێده‌كه‌نێ : بۆ خۆت نابینی؟
نه خۆم ده‌بینم ،نه خۆم ده‌بیستم، خۆشیشه ئه‌م خۆ له بیربردنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌هار بهێلێت!
به‌هارتان پیرۆز، ده‌زانم ئێستاش دره‌نگ نییه!

۱۳۸۳/۱۱/۱۰

سه‌هۆڵ


شه‌خته
ئاوی لوتم ڕاناوه‌ستێ، سه‌رم دێشێ، گه‌ڕووم ده‌برژێته‌وه! كورت و كرمانجی سه‌رمام بۆ!
له سه‌هۆڵبه‌ندانی هه‌فته‌ی پێشووی ئێره‌دا كه پله‌ی سه‌رما گه‌ێشتبوو -40 و ئێره وه‌ك جه‌ههنه‌م سارد ببوو( جه‌هه‌نه‌م لای من زستانان سارده و هاوینان گه‌رم!)، من له ژێر ئه‌م په‌نجه‌ره پڕ نه‌قش و نیگاره ده‌خه‌وتم! سه‌یر ئه‌وه‌یه ژووره‌وه‌ی په‌نجه‌ره سه‌هۆڵ بوو و ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر وه‌ك خۆی بوو!

له مێترۆ که دێمه ده‌رێ زۆر جاران ژن و پیاوێکی به ته‌مه‌ن ده‌بینم که دوو به دوو داڵانه‌کانی ویستگه‌ی مێترۆ پڕ ده‌که‌ن له ده‌نگی موسیقایه‌کی خۆش... ژنه به کیبۆرد و پیاوه به ویۆڵۆن، دوو به دوو وه‌ک ده‌سته‌ی موسیقایه‌کی ته‌واو دیارن. زۆر جار که ئه‌وان ده‌بینم هه‌نگاوه‌کانم شل ده‌که‌مه‌وه تا زۆرتریان ببیستم و هه‌موو جار سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ که چۆن ئه‌م جووته وا له سه‌ره‌خۆ ئه‌م هه‌موو ده‌نگه ڕێکه ده‌ردێنن... ده‌ستی ژنه به ئارامی له سه‌ر کلیده‌کان دێت و ده‌چێ و پیاوه ئاڕشه‌ی ویۆلۆنه‌که‌ی به ئارامی دێنێت و ده‌با، به‌ڵام ده‌نگی مۆسیقایه‌کی به هێز و به‌رز هه‌موو ئه‌م داڵانه پڕ ده‌که‌نه‌وه... تاوێک له بیرم ده‌چێته‌وه له کوێم و پێم وایه له ساڵۆنێکی گه‌وڕه‌ دانیشتووم و خه‌ریکی گوێ گرتن له سه‌مفۆنی ده‌سته‌یه‌کی ته‌واوم تا ده‌ستێک شۆڕ ده‌بێته‌وه و جرینگه‌ی قه‌ڕه‌پوڵێک که ده‌که‌وێته ناو کیفی ویۆلۆنه‌که وه‌بیرم دێنێته‌وه ئێره ویستگه‌ی یانگ و فینچه و ئه‌م جووته‌ش دوو قه‌ره‌جی ئاوا‌ره وه‌ک خۆمن! له‌م وڵاته بۆ هه‌موو که‌س شوێنێک هه‌یه و که‌س جێ له که‌س ته‌نگ ناکا، به‌ڵام دیسان که‌س له سه‌ر شوێنی خۆی نییه...




۱۳۸۳/۱۰/۲۶

هه‌فته‌یه‌که ئاگام له دونیای ئینتێرنێت نییه و لێێ هه‌ڵبراوم، ئێستا که هاتوومه‌ته‌‌وه ده‌بینم چه‌ند ڕۆژه ئه‌م شوێنه‌ی ساێتی ژنی له سه‌ر بوو سۆنامی لێیداوه و قه‌پات کراوه ، ئه‌م ماڵه‌ی بۆ وێبڵاگئاواشم دروست کردبوو هه‌ر له سه‌ر ئه‌م شوێنه بوو... وا دیاره ماڵی نوێ بۆ وێبڵاگ ئاوا پێوه‌مان نه‌هات... ئێستا ده‌بێ بگه‌ڕێم شوێنێکی باش (یانی هه‌رزان) بدۆزمه‌وه ، تا ئه‌و کاتی چاوه‌ڕێی ئاڵ و گۆڕ ناتوانین ببین...



۱۳۸۳/۱۰/۱۵

هیچ ده‌زانن بۆ هه‌ر بابۆڵه‌یه که ساز ده‌بێ چه‌ند قاب و قاچاخ پیس بۆ و شۆراوه؟ نا ده‌زانم نازانن... پێتان وایه بابۆڵه بابۆڵه‌یه و هیچ پێیه‌وه تێوه‌رنادرێ، ده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بزانی وا نییه بیر له‌و ته‌شته‌ی بکه‌وه‌ هه‌ویری تێیدا شێڵدراوه هه‌تا ئه‌م سوزمه‌یه‌ی سه‌وزی تێیدا شوشتراوه‌ته‌وه!... پیشتی سه‌حنه‌ی بابۆڵه پێچان زۆر شپرزه‌تره له‌وه‌ی وه‌به‌ر چاو دێ!

۱۳۸۳/۰۹/۲۳

كاتی ئه‌م پۆسته به سه‌ر چوو بۆیه پاكم كرده‌وه...
دیسان سپاس بۆ هه‌مووتان!

۱۳۸۳/۰۹/۲۲

داوای یارمه‌تی!

پێویستم به یارمه‌تی یه‌ک یا دوو یا چه‌ند که‌س هه‌یه! ئه‌م که‌س یا که‌سانه پێویسته شاره‌زای چه‌ند شت ببن یان حه‌زیان لێ بێ که شاره‌زای ببن:

- بزانن چۆن وێبڵاگی کوردی ساز بکه‌ن

- ئه‌گه‌ر نازانن زمانی ئینگلیزی بزانن

- شاره‌زای HTML ببن

- حه‌زیان له دیزاینی شتی نوێ بێ

- کاتییان بۆ ته‌رخان کردنی 2-3 ساعه‌ت له هه‌فته دا بۆ وێبڵاگئاوا هه‌بێ

- بۆ کارێکی ده‌ێکه‌ن هیچ پاداشێکییان نه‌وێ!



بڵێێ که‌س هه‌بێ؟ تکایه یارمه‌تی!

ئه‌گه‌ریش نه‌بوو نه‌خه‌مه، ده‌چمه‌وه سه‌ر باسی بابۆڵه!

۱۳۸۳/۰۹/۲۰

بابه بابۆڵه!

بابۆڵه چ مانایه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر پارێزی نانت هه‌بێ؟

.....................................

هه‌وه‌ڵ دوو وشه‌ی ڕیتمیک که له بیرم دێ فێری بووم و زۆریش پێم خۆش بوو دووپاتی که‌مه‌وه " بابه بابۆڵه" بوو... به‌یانان بابم داده‌نیشت و بۆ مناڵه ورده‌کانی که من ئاخریان بووم بابۆڵه‌ی ساز ده‌کرد، ئانیشکم داده‌دا سه‌ر ڕانی بابم و هێشتا بابۆڵه‌یه‌کم ته‌واو نه‌ده‌‌کرد هاوارم ده‌هات بۆ دووهه‌می... بابه بابۆڵه!

بابۆڵه‌کانی بابم سازی ده‌کرد زۆر پوخت و گورج و گۆڵ(ئه‌وه بۆ بابۆڵه ‌ده‌بێ؟)بوون... ئێستاش نازانم بابۆڵه‌ی ئاوا پوخت ساز که‌م، بابۆڵه‌کانی من هه‌موو شل و ول وناڕێکن، پێم وا نییه که‌س بتوانێ به بێ زه‌حمه‌ت به ده‌سته‌وه‌ی بگرێ و بیخوا!

...................................

خه‌ڵک فێرن ناو بۆ شتی ده‌دۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ی له نانی ده‌پێچی ئه‌گه‌ر بیخه‌یه ناو ده‌ورییه‌ک ناوی ده‌نێن ساڵاد! به‌س به ده‌ست ناخورێ!


۱۳۸۳/۰۹/۱۵

هه‌ر بابۆڵه‌که‌ی پێشوو بێنه به‌رچاوت، حه‌زت لێیه پڕی که‌ی له ئه‌وشتانه‌ی پێت خۆشه! ده‌‌تهه‌وێ هه‌موان تاقی که‌یه‌وه... جار و بار ئه‌وه‌نده شتی جیاواز هه‌یه بۆ تاقیکردنه‌وه که بابۆڵه‌که‌ت ده‌ئاخندرێ و به زۆریش ناتوانی کۆێکه‌یه‌وه و بیپێچییه‌وه! ده‌ی هه‌ر ئه‌وده‌مه‌ی به ته‌مای تامی بکه‌ی ئه‌وه‌ی تێیدایه لێی ده‌ڕژێته خواره‌وه ده‌مێنێته‌وه زه‌حمه‌تی به خه‌سار و بابۆڵه‌ی تام نه‌کردوو!

۱۳۸۳/۰۹/۱۴

ده‌زانی ژیان هه‌ر وه‌ک بابۆڵه‌یه‌ک ده‌چێ؟

نانه‌که بڵاو ده‌که‌یه‌وه، به دڵی خۆت هه‌رچی حه‌زت لێیه له سه‌ری داده‌نێی، دوایه ده‌ێپێچییه‌وه و ده‌ێخۆی... که خواردت تازه ده‌زانی ئه‌وه ئه‌و نه‌بوو که پێت خۆش بوو تامی که‌ی!

گرینگ نییه چه‌نده ده‌ستت ئاوه‌ڵه بێ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شته‌ی له ناو بابۆڵه‌که‌تی ده‌نێێ، ئاخری هه‌ر هه‌ست ده‌که‌ی به شێوه‌یه‌ک مه‌جبوری هه‌مان شت بخۆی که ئه‌وانی دی ده‌ێخۆن!... به‌هانه تێر بوون نییه چوون نانی به‌تاڵیش تێرت ده‌کات، بۆت گرینگه چی له ناو نانه‌که بپێچی که تام و چێژێکی تاێبه‌تی هه‌بێ، که دوای خواردنی له خواردن بێزارت نه‌کاته‌وه! به‌ڵام هه‌میشه کاتێک هه‌یه هه‌ست ده‌که‌ی هه‌موو تامێکت چێژتووه و هه‌ر ژیان دووپات ده‌که‌یه‌وه...

۱۳۸۳/۰۹/۰۴

دوو کچی کوردم دیت...

شتێکی سه‌ێر نه‌قه‌وماوه، به‌ڵام خۆشه دوو کچ ببینی که کوردن و تۆش نایانناسی!

خه‌ریک بووم به فارسی ده‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر قسه‌م‌ده‌کرد، بیستم ئه‌م دوو کچه به تورکی باسی من ده‌که‌ن! دوای ماوه‌یه‌ک یه‌کییان هاته پێش و به ئینگلیزی پرسی تۆ فارسی؟ گووتم نا... گووتی ئه‌ی کوردی؟؟؟ چاویشی بز بوو کاتێک پرسی... گووتم ئه‌رێ چۆنت زانی؟

گووتی ئه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێیه‌م باسی تۆمان ده‌کرد، من ده‌مگووت ئه‌وه کورده، ئه‌ویش ده‌ێگووت نا! تۆ هیچ له فارسان ناچی و جوان دیاره کوردی!

ئه‌وه‌ی تریان به کوردی ده‌ڵێ: کوردی ئه‌زانی؟

ده‌ڵێم : ئه‌رێ تۆش ده‌زانی؟

به ئینگلیزی ده‌ڵێ: a little

خۆیان ده‌ست ده‌که‌ن به قا قا پێکه‌نین و پێم ده‌ڵێن : ئێمه به نێو کوردین ، ده‌نا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانین که بیستت!

ناوی یه‌کییان "فیگه‌ن" ه ئه‌وه‌ی تر "قه‌ێمه‌ت"! ناوی منیش که فێر ده‌بن به دڵی خۆیان ده‌ێگۆڕن: بانگم ده‌که‌ن "گوولپه‌ر"....

......................................

هه‌وه‌ڵ به‌فریش باری....

۱۳۸۳/۰۸/۲۸

که‌مێک تاێبه‌ت بۆ قژلول:

ده‌زانی حه‌زم له قژی‌لوله، زۆر جار داده‌نیشم وه‌کو پرۆگرامی \"فانی فێس\" ده‌م و چاوی کابرایه‌کی جوان ساز که‌م، هه‌وه‌ڵ قژی داده‌نێم، لول وه‌ک قژی تۆ به‌س خۆ تۆ کابرا نی! ده‌ی ده‌بێ ده‌م و چاوی هه‌بێ ئه‌و کابرایه... نازانم بۆ دوای قژی لول ده‌م و چاوی کاک حه‌سه‌نه‌که‌ی هاورێ خاڵم دێته به‌رچاوم! نا ئیسکی زۆر گران بوو... ئه‌م ده‌م و چاو نا، ده‌ی ده‌م و چاوی \"ترانس سته‌مپ\"ی گه‌نج داده‌نێم که سه‌رده‌مێک پێم وا بوو زۆر قۆزه! قژی لول و ده‌م و چاوی ئه‌و؟؟؟ ده‌بێ قژی کاڵ که‌مه‌وه له ده‌م و چاوی بێته‌وه! ئاوا سمێل و ڕدێنی هه‌بێ ده‌بێته ته‌لیسمی عیسا کاتی سه‌ره مه‌رگ! نازانم له‌و ته‌لیسمانه دا عیسا بۆ وا کز و لاوازه، که‌س نییه پارویه‌کی نان داتێ؟ هه‌موو په‌راسۆکانی به‌ده‌ره‌وه‌یه! نا حه‌زم له قژی کاڵ نییه، با قژی ڕه‌ش که‌مه‌وه و چاوی ڕه‌ش، ئێستا که‌مێک له \"یارتا یاران\" ده‌چێ، به‌س ده‌بێ قژی خاو بێته‌وه و بیهۆنێته‌وه... ده‌ێ \"یارتا یاران\" به قژی ئاواوه جوانه!

به ناشکوری ناڵێم ئه‌وه‌نده‌ێ سه‌ر ساف و لوس به بێ تاڵه موو له ده‌ور و به‌ر ده‌بینم کابرای پرچ هۆندراوه گه‌لێک جوان دێته به‌رچاوم! ده‌ێ ئه‌وه‌ش ڕه‌سمی کابرای جوان ساز کراو ته‌واو بوو!

...... ئه‌رێ چ بوو چی لێهات قه‌وڵ وا نه‌بوو کابرا جوانه‌که‌ی سازی ده‌که‌م قژی لول بێ؟؟

۱۳۸۳/۰۸/۲۷

life for rent!

مه‌له‌که‌م باشتر بووه، که‌مێک زۆر شاییم به خۆمه! مامۆستاکه ده‌ڵێ : تۆ زۆر زوو شتی فێر ده‌بی، من ده‌مێکه مامۆستام و که‌متر "گه‌وره‌یه‌کم" ‌دیتووه وه‌ک تۆ زوو فێری وانه‌کانی مه‌له بێ!

براکانم هه‌موو مه‌له‌ی ده‌زانن، نازانم چۆن فێر بوون به‌ڵام ده‌زانم هه‌موو هاوینان له سه‌دی سابلاخ خه‌ریکی مه‌له‌ی بوون ئه‌وکاته‌ی من پێم وابوو له میتریک ئاو دا ده‌خنکێم، شه‌وانه‌ش ده‌هاتنه‌وه به له‌زه‌ته‌وه باسی ڕۆژه‌که‌یان ده‌کرد و منیش به‌خیلیم پێیان ده‌برد بۆ ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ی هه‌یان بوو و من نه‌مبوو... هیچیش نه‌ده‌کرا من کچ بووم و ئه‌وان کوڕ!

له ژووری خۆ گۆڕین ژنێکی کورد ده‌بینم، سڵاوی لێده‌که‌م.. ده‌ڵێ هه‌موو ڕۆژێ دێته ئه‌م شوێنه، ده‌ڵێم بۆ قه‌ت ناتبینم؟ ده‌ڵێ هه‌ر دێم بۆ سۆنا نایه‌م بۆ مه‌له... ده‌پرسم خۆ مێرد و کوڕه‌کانی زۆر دێن بۆ مه‌له ئه‌ی ئه‌و بۆ نایه؟ ده‌ڵێ شوێنی مه‌له پڕه له کورد و فارسی ناسیاوی و ئه‌و شه‌رمێ ده‌کا بێت بۆ مه‌له... ده‌ڵێم ئه‌ی بۆ ئه‌وان شه‌رمێ ناکه‌ن؟ ده‌ڵێ: ئاخر ئه‌وان پیاون!
بێده‌نگ ده‌بم... کاتێک ئه‌و لێره‌ش هه‌ست به سه‌ربه‌ستی خۆی ناکا من چی ده‌گه‌ڵ بڵێم؟

...................................................

ده‌نگی Dido خۆشه، به تاێبه‌ت ئه‌و ده‌مه‌ی بێ موزیک ده‌چرێ... به تاێبه‌ت کاتێک باسی "ژیان به کرێ" ده‌کا!



I haven't ever really found a place that I call home
I never stick around quite long enough to make it
I apologize that once again I'm not in love
But it's not as if I mind
that your heart ain't exactly breaking

It's just a thought, only a thought

But if my life is for rent and I don't learn to buy
Well I deserve nothing more than I get
Cos nothing I have is truly mine

I've always thought
that I would love to live by the sea
To travel the world alone
and live more simply
I have no idea what's happened to that dream
As there's really nothing left here to stop me

It's just a thought, only a thought
But if my life is for rent and I don't learn to buy
Well I deserve nothing more than I get
Cos nothing I have is truly mine

While my heart is a shield and I won't let it down
While I am so afraid to fail so I won't even try
Well how can I say I'm alive




"ئه‌مه به‌س بیرێکه، ته‌نیا یه‌ک بیر
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیانم به کرێیه و من فێر نه‌بووم بیکڕم
ده‌ی شایانی هیچ نیم له‌وه‌ی زۆرتر

چون ئه‌مه‌ی هه‌مه هیچی به ڕاست هی خۆم نییه
کاتێک دڵی من سپه‌رێکه و ناهێڵم داکه‌وێ
کاتێک ئه‌وه‌نده له دۆڕان ده‌ترسێم که تاقیش ناکه‌مه‌وه

ده‌ی چۆن بڵێم من زیندووم"

(وه‌رگێرانی به‌شی ئاخری بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌بۆڵێنن! تکایه ئه‌وه‌ی بۆی ده‌کرێ که‌م و کورتییه‌کانی ڕاست کاته‌وه!)

۱۳۸۳/۰۸/۲۰

java

ده‌ی ئه‌وه جاوام خوێند و نه‌بووم به خوا، هه‌ر خوا هیچ، نه‌بووم به پێغه‌مبه‌ریش، به خه‌ڵیفه‌ بوونیش هه‌ڵیان نه‌گرتم، ده‌ی که‌وایه هه‌ر بێمه‌وه سه‌ر شوێنی خۆم دانیشم و چیتر خۆم ئه‌زیه‌ت نه‌ده‌م...

(بۆ هه‌ورامان :جاوا یا جاڤا=زمانێکی هه‌له‌ق مه‌له‌قی پڕوگرام نووسینه)

.....................................

ده‌ڵێ : بۆ ئه‌وه‌ی له ئاو نه‌ترسێی ده‌بێ تۆ ئاو کۆنترۆڵ که‌ی نه‌ک ئاو تۆ، ده‌بێ ده‌گه‌ڵی نه‌رم بی و بێڵی له باوه‌شت بگرێ، ده‌بێ ناو قوڵایی ئاوت پێ خۆش بێ...

فێرم ده‌کا چۆن له سه‌ر ئاو ڕا خۆم قووم که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه خواره‌وه، تا نیوه ده‌چمه خواره‌وه و به په‌له‌قاژه دێمه‌وه سه‌ره‌وه، ده‌ترسێم...

ده‌ڵێ : ترسای ده‌زانم، به‌ڵام دیتت نێو قوڵایی چه‌ند جوان بوو؟

ده‌ڵێم : نا چاوم قوچاندبوو له ترسان!

ده‌ڵێ : دیسان...

دیسان ده‌چمه ناوه‌وه، هه‌رچی ده‌ڕۆم ناگه‌مه ئه‌رزی قوڵایه‌که، سینگم قوڕس ده‌بێ و به په‌له‌قاژه دێمه‌وه سه‌ر ئاو.

ده‌ڵێ ئه‌وجار چی، دیتت؟

ده‌ڵێم : ئه‌وه‌نده ترسام ئاگام لێ نه‌بوو ئه‌وه‌ی ده‌ێبینم جوانه یا نا!

دوو سێ جاری تر پێم تاقی ده‌کاته‌وه، جار له جار خراپتر... ده‌ڵێ لێی گه‌ڕێ بۆ جارێکی دی، جارێ ترست له ئاو نه‌شکاوه..

ده‌ێ له‌وه‌ش دا هیچم به هیچ نه‌کرد! به‌ڵام له ناو ئاو خۆشه چاوت داخه‌ی به تاێبه‌ت کاتی قووم بوون، ئه‌وه‌م به گوێدا ناچێ... جوانی قوڵایی هه‌ر به دیتن نییه، هه‌سته‌که‌یه جوانه ئه‌ویش جوانی وه‌ک دیتنی فیلمی ترسناک!

به‌خوا ترسه‌نۆکم!

۱۳۸۳/۰۸/۱۱

به‌یانی:

ده‌بێ دانیشم جاوای بخوێنم، هه‌فته‌یه‌ک کاتم هه‌یه ببم به خوای جاوا...

ئه‌مرۆ:

هه‌موو بوون به سیاسه‌توان له‌م وڵاته... له کاتی ده‌نگدانی کانادا ئه‌ونده خه‌ڵکم سیاسه‌توان نه‌دیبوو، نازانم بۆ هه‌ر شوێنێک ده‌چم بۆ ئه‌وه‌نده باسی ده‌نگ دانی به‌یانی ئامریکایه،خۆ خه‌ڵک هه‌مان خه‌ڵکن!!

دوێنێ:

کاتژمێر که چوو سه‌ر ژماره‌ی 9 هه‌ستام، په‌نجه‌ره‌م کرده‌وه... ماڵ بێ هه‌ست و خوست بوو، ده‌ستم دا کتێبه‌که و 2-3 به‌شیم خوێنده‌وه، ئه‌وه‌نده بێتام بوو فڕێم داوه، به عاده‌تی به‌یانان دۆشم گرت و دوایه که‌تری چاییم وه‌سه‌ر نا بێده‌نگێک که که‌س له خه‌و هه‌ڵنه‌ستێ.. ئاخری شاقوڵیم هه‌ڵکرد و تا قۆڵنجی بشکێنێ نانی به‌یانه‌م خوارد و دانیشتم بزانم دونیا چ باسه... هه‌واڵه‌کانم چاو لێکرد و دیتم هه‌ر باساکه‌نی چه‌لانه، چاوم له کاتژمێری شاقوڵی کرد... ئێ خۆ ئێستاش ساعه‌ت نۆیه!! ... به‌رهه‌می ساعه‌ت گۆڕینی پاییزی، ساعه‌تێک عومری درێژتر کردم! هه‌ر بۆیه ئه‌م خه‌ڵکه له خه‌و هه‌ڵناستن، ده‌یانزانی چ باسه!!

۱۳۸۳/۰۸/۰۸

comment

به‌شی کامێنت جڵ و به‌رگی نۆی له به‌ر کردووه و ئێستا به دلخوازی خۆتان ده‌توانن بیگۆڕن! لێره ده‌توانن به ناو و نیشانی پێشووتان بچنه ژووره‌وه یان ئه‌گه‌ر هێشتا کامێنتتان دانه‌مه‌زراندووه یه‌کی نوێ ساز بکه‌ن. له‌م کامێنته نوێیه ده‌ستتان زۆرتر ده‌روا بۆ به‌رێوه‌به‌ری سه‌ربه‌خۆی کامێنته‌کانتان، دیسان ده‌ستی کاک به‌رده‌قانی خۆش! تۆڵه‌ی ئه‌و کامێنتانه‌ی لێێ پاک کردینه‌وه کردییوه!

۱۳۸۳/۰۸/۰۷

به مناڵی زۆرترین لێدانێ وێم که‌وتووه له سه‌ر حه‌مام چوون بووه... نه له به‌ر ئه‌وه‌ی دایکم گوته‌نی "سافه چڵکن" * بم، به‌ڵکو له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕقم له حه‌مامی ده‌رێ بوو!
کات کاتی شه‌ڕێ بوو و نه‌وت و سووته‌مه‌نی به گولله‌ش وه‌گیر نه‌ده‌که‌وت، هه‌ر بۆیه تا ڕۆژێک ته‌ق و تۆق که‌م ده‌بووه بوخچه و ساک ده‌پێچرایه‌وه و یاڵا بۆ حه‌مام! له به‌یانی ڕا تا شه‌وێ ده‌بوو ڕاوه‌ستی تا نۆره‌ی حه‌مامت بێ ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هاتبا یان ئاشنایه‌کت هاتبا به‌ر چاو و 7-8 که‌س به یه‌که‌وه چووبانه ناو ژوورێکی تاکه‌که‌سی و 2-3 ساعه‌ت دوایه هه‌موو وه‌ک چه‌وه‌نده‌ری سوور ‌هاتبانه ده‌رێ... ئه‌گه‌ر ده‌گه‌ڵ دایکم که‌وتبام بۆ حه‌مام( یانی گوێ ڕاکێشابام به دوی خۆیدا) ئه‌وه مه‌حته‌لی نه‌بوو و یه‌کڕاست بۆ ژووری عومومی(گشتی) ژنان ده‌چووین!
له مناڵییه‌وه کاتێک باسی جه‌هه‌نه‌م و ئاخر زه‌مان ده‌که‌ن، من جه‌هه‌نه‌مم هه‌ر وه‌ک حه‌مامی عومومی ژنان دێته‌ به‌ر چاو(ده‌زانم زۆرتان پێتان وایه ئه‌وه به‌هه‌شته!)! 3 دۆش له سێ سووچی ژورێکی 30 میتری، 30-40 ژن و منداڵ له پاڵ یه‌کدا، ده‌نگی هه‌را و قیژه، بۆنی خه‌نه و سابوونی مه‌راغه، شه‌ر له سه‌ر نۆبه‌ی دۆش و نوقورچه‌ی دایک کاتی شوشتن و هه‌ڕه‌شه‌کانی که خۆت پیس نه‌که‌یه‌وه! و مناڵێک که له ناو ئه‌م جه‌هه‌نه‌مه‌دا خه‌ریکه وه‌زگ بدا و له خوایه‌تی زوو وه دیوی ده‌رێی نێن و به‌شه کولێره‌ی خۆی له ژنی حه‌مامچی وه‌رگرێ که تاقه به‌شی خۆشی حه‌مام چوون بوو!
هه‌رچی له به‌ر دایکیشم پاڕابامه‌وه که بچین بۆ ژووره‌کانی تر و له نۆبه‌دا ڕاوه‌ستین سوودی نه‌بوو! ده‌ێگوت ئه‌وی که‌چه‌ڵ و گووله ده‌چێته ژووری ئاوا و ژووره‌کان پیسه! ناچار منیش خۆمم مات ده‌کرد تا خوشکه‌کانم ساز ده‌بوون بۆ حه‌مام و له پێش ئه‌وان بۆ حه‌مام چوون ساز بووم، ده‌گه‌ڵ ئه‌وان به پێی خۆم ده‌چوومه ژوور و له سه‌ر ده‌ستان به بێهۆشی ده‌هاتمه ده‌رێ... ژووری که‌چه‌ڵ و گوولان ئه‌وه‌نده گه‌‌رم ده‌بوو که تاقه‌تم نه‌ده‌ما و بێهۆش ده‌بووم... ده‌ی دیاره خوشکه‌کانم یا ده‌بوو هه‌ر ئاوی سارد به‌رده‌ن یا به دزی من بچنه حه‌مام که ڕێی دووهه‌م باشتر بوو و من ده‌مامه‌وه و دایکم و حه‌مامی ژنان!
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو دایکم نه‌یهێشت "ڕشک و ئه‌سپێ هه‌ڵێنم" و له "چڵک دا بڕزێم" به‌ڵام چه‌ند ساڵ دوایه که گه‌وڕه‌تر بووم و هه‌موو ڕۆژێ خۆم خۆمم ده‌شووشت دایکم هه‌ر پێی وابوو که خۆم "پشیله شۆر" ده‌که‌م بۆیه "سپی" نابمه‌وه!
ئێستا که ده‌چمه شوێنی خۆگۆڕین و دۆشی وه‌رزش هه‌ر وه‌بیر حه‌مامی ژنان ده‌که‌ومه‌وه، ئه‌و هه‌را و قیژه‌یه نییه، له جێی 3 دۆش 10 دۆشی لێیه، خه‌نه و سابوونی مه‌راغه‌ش نییه به‌‌ڵام پڕه له ژنی ڕووت! هه‌ر وه‌ک ئاخر زه‌مان!
..................
سافه چڵکن: گۆیا ناوی کابرایه‌کی چڵکن بووه، نازانم وایه یا نا، به‌ڵام یانی چڵکن!

۱۳۸۳/۰۷/۲۹

Love

Love

Ibn. Al-Arabi explained that a man loves a woman becouse she is the mirror that reveals his innermost true being- the spiritual being that transcends his animal reality. The love of woman is the love of original nature of his soul and therefore reminder of God. Love stems from creation of man in the image of God. and sexual love is a symbol of the extinction of separate natures in the divine reality.

۱۳۸۳/۰۷/۲۸

یه‌کێک له عاده‌ته ناشیرنه‌کان ئه‌وه‌یه له سه‌ر ئینتێرنێتیش چاو له تی‌ڤی بکه‌ی! له کات کووشتن له پاڵتاکیش خڕاپتر و ناشیرینتره... ئه‌وه دوو ساڵ ده‌بێ ته‌رکی پاڵتاکم کردووه بزانم ئه‌م عاده‌ته نوێه‌ش ته‌رک ناکه‌م!

ده‌ی مه‌به‌ست؟

چاوه‌رێی بیستن و دیتنی گۆرانییه‌کانی سه‌رده‌می کۆن بووم له‌م کاناڵه کوردییانه که بیستم کابراییه‌کی گرینگ باسی قووڵ و ماقووڵ ده‌کا سه‌باره‌ت به "داهێنان له هوونه‌ردا" و گله‌یی که له ناو کورده‌واریدا داهێنان که‌مه یانی هه‌ر نییه! ... وه‌ملم نه‌ێگووت هه‌موو خه‌ریکی لاسا کردنه‌وه و کۆپیکردن و دزین... به‌س زۆر موحته‌ره‌مانه درێژه‌ی دا به قسه‌کانی که گۆیا داهێنان به پێی هه‌سته نه‌ک لاجیک( ئه‌و گووتی لۆجیک من گۆڕیم!)... یانی ناتوانی دانیشی و به مێشکی خۆت بیری لێبکه‌یه‌وه و بته‌وێ شتێکی نوێ بخولقێنی، ده‌بێ له ناخت ڕا ئه‌م داهێنانه هه‌ڵبقوولێ...

به‌یانی داده ته‌وار زه‌نگی بۆ لێدام(ته‌له‌ێفوونی بۆ كردم!) و سووکێکی یه‌خه‌ی گرتم : مه‌به‌ستت چییه ئه‌وه نووسیوته وێبڵاگه‌که‌ت ڕه‌ش ده‌که‌یه‌وه؟؟؟ نازانی خه‌ڵکی باشوور که ده‌ڵێن "ڕه‌ش ده‌که‌نه‌وه" مه‌به‌ستییان ئه‌وه‌یه "پاک ده‌که‌نه‌وه"؟

گووتم: ناوه‌ڵا نازانم!

شت و مت "ڕه‌ش" که‌یه‌وه که‌ی "پاک" ده‌بێته‌وه ئاخر!

هه‌ر ئه‌وکات وه‌بیر قسه‌ی کابرای ماقووڵ که‌وتم! کچێ ئه‌وه‌ی من نووسیومه خۆێ داهێنانه! بریا ناو و نیشانی کابرام هه‌با و خۆم پێناساندبا وه‌ک داهێنه‌رێکی کورد تا ئه‌ویش له‌و که‌م و کورتییه زۆر په‌رۆش نه‌بێ! هه‌ر به‌سه له ناو ئه‌م وێبڵاگه‌ی مندا بگه‌ڕێی تووشی ڕسته‌ی وا ده‌بی که هه‌ر خۆم به کاری دێنم و که‌س تێی ناگا... ئه‌وه داهێنان نییه؟

ده‌ڵێم تی‌ڤی چاو لێکردن و گوێدان له سه‌ر ئینتێرنێت کارێکی خراپه ، هه‌ر بڕوام پێمه‌که‌ن، ئێستا ئه‌وه خه‌یاڵ هه‌ڵیگرتووم که من داهێنه‌رم و که‌س قه‌درم نازانێ!!!

تێبینی: ویبڵاگه‌که‌م ڕه‌ش ده‌که‌مه‌وه یانی ده‌ نووسم!( سه‌رچاوه : فه‌رهه‌نگی گوڵه‌گه‌نم ناسی!)

۱۳۸۳/۰۷/۲۷

که‌مێک نا، زۆر بێتاقه‌تم...

ویستم کاره ناته‌واوه‌کانی سه‌د ساڵه له سه‌ر ده‌ستم ماوه‌ته‌وه ته‌واوی که‌م، که چی تاقه‌تی بیر لێکردنه‌وه له‌وه‌ی کام کار چ بوو و له کوێ ماوه‌ته‌وه‌ و ده‌بێ چی لێبکه‌مم نه‌بوو! ویستم ئیمه‌ێله‌کان وه‌ڵام ده‌مه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵامم بۆ هیچییان نه‌بوو... ویستم ماڵپه‌ڕه‌که‌ت چاک که‌م به‌ڵام نه‌مزانی چی لێبکه‌م له تۆ و ڕۆژانه نووسینه‌کانت بێته‌وه... بیرم کرده‌وه تۆ ڕاده‌وه‌ستی و په‌له‌ت نییه، له سه‌ر سه‌بران!...

گوڵه‌کانم سیس بوون ئه‌وه‌نده‌ی له بیرم بچێ ئاویان بده‌م... چاوێک له نووسراوه‌کانی ده‌ر و جیرانان ده‌که‌م... ده‌ڵێی سه‌د ساڵه نه‌مخوێندوونه‌وه، داده ته‌وار ده‌منێرێ بۆ شوێنێک که ناوی خۆم جێ بێڵم ، به‌ڵکو کچۆڵه‌یه‌کی بێتاوان نه‌جاتی بێ له ده‌ست بێمێشکانی ده‌ور و به‌ری، ناوم جێ دێڵم و بیر ده‌که‌مه‌وه بڵێی سوودی هه‌بێ؟ تا که‌ی بۆ دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ هه‌ر کاره نائینسانییه ده‌بێ ئیمزا و نێو کۆ بکرێته‌وه؟ ... پاراستنی گیانی مرۆڤێکیش خۆی غه‌نیمه‌ته نا؟ ... یه‌ک له به‌رده‌باران بپاڕێزه ، ئه‌وه‌ی تر له ئیعدام نه‌جات ده، ده‌یان بپاڕێزه، دیسان هه‌زاران هه‌ن ئازارێ ده‌بیننه‌وه مادام ماڵ له بناخه‌وه وێرانه ... پاراستنی یه‌کێکیش غه‌نیمه‌ته ئه‌گه‌ر بپارێزترێ!

گوڵه‌کانم ئاوده‌ده‌م و گه‌ڵا سیسه‌کان فڕێ ده‌ده‌م‌ و وێبڵاگه‌که‌م ڕه‌ش ده‌که‌مه‌وه... بۆ به‌یانی کارم زۆره.